ژمارەى قوربانیانی ئاگرەکەى یونان گەیشتە ٩١ کەس
ژمارەى قوربانیانى ئاگرەکەى یونان گەیشتە ٩١ کەس. تاوەکو ئێستا ناسنامەى ٢٨ قوربانی روون نەبووەتەوە و ٢٥ کەسیش بێسەروشوێنن.
ژمارەى قوربانیانى ئاگرەکەى یونان گەیشتە ٩١ کەس. تاوەکو ئێستا ناسنامەى ٢٨ قوربانی روون نەبووەتەوە و ٢٥ کەسیش بێسەروشوێنن.
ژمارە قوربانیانى ئاگرەکەى یونان گەیشتە ٩١ کەس و ٢٥ کەس لەو ٩١ کەسە تا ئێستا بێسەروشوێنن.
تاڤرۆولا مالیری وتەبێژى ئاگرکوژینەوەى یونان راگەیاند، تا ئێستا ٢٥ کەس بێسەرشوێنن. دواکەوتنى دۆزینەوەى تەرمی کەسە بێسەروشوێنەکان کەموکوڕیى بەرپرسانە.
راشگەیاندرا، دەکرێت بەشێک لە تەرمی بێسەروشوێن بووەکان لە ناو تەرمی ئەو کەساندا بن کە ناوچەکانى ئاگرکەوتنەوەکەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، بەڵام تا ئێستا ناسنامەکانیان روون نەبوو بێتەوە.
مالیری راشگەیاند، تەرمی ٥٩ کەس لە قوربانییەکان بە تەواوى سوتاون. هەندێک لە قوربانیەکانیش لە ئاودا خنکاون. هەروەها ٤ کەس لە بریندارەکان کە لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرا بۆ هۆی زۆرى سوتاوییەکەیانەوە گیانیان لە دەستداوە.
ئۆپۆزسیۆنى حکومەتى یونان، رەخنە لە بەرپرسانى ئێستای حکومەتی یونان دەگرن و رایانگەیاندووە، حکومەت بە ئەنقەست ژمارەى قوربانییەکان دەشارێتەوە.
تا ئێستا کار و هەوڵى رزگارکردن بەردەوامە. بەرپرسانى حکومەتى یونان لە ئێستادا سەرقاڵى ئەوەن کە بزانن ئاگرەکە بە ئەنقەست نراوەتەوە یان نا، چونکە دەنگۆى ئەوە هەیە ئاگرەکە بە ئەنقەست نرابێتەوە.
ر.م