پۆمپیۆ جارێکی تر سەردانی کۆریای باکوور دەکات

لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پاککردنەوەی کۆریای باکوور لە چەکی ناوەکیی'، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پۆمپیۆ، جارێکی تر سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

ڕاگەیەندرا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپیۆ، ڕۆژی ٥ ی تەموزی ئەمساڵ، جارێکی تر سەردانی کۆریای باکوور دەکات.

کۆشکی سپی رایگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپیۆ، لە پیۆنگ یانگ لەگەڵ سەرکردەی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون کۆببێتەوە.

وتەبێژی کۆشکی سپی سارا ساندەرس ڕایگەیاند، لە دیدارەکاندا، تاوتوێی هەنگاو و کاروبارەکان دەکرێت بۆ بەردەوامیی قۆناغی 'پاککردنەوەی کۆریای باکوور لە چەکی ناوەکیی'.

کۆریای باکوور، لە ساڵانی دوایدا زۆر جار، مووشەکی بالیستیک و چەکی ناوەکیی تاقیکردووەتەوە. ئەوەش دەرگای لەبەردەم نارەزایەتیی وڵاتانی ئەمەریکا، کۆریای باشوور، ژاپۆن و زۆر وڵاتی تردا کردەوە.

ڕۆژی ١٢ی حوزەیرانی ئەمساڵ، ترامپ و کیم جۆن ئون، لە وڵاتی سەنگاپورە لەگەڵ یەکتر کۆبوونەوە. بەوەش ئەو ئاڵۆزییانە کەمبوویەوە کە لە پرسی چەکی ناوەکیی کۆریای باکووردا دروست بوو بوو.

لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پاککردنەوەی کۆریای باکوور لە چەکی ناوەکیی'دا، کیم جۆن ئون فەرمانی دابوو کە تاکە ناوەندی تاقیکردنەوەی چەکی ناوەکیی لە وڵاتەکەی لەناوبەرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپیۆ، پێش ئێستاش لە چوارچێوەی ئامادەکاریی بۆ دیداری نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و کۆریای باکوور لە ١٢ی حوزەیراندا، سەردانی کۆریای باکووری کردبوو.

ر.م