٦٠٠ لێکۆڵینەوە لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون

لە مانگی کانونی دووەمەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە Covîd-19 دەرکەوتووە و تا ئێستا ٦٠٠ لێکۆلینەوە لەبارەیەوە ئەنجامدراون. باسی ئەوە دەکرێت، ١٢ مانگ بۆ ١٨ مانگی پێدەچێت تا دەرمانی دژی کۆرۆنا ئامادە بکرێت.

لە مانگی کانونی دووەمەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە Covîd-19 دەرکەوتووە و تا ئێستا ٦٠٠ لێکۆلینەوە لەبارەیەوە ئەنجامدراون. بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئەم ڤایرۆسە لە سەر تەمەن و وڵاتان کاریگەریەکی جیاواز دروست دەکات.

دوێنی ڕاگەیەنرا، ١١٨ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، بەڵام ژمارە ڕاستەقینەکە زیاترە. تا ئێستا ٤ هەزار و ٢٦٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەوترێت ڤایرۆسەکە زیاتر کاریگەری لەسەر خەڵکی تەمەن ٤٥ تا ٥٦ ساڵ دروست دەکات، بەڵام مەترسیەکی زۆر لەسەر خەڵکی سەرووی تەمەنی ٦٥ ساڵ دروست دەکات.

تا ئێستا کاریگەریەکی زۆری لەسەر منداڵان دروست نەکردووە. بەڵام بە پێی لێکۆڵینەوەکان وەک گەورەکان منداڵانیش تووشی ڤایرۆسەکە دەبن.

تا ٤ – ٥ ڕۆژ نیشانەکانی دەردەکەون

زاناکان باس لەوە دەکەن دوای ٤-٥ ڕۆژ نیشانەکانی کۆرۆنا لەسەر کەسی تووشبوو دەردەکەوێت. هەندێک جاریش دوای ١٤ ڕۆژ دەردەکەوێت.

ئەم ڤایرۆسە لە قۆناغی سەرەتاییشدا دەتوانێت لە کەسێک بۆ کەسێکی تر بگوازرێتەوە. زۆربەی جار بەر لەوەی نیشانەکان دەربکەون، ڤایرۆسەکە لە کەسی تووشبووەوە بۆ کەسێکی تر گواستراوەتەوە.

هەندێک جار نیشانەکانی دەرناکەون و هەندێک جاریش دوای ٣٢ ڕۆژ نیشانەکان دەردەکەون، بەڵام لای منداڵان زۆر کەمترە و زودتر دەردەکەوێت.

لە دەرەوەی لەشی مرۆڤدا تا چەند کاتژمێرێک دەتوانێت بمێنێتەوە

ڤایرۆسی بە Covîd-19 لەگەل کۆکە و پژمەدا لە ناو سروشتدا بڵاودەبێتەوە. ڤایرۆسەکە لە دەرەوەی لەشی مرۆڤدا تا چەند کاتژمێرێک دەژی. پسپۆڕە ئەمریکەان دەڵێن، دوای ٢٤ کاتژمێر پێویستە هەوڵی پاککردنی ئەو شوێنە بدرێت کە نەخۆشەکەی لێبووە.هەروەها بە پێی زانیاریەکان ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڤایرۆسی تری هەڵامەت لاوازترە.

ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا بە پێی وڵاتان دەگۆڕێت

ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا بە پێی وڵاتان دەگۆڕێت. بە پێی لێکۆلینەوەی زانکۆی جۆنس هۆپکینس لە ئەڵمانیا ١٢٨١ حاڵەت تۆمارکراون و بە تەنها ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەوەش بە واتای ئەوەیە بە تەنها ٠.٢% لە کەسەکان گیانیان لەدەستداوە. لە ئیتاڵیا ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا لە ئاستێکی بەرزدایە. لە ئیتاڵیا ٩ هەزار و ١٧٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٦٣ کەس گیانیان لەدەستداوە کە دەگاتە ٥%ی تووشبووان. دەترێت جیاوازی نێوان ئەڵمانیا و ئیتالیا بە هۆی دەرفەتی زۆری تەندروستی و دەرمانکردن بێت.

مسۆگەر نییە بە گەرما لەناودەچێت

لە ڕووی زانستیەوە هێشتا مسۆگەر نەبووە کە کۆرۆنا لەگەڵ کۆتاییهاتنی وەرزی زستان لەناودەچێت، بەلام بە هۆی ئەوەی ڤایرۆسەکە لە ئەفریقا، ئەمریکای باشوور و ئۆستوڕالیا کەم بینراوە، ئەگەری زۆرە کە بە گەرما لەناوبچێت.

کەسێک دووجار تووشی ڤایرۆسەکە نابێت

دەوترێت کەسێک دووجار تووشی ڤایرۆسەکە نابێت. بە پێی لێکۆلینەوەکان لە سایەی ئانتیکۆری لەشی ئەو کەسەی کە جارێک تووشی کۆرۆنا بووە و چاکبووەتەوە، جارێکیتر تووش نابێتەوە.

ئەگەری هەیە تا ساڵ و نیوێکی تر دەرمانەکەی بدۆزرێتەوە

دوای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە، هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی دەرمان و دەرزی دژ دەستیپێکرد. بە تەنها لە چین ٨٠ جار لێکۆلینەوە ئەنجامدراوە. سەرەتا دەرمانی دژی ئیبۆلا بەکارهێنرا و زۆر دەرمانی تر تاقیکرانەوە. بەڵام دەرمانەکان تا ئێستا بە تەنها دەتوانن ڕێگری لە بڵاوبوونەوە ڤایرۆسەکە بگرن. پێشبینیدەکرێت دەرمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٢ بۆ ١٨ مانگی تر بدۆزرێتەوە.

ف.ق