هیندستان بەهۆی خواردنەوەی مادەی پاککەرەکانەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستدا

لە باشووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان بەهۆی ئەوەی خۆیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن، ٩ کەس مادەی پاککەرەوەی کیمیاییان خواردەوە و بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستدا.

لە شاری کوردچوی ویلایەتی ئاندهرا پرادیش ٩ کەس مادەی پاککەرەوەیان خواردووەتەوە و لە ئەنجامدا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی وتەی پۆلیس ئەوان مادەی پاککردنی دەستیان خواردووەتەوە و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەو ویلایەتە بەهۆی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوکانەکان داخرابوون و ئەوانەی کحوڵیان بەدەست نەخستووە مادەی پاککەرەوەیان خواردووەتەوە.

لە هیندستان هەموو ساڵێک چەندین کەسانی هەژار بەهۆی خواردنەوەی خواردنەوە کحولیەکانەوە گیانیان لەدەستدەدەن.

ف.ق