نەژادپەرەستی لەمساڵانەى دوایدا لە ئەڵمانیا زۆر زیادیکردووە

ئەڵمانیا جارێکیتر بە هۆی هێرشی نەژادپەرەستییەوە کەتەوە رۆژەڤ. لە شاری هاناو لە هێرشێکى نەژادپەرەستیدا ٩ کەس کوژران، کە کوردیش لە ناو کوژراوەکانجدایە. ئەو هێرشە نەژادپەرەستییانەى لە ساڵانى ١٩٩٠ روویاندەدا، لەمساڵانەى دوایدا زۆر زیادیانکردووە.

لە شاری هاناو لە ویلایەتى هیسن لە ئەڵمانیا نەژادپەرەستێک بە ناوی تۆبیاس ر. لە ئێوارەى ١٩ی شوباتدا هەڵیکوتایە سەر کافتریای نارگیلا و ٩ کەسی کوشت و ژمارەیەکیشی بریندار کرد. تۆبیاس ر. لە ماڵەکەى خۆیدا لەگەڵ دایکی دەژیا، هەر دوکیان بە کوژراوی دۆزرانەوە. هێرشەکەی دەرەنجامی ئەو شەپۆلە نەژادپەرەستییە کە لەمساڵانەى دوایدا لە ئەڵمانیا رووی لە هەڵکشان کردووە.

زەقترین نیشانەى بەرچاوی بەرزبوونەوەى ئاستی نەژادپەرەستی زۆربوونی دەنگەکانی حیزبێکە بە ناوی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا (AfD). زۆربوونی دەنگەکانى حیزبی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا و هێرشەکانى داعش لە ئەوروپا لە یەک کاتدا روویانداوە. نەژادپەرەستی، کە رووی لە هەڵکشانە نەک تەنها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵکو لە شەقام و کۆڵانەکانیشدا دەبینرێت و نفرەتی خۆیان دەردەخەن. پێش هێرشەکەى هاناویش ژمارەیەکى کەسی تر بەهۆی هێرشی هاوشێوەوە کوژراون.

رووداوی کوشتنی (NSU) و ئابڕوچوونی هەواڵگری

دواى رووداوی ئاگرتێبەردانەکەى سۆلینگن لە ساڵی ١٩٩٣، کە بەهۆیەوە ٥ کەسی تورکیایى گیانیان لە دەستدا، لە ساڵانى نێوان ٢٠٠٠ – ٢٠٠٧ دا ٩ رووداوی تری کوشتنی بە پلان روویانداوە. دواتر ئاشکرا بوو ئەو رووداوانە لەلایەن ئەندامانی رێکخستنی نیونازییەکان بە ناوی نیو ناسیۆناڵ سۆسیالیست (NSU)، واتە نیونازییەکانەوە ئەنجامدراون. لەو رووداوانەدا جگە لە ژنێکى پۆلیس، هەموو ئەو کەسانەى تر کوژران، هاووڵاتیی تورکیا بوون.

بەهۆی تاوانەکانى ئەو دۆسیەیەوە، کەسێکى نیونازیی نوێ بە ناوی بیاتی زسچاپی لە تەمووزی ٢٠١٨ دا سزای زیندانی هەتاهەتایى بەسەردا سەپێنرا. بەڵام لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندیدار بە نیونازییەکانەوە، ئەوە ئاشکرا بوو، کە هەواڵگریی ئەڵمانیا لەبارەى گروپە نەژادپەرەستەکانەوە زانیاریى زۆر باشی هەبووە و ئەوەش بووە ئابڕوچوونی هەواڵگری و رێگای بەرووی چەندین رەخنە و کاردانەوە و ناڕەزایەتیدا کردەوە.

