ژمارەی دانیشتووانی میسر ١٠٠ ملیۆنی تێپەڕاند و ڕێژەی هەژاریش لە بەرزبوونەوەدایە

ژمارەی دانیشتووانی میسر ١٠٠ ملیۆنی تێپەڕاند. بەشێکی زۆری دانیشتووانی وڵات لە گۆڕەپانێکی بچووکدا دەژین.

لە جیهازی ئەلەکترۆنی ئاژانسی ئامارەکانی میسردا هاتووە، ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە ١٠٠ ملیۆنی تێپەڕاندووە. ئەوەش بە واتای زۆربوونی کێشەکانی وڵات دێت.

میسر دوای وڵاتانی نیجێریا و ئیسیۆپیا لە کیشوەری ئەفریقا لە ڕووی زۆری دانیشتووانەکی سێیەم گەورەترین وڵاتە. لە هەموو جیهانیشدا لە ڕیزی ١٤میندایە.

لە میسر ساڵەن ملیۆنێک و نیو منداڵ لە دایک دەبن. لە ساڵی ١٩٩٠ دا ژمارەی دانیشتووانەکەی ٥٧ ملیۆن کەس بوو و ژمارەی دانیشتووانەکەی لەگەڵ فەڕەنسا لە یەک ئاستدابوو. لە ماوەی ٣٠ ساڵدا ژمارەی دانیشتووانی فەڕەنسا بوو بە ٦٧ ملیۆن، بەڵام ژمارەی دانیشتووانی میسر بوو بە ١٠٠ ملیۆن کە.

لە وڵاتانی نیجێریا و ئیسیۆپیا و میسر بە هۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانەکانیان کێشەکانی ئابوری و کۆمەڵایەتیش زیادیان کردووە. لە میسر زۆربەی دانیشتووانەکەی لە دەوروبەری ڕووباری نیل دەژین و لە قاهیرەی پایتەختیش نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس دەژین. ڕێژەی بێکاری لە ساڵی ٢٠١٨ دا ٣٢%ی تێپەڕ کردبوو.

ف.ق