په‌یمانی كۆچبه‌ران شكستی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جارێكی دیكه ده‌رباره‌ی په‌نابه‌ران مۆری خۆی له په‌یمانێكی ڕووڕه‌شانه دا. ڕێ بۆ ئه‌وه كرایه‌وه به بڕی ٣ ملیار یۆرۆ هاوكاری توركیا بكرێت.
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جارێكی دیكه ده‌رباره‌ی په‌نابه‌ران مۆری خۆی له په‌یمانێكی ڕووڕه‌شانه دا. ڕێ بۆ ئه‌وه كرایه‌وه به بڕی ٣ ملیار یۆرۆ هاوكاری توركیا بكرێت.
٢٨ وه‌ڵاتی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به ناوی «چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌نابه‌ران» په‌یمانێكی نوێیان ئیمزا كرد. له ئه‌نجامی دانوستاندنهكاندا كه چه‌ندین كاتژمێری خایاند، ڕێككه‌وتنه‌كه وه‌ك په‌یمانێكی سه‌ركه‌وتوو پیشاندرا.
ڕێكخراوی مرۆیی «SOS Méditerranée» په‌یمانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای به «شكستی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا» ناوبرد. ڕێكخراوه‌كه كه هه‌وڵ ده‌دات هاریكاریی سه‌ره‌تایی بگه‌یه‌نێته كۆچبه‌رانی ده‌ریای سپی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاریكاریی كه‌شتییه‌ك ده‌كات، بووه‌ته ئامانج و تۆمه‌تبار ده‌كرێت به «هاندان بۆ بازرگانیكردن به مرۆڤ». به‌و هۆیه‌شه‌وه ڕێگری لێ ده‌كرێت له كاره‌كانی بۆ ڕزگاركردنی كۆچبه‌ران له ده‌ریادا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپه‌راسیۆنی ڕێكخراوه‌كه فرێدریك پێنارد له مارسیلیا لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا ناڕه‌زایی پیشاندا كه لیبیا وه‌ك ناوه‌ندی فه‌رمی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردن ڕه‌وایه‌تی پێده‌درێت. پێنارد گوتی: «هاوكاریكردنی بێ مه‌رجی ئاسایشی كه‌ناره‌كانی لیبیا، له‌گه‌ڵ كاروباری فریاكه‌وتنی ده‌ریایی ناگونجێت. نابێت به‌نده‌ره‌كانی لیبیا به به‌نده‌ری سه‌قامگیر دابنرێن.»
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی موعه‌مه‌ر قه‌زافیی سه‌رۆكی لیبیا به ده‌ستێوه‌ردانێكی تووندی ناتۆ كۆتایی پێهێنرا، لیبیا بوو به وه‌ڵاتێكی گێژاو. ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی تووند و ترسناكی كه‌مپه‌كانی لیبیا زۆر به‌ڵگه و شایه‌تحاڵ په‌یدابوون. به گوێره‌ی هه‌ندێك دیمه‌ن، كۆچبه‌ران وه‌ك كۆیله ده‌فرۆشرێن.
«كۆیلایه‌تی و مردن به‌سه‌ر كۆچبه‌راندا ده‌سه‌پێنرێت»
سۆفی باو به‌ڕێوه‌به‌ری «SOS Méditerranée» ڕایگه‌یاند، ئه‌و په‌یمانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له برۆكسل ئیمزا كراوه، «به‌ته‌واوی ناڕوونه». به گوێره‌ی باو په‌یمانه‌كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕزگاركردنی كۆچبه‌رانی له ده‌ریادا به‌ته‌واوی نادیار كردووه.
ڕێكخراوه‌كه ناڕه‌زایه‌تی پیشاندا له به‌رانبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كانی ڕزگاركردنی په‌نابه‌ران له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناره‌كانی لیبیا و ڕایگه‌یاند: «گرتنی كه‌شتییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردن نییه. چونكه كۆچبه‌ران له لیبیا ده‌كه‌ونه نێو بارودۆخێكی مه‌ترسیدارتر. كۆیلایه‌تی، ئه‌شكه‌نجه و مردن به‌سه‌ر كۆچبه‌راندا ده‌سه‌پێنرێت.»
