ڕوسیا و تورکیا و ئێران لە سۆچی کۆدەبنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، کە کۆبوونەوەی داهاتووی سۆچی لەنێوان ڕوسیا و تورکیا و ئێراندا لە ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ی تەمووز / ١٠و ١١ گەلاوێژ لە سۆچی بەڕێوەدەچێت.

سێرگی فیرشینین، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، کە ٣٠ و ٣١ی تەموز/ ١٠و١١ی گەلاوێژ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ڕوسیا و ئێران و تورکیا لە سۆچی پێکدێت.

فیرشینین ڕایگەیاند، کە لە دوایین کۆبوونەوەی ئاستانەدا بڕیاردرا، کە کۆبوونەوەی داهاتووی سێ وڵاتی دیاریکەر لە دۆخی سوریادا، واتە ڕوسیا و تورکیا و ئێران، لە ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ی تەموز/١٠ بۆ ١١ی گەلاوێژ  لە سۆچی ئەنجامبدرێت.

ئەو زنجیرە دانیشتنانە بەمەبەستی تاوتوێ کردنی دۆخی سووریا و ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامدەدرێن.

ک-ش