ژمارەی قوڕبانیانی ڤایڕۆسی کۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت

لە چین هەرچەندە ژمارەی تووشبووان بە ڤایڕۆسی  کۆرۆنا کەم دەبێتەوە، بەڵام ڕێگا لە مردن نەگیراوە. لە دوێنێوە ٩٨ کەس بە هۆی ڤایڕۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. بە پێی ئامارە فەرمیەکان ١٨٦٨ کەس تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.

بە پێ ئامارەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی ڤایڕۆسەکە لە خوێنیاندا دەبینرێت ٤٠٪ کەمیکردووە. ئەمەش وەک هەنگاوێکی ئەرێنی دەبینرێت. بەڵام ناتوانرێت ڕێگا لە مەردن بگیرێت.

کۆمیتەی تەندروستی چین لەبارەی دوایین دۆخی ڤایڕۆسەکە بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند، لە ٢٤ ڕۆژی ڕابردوودا ٩٨ کەس گیانیان لەدەستداوە. لەوان ٩٣ کەسیان خەڵکی ویلایەتی هوبەی بوون.

بەم شێوەیە تا ئێستا ١٨٦٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٢ هەزار و ٤٣٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

ف.ق