نەتانیاهوو: تورکیا بەرەو دیکتاتۆرییەکی ڕەش دەڕوات
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بەنیامین نەتانیاهوو وەڵامی سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانی دایەوە کە وتبووی "ئیسرائیل دەوڵەتێکی نەژاد پەرەست و فاشیستە ."
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بەنیامین نەتانیاهوو وەڵامی سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانی دایەوە کە وتبووی "ئیسرائیل دەوڵەتێکی نەژاد پەرەست و فاشیستە ."
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بەنیامین نەتانهاهوو لە بەیاننامەیەکدا وتی :"ئەردۆغان کوردەکان و هاووڵاتیانی سووریا دەکوژێت و بەهەزاران هاووڵاتی خۆی لە زیندانەکاندا دەستبەسەر کردووە .ئەوە رەخنە ئەوکە لە دەوڵەتی یاسایی نەتەوەی یەهودیان کردووە کۆمیدییە ."
نەتانیاهوو ئاوا وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە :"ئیسرائیل بە پێی یاسا بنەڕەتییەکانی هەموو مافی هاووڵاتیان وەک یەک دەپاریزێت .تورکیا کە ئەردۆغان بەرێوبەرایەتی ئەکات بەرەو دیکتاتۆریەکی تاریک دەچێت ."
پارلمانی ئیسرائیل رۆژی پێنجشەممە پرۆژەی یاسایی "دەولەتی نەتەوەیی گەلی یەهۆدیانی دەوڵەتی ئیسرائیلی قەبوول کرد.بەپێی ئەو یاسایانە چارەنوسی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ژێر دەستی گەلی یەهودی دا دەبێت .
سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردوغان لە وڵاتی خۆی دەڵێت " یەک میلەت ،یەک ئاڵا ،یەک زمان ،یەک دین " پاش ئەو بڕیارە ئاوای ووتبوو "لە گەل ئەو گۆرانکاریە دا بە ئیسرائیل دەڵێت "دەولەتێکی سەهیۆنی،هەری فاشیست ،هەری نژاد پەرەست و ئەوەش دەگەرێتەوە بۆسەر ئاشکرا کردنی بناگەی فاشیتی خودی ئەردۆغان ."
ک-ش