ڕێكخراوی «SOS Méditerranée» له ماوه‌ی ٢٨ مانگدا ٢٩ هه‌زار و ٣١٩ كۆچبه‌ری ڕزگار كردووه. ٦ له‌وان كۆرپه‌ی ساوان كه له‌نێو كه‌شتییه‌كان له‌دایكبوون. كه‌شتییه‌كانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه به هانای ٢٩٠ هه‌زار كه‌سه‌وه چوون.
له په‌یمانه‌كه‌دا چی هه‌یه؟
له په‌یمانه‌كه‌دا كه له كۆبوونه‌وه‌ی باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماده كرا، بابه‌ته‌كانی «پلاتفۆڕمه‌كانی دابه‌زاندن»، «ناوه‌ندی به پشكنین» و «پاراستنی سنووره‌كانی ده‌ره‌وه» له‌خۆگرتووه.
ناوه‌نده هه‌رێمییه‌كان: بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا له ده‌ریادا ڕزگاركراون «پلاتفۆڕمی دابه‌زاندنی هه‌رێمی» بونیاد ده‌نرێن كه ئه‌مه هێشتا ناڕوونه. ڕێوشێن به هاوكاری كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆچبه‌ران ده‌گیرێنه‌به‌ر و ئامانجی ئه‌م هه‌وڵه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانه له ده‌ریای سپی. هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵاتێك له بابه‌تی ناوه‌ندی له‌م شێوه‌یه‌ی پێشوازیكردن هیچ شوێنێكیان پێشنیاز نه‌كردووه.
حكوومه‌ته‌كانی ڕۆژئاوا باسی «ڕێزگرتن له یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی» ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاشكرای ناكه‌ن كه له‌و وه‌ڵاتانه‌ی ناوه‌ندی لێ داده‌نرێن به چ شێوه‌یه‌ك ڕێز ده‌گیرێت. له وه‌ڵاتانی وه‌ك توركیا كه مافی په‌نابه‌رانی لێ نییه، حكوومه‌تێكی فاشیست و زۆرداره، دڵنیایی ئه‌مه نییه. هه‌روه‌ها بارودۆخی لیبیاش ئاشكرایه. فاس و ئه‌لبانیا له ئێستاوه ئاشكرایان كردووه كه شوێن ناده‌ن به ناوه‌ندی له‌م شێوه‌یه.
ناوه‌ندی به پشكنین: به گوێره‌ی پلانه‌كه، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له‌نێو ده‌ریادا له ده‌وروبه‌ری ئه‌ورووپادا ڕزگاركراون له «ناوه‌ندی به پشكنین» له نێو یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جێگیر ده‌كرێن. ئه‌گه‌ر داواكاریی پهنابهرهتییان په‌سه‌ند بكرێت به‌سه‌ر وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپادا دابه‌ش ده‌كرێن. ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند نه‌كرێت، ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه. له‌نێوان وه‌ڵاتانی یهكێتییی ئه‌ورووپادا كه كۆچبه‌رانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێن، هێشتا گومان هه‌یه. دابه‌شكردن به‌شێوه‌یه‌كی دڵخوازانه ده‌بێت. ئیتاڵیا پێشنیازه‌كه به ئه‌رێنیش دابنێت هێشتا ئاشكرای نه‌كردووه كه رێگه ده‌دات له‌و وه‌ڵاته ناوه‌ندێكی وه‌ها بونیاد بنرێت یان نا. له ئه‌نجامنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، له چوارچێوه‌ی پێشنیازی فه‌ڕه‌نسادا له بری «ناوه‌ندی داخراو»، «ناوه‌ندی به پشكنین» دیاریكرا. به‌ڵام دیاره كه جیاوازییه‌ك له‌نێوانیاندا نییه. زۆر مرۆڤ له ئێستاوه به «ناوه‌ندی به پشكنین» ده‌ڵێن «زیندانی كۆچبه‌ران».
پاراستنی سنووره‌كانی ده‌ره‌وه: به‌مه ده‌رفه‌ته‌كانی ئاژانسی ئاسایشی سنووره‌كانی ئه‌ورووپا «Frontex» زیاد ده‌كرێت. ئه‌رك و سه‌رچاوه‌ی به‌رفره‌وانتری پێده‌درێت.
٢٨ وهڵاتهكهی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌روه‌ها له‌ژێر ناوی «هاریكاری بۆ كۆچبه‌ران» بڕیاریاندا پاكێجێكی هاوكاریی ٣ ملیار یۆرۆیی بده‌نه توركیا و هاریكاریی مادی ئه‌فریقاش بكه‌ن.
s.m