توندڕەویی ئیسلامیی و حیزبی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا (AFD) لە یەک کاتدا هاتنە مەیدان

لە ساڵی ٢٠١٤ بە دواوە توندڕەویی ئیسلامی لە ئەڵمانیا زیادیکرد و بووە رۆژەڤ. ئەوەش بینرا، کە جموجوڵی نەژادپەرەستەکان بە ناوی نیشتمانپەروەرانی ئەوروپا لە دژی بەمسوڵمانکردنی رۆژئاوادا (پیگیدیا) بەهێزبوو. حیزبێکى توندڕەوی راستڕەو بە ناوی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا (AfD) لە ساڵی ٢٠١٣ لەسەر بنەمای دژایەتیکردنى یەکێتیى ئەوروپا دامەزرا. هاتنە مەیدانی ئەو گروپە نەژادپەرەستانە گروپەکانى داعش و بەرەی نوسرە هاتبوونە مەیدان و کۆمەڵکوژییان ئەنجام دەدا. ئەو حیزبە لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى فیدراڵیدا بووە حیزبی سێیەم و  هەروەها لە زۆرێک لە ویلایەتەکان پاڵێوراوەکانیان دەنگیان بەدەستهێنا. ئەو حیزبە لە ویلایەتەکانى رۆژهەڵاتى ئەڵمانیا، کە پێشتر سۆسیالیست بوون، بە ڕێژەى سەدا ٢٠ دەنگی بەدەستهێنا و ئەوەش نیگەرانیى زۆری لێکەوتەوە.

لە ٢٢ تەمووزی ٢٠١٦دا داود عەلی سۆنبۆلی بە رەچەڵەک ئەڵمانی – ئێرانی هێرشی کردە سەر ناوەندی بازاڕێک لە میونخ  و دواى کوشتنى ٩ کەس خۆی کوشت. دواتر ئاشکرا بوو، سۆنبۆل کەوتبووە ژێر کاریگەریى کەسێکى توندڕەو بە ناوی ئاندرێس بیهرینگ بریڤیک، کە لە ساڵی ٢٠١١ هێرشی کردبووە سەر کامپێکى گەنجامی پارتی چەپ و ٧٧ کەسی کۆمەڵکوژکردبوو.

لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٦ دا راستڕەوێکی توندڕەوی بە ناوی نینۆ کۆهلەر لە شاری دریسدن لە بەردەم مزگەوتێکدا ٢ بۆمبی تەقاندەوە. لەو رووداوەدا بە رێککەوت زیان بە هیچ کەسێک نەگەیشت.

واڵتەر لوبکی سیاسەتمەداری کۆنەپارێز و سەرۆکی حکومەتى خۆجێی ویلایەتى هیسین لە کاسل و دەورووبەری کەسێکى نەژادپەرەستە، کە دواى جەنگی جیهانی دووەم لە ئاستێکى زۆر بەربڵاودا کوشتاری ئەنجامداوە. لە رووداوەکەى ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا ستیفان ئێرنست بە بەرپرسیاری ئەو هێرشە ناسێنرا، کە پەیوەندیى بە گروپە نیونازییەکانەوە هەبوو.

هێرشێکى تری نەژداپەرەستی، پێش ئەوەى کۆمەڵکوژیی لێبکەوێتەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستێوەردانی بۆ کرا و رێگری لێکرا. لە شاری هالی لە رۆژی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ستیفان بلیت پلانى بۆ ئەوە دانابو، کە لە رۆژێکى تایبەتی جوەکاندا هێرش بکاتە سەر کەنیسەیەک. بەهۆی ئەوەى نەیتوانى بچێتە ناو کەنیسەکە لە رێگادا موشتەرییەکى کەبابخانەیەکى کوشتبوو.

هەفتەى رابردوو ١٢ کەس دەستگیرکرابوون

پێش هێرشە نەژادپەرەستی و کۆمەڵکوژییەکەى هاناو لە سەرتاسەری ئەڵمانیا ئۆپراسیۆن ئەنجامدا و لەو ئۆپراسیۆندا ١٢ کەسی راستڕەوی و توندڕەو دەستگیرکران و دەوترێت "پلانی هێرشیان لە دژی مزگەوت هەبووە". لە ویلایەتەکانی بادین ورتمبێرگ، بایرن، نیدرساچسن، نۆردراین – ویستفالی، رهینلاند – پفلاز و ساچسین – ئانهالیت ١٢ کەس دەستگیرکرابوون. ئەو کەسانە سەر بە رێکخستنێکى راستڕەوی تودڕەو بوون بە ناوی 'گروپس ئێس' – (Grûppe S)، کە لەلایەن دادگاوە داخرا.

ژ.ت