پشتیوانی چالاکانی مەکسیک و برازیل لە عەفرین

رێکخراوەکانی وڵاتانی مەکسیک و برازیلیش داوای وستانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیە ئەکەن بۆسەر عەفرین

ژمارەیەک ڕێکخراوی مەکسیک و بەرازیل بە بڵاوکردنەدوەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش پشتگیرییان بۆ عەفرین دەربڕی و هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرینیان شەرمەزارکرد.
ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە مەکسیک و بەرازیل ڕاگەیەندراوێکیان بە ناوی "بۆردومانەکانی سەر عەفرین بوەستێنن! هێرش بۆ سەر گەلی کورد بوەستێنن!" بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گەلانی ناوچەکە دیسانەوە بە هاوکاری و یارمەتیی یەپەژە و یەپەگە کۆڵان بە کۆڵان و مەتر بە مەتری عەفرین دەپارێزن لە چنگی هێرشی سوپای تورک، یەپەگە و یەپەژە لە دژی چەتەکانی داعش لە جیاتی جیهان شەریان کرد و مرۆڤایەتییان پاراست، هێرشی تورکیا لە دژی ئەو هێزانە بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت.
ئەو ڕێکخراوانە لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەشدا: پێویستە هەموو خەڵکی جیهان لە تێکۆشانی گەلی کورددا جێ بگرن، بۆیە ڕادەگەیەنین، کە عەفرین دوور نییە لێمان، عەفرین بنەمای تێکۆشانمانە و هەناسەمانە.