ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی: ئەنقەڕە ١٥ هەزار چەتەی سوریای بۆ لیبیا ناردووە

کۆمیتەی سزاکانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەنقەڕە لەنێوان ٧ هەزار بۆ ١٥ هەزار چەتەی سوریای بۆ لیبیا ناردووە.

کۆمیتەی سزاکانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەدا بەهۆی پێشێلکاریەکانی قەدەغەی چەک، لیبیا بۆ گۆڕەپانێکی گەورەی چەک گۆڕاوە.

بە پێی لێدوانی بەرپرسە سەربازیەکانی لیبیا، ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە لیبیا کوژراون و ژمارەیەکیشیان بەدیل گیراون.

بەهۆی دەستوەردانی دەوڵەتی تورک لەناو خاکی لیبیا قەیرانی ئەو وڵاتە قوڵتر بووەتەوە و ئەوەش وایکردووە شەڕەکە لە ناوخۆی لیبیا بچێتە دەرەوە و ببێتە شەرێکی هەرێمی.

حکومەتی میسریش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە بەهۆی پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورک دەستوەردان لە شەڕی لیبیادا بکات و ئەوەش ئەگەری شەڕی لەنێوان ئەنقەرە و قاهیرەی هێناوەتە ئاراوە.

ف.ق