لە کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ پشتیوانیی عەفرین کە لە لایەن کۆمەڵێك سیاسەتمەداری سویسرییەوە ڕێكخرابوو، ٢٥٠٠ واژۆ کۆکرایەوە و بە نامه‌یه‌ك پێشکەشی کۆنسەی فیدڕاڵیی سویسرا کرا.
ئاماده‌كارانی كه‌مپینه‌كه، نامه‌كه‌یان ڕاده‌ستی سه‌رۆكی كۆنسه‌ی فیدڕاڵیی سویسرا «ئالاین بهرسهت» كرد. تیایدا داوایان لە كاربه‌ده‌ستانی سویسرا کردووه لە به‌رانبه‌ر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خەڵکی سیڤیلی عەفرین بێ ده‌نگ نەبێت و هه‌ڵوێستێكی کارا بنوێنێت. داخواخییەکە ڕادەستی سەرۆکی کۆنسەی فیدڕاڵی سویسرا"ئالێن بێرست" وئەندامانی کۆنسە کرا.
لە نامەکەدا ئاماژە بۆ ئه‌وه کراوە؛ بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە تا ئێستا بە سەدان منداڵ، ژن و بەساڵاچوو بوونەتە قوربانی. ئێمە نابێت لەبیرمان بچێت کە کورد و هاوپەیمانەکانی لە کوبانێ، شەنگال و ڕەقا لە شەڕی دژی داعش شەڕێکی گەورەیان کرد و ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو.
هەروەها لەنامەکەدا هاتووە؛ کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی و بەتایبەت سویسرا ده‌بێ پابه‌ندیی کۆبوونەوەکانی جنێف بێت و لە به‌رانبه‌ر هێرشەکانی سوپای تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ سەر عەفرین و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، بێده‌نگ نه‌بێت. پێویسته گوشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ڕاگرتنی ئەوهێرشانە.
له کۆتایی نامه‌كه‌دا داوا لە کۆنسەی فیدڕاڵیی سویسرا کراوه؛ باڵیۆزی تورکیا بانگهێشت بکرێت و پێی ڕابگه‌یه‌نرێت کە سویسرا ئەو هێرشانەی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین شەرمەزار ده‌كات. هه‌روه‌ها کۆنسەی فیدڕاڵیی سویسرا له ته‌ك هێزە نێودەوڵەتییەکان هەوڵ بۆ دروست کردنی هەرێمێکی ئارام بدەن.
دا‌واشیان له هاوڵاتیانی سویسرا كردووه کە پاڵپشتی کورد بن و هێرشەکانی سوپای تورکیا شەرمەزار بکەن.
ش. م