ژاپۆن: ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە کارەساتی سروشتی گیان لەدەست دەدەن زیاد دەکات

لە ژاپۆن، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە دوایین کارەساتی سروشتی ئەم وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەلانیکەمەوە گەییشتووەتە ١٢٢کەس.

بەهۆی باران بارینێکی زۆرەوە، لە وڵاتی ژاپۆن کە بووە هۆی هەلسانی لافاویکی گەورەوە. ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کارەساتی سروشتیدا گیانیان لەدەست دەدەن، ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیادبوونە.

بەگوێرەی دوایین ڕاگەیەندراوی بەرپرسانی حکومەتی ئەو وڵاتە، لانیکەم ١٢٢ کەس لە لافاوی ئەمدواییەدا گیانیان لەدەستداوە.

لە وڵاتی ژاپۆن، کە بارودۆخی نائاسایی سروشتی ڕاگەیەندراوە، کاری گەڕان بەدوای ونبواندا بە چڕوپڕی لە هەرێمەکانی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بەردەوامە و دەگوترێت کە هێشتا دەیان کەس چارەنووسیان نادیارە.

بەهۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆری بارانەوە لە وڵاتی ژاپۆن، سەختترین کارەساتی سروشتی لە چاو ٣٠ ساڵی ڕابردوودا  لەو وڵاتە ڕوویدا و لە ئاکامیشدا سەدان کەس گیانیان لەدەستدا و بێسەرووشوێن بوون.

ک-ش