ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەیشتە ١٣٢ کەس

لە چین، ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٣٢کەس، ئەم ژمارەیەش هاوتایە لەگەڵ ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی سراس لە ساڵی ٢٠٠٢ گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی فەرمی نەخۆشخانەکانی چین، ژمارەی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا-ن گەیشتووەتە ٥ هەزارو ٩٧٤کەس، هەروەها تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ١٣٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لەساڵی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ دا بەهۆی ڤایرۆسی سراس ٥هەزارو ٣٢٧ نەخۆش تۆمارکرابوو