وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەستی لەکار کێشایەوە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆرست سەهۆفەر، پاش ڕێککەوتنی سیاسی سەرۆکوەزیر ئەنگێلا مێرکل لەسەر پەنابەران، دەستی لەکار کێشایەوە.

 

بە گوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسی ڕاگەیاندنی فەرەنسی ئەی ئێف پی، سەرۆکی پارتی 'سی ئێس یو' هۆرست سەهۆفەر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە دەست لەکار دەکێشێتەوە.

پێشبینی دەکرێت کە وەزیری ناوخۆ هۆرست سەهۆفەر دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی پارتی موحافەزەکار 'سی ئێس یو' بکێشێتەوە کە بەشداری هاوپەیمانێتی حکومەتی ئەڵمانیایە.