سارا ڤاگنكنیشت، هاوسه‌رۆكی پارتیی چەپی ئەڵمانیا، هێرشه‌كانی توركیا له دژی عه‌فرین به تووندی ئیدانه ده‌كات و ڕه‌خنه‌ی تووندیش له حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌گرێت له به‌رانبه‌ر چاوپۆشین له به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌ڵمانی بۆ كوشتنی كوردان.
هاوسه‌رۆكی پارتی چه‌پ له نووسینێكدا كه له پێگه‌ی خۆی له سۆسیال‌مێدیا بڵاوی كردۆته‌وه ڕایگه‌یاندووه:
«ئەوە چ شەرمەزارییەكە: ئەردۆغانی ستەمكار و زاڵمی توركیا، بە به‌كارهێنانی تانكە ئەڵمانییەكان دەستیكردووە بەشەڕێكی وەحشیانە دژی گوند و شارەكانی سووریا، كە ئەمە پێچەوانەى یاسا نێودەوڵەتییەكانە. بەڵام ئەمە هەموو شتێك نییە: سوپای توركیا پێشڕەوی زیاتر بە یارمەتی ئەڵمانیا دەكات! ئەوە چ درۆیەكی شەرمەزاركەرانەیە كە گابرێلی وەزیری دەرەوە دەڵێت: ئەمە شەڕە بۆ چوونە ناو خەباتی هاوبەشەوە دژی تێرۆریزم و بۆ ئەم مەبەستە مامەڵەی تانك لەگەڵ توركیا كراوە. تانكەكانی ئەڵمانیا دژی میلیشیا تێرۆریستەكانی داعش بەكارنەهێنراون، بەڵكو دژی یەكینەكانی پاراستنی كورد لە سووریا بەكارهێنراون كە بۆ چەندین ساڵ ئازایانه لە دژی تێرۆری داعش شه‌ڕیان كردووە.»
ش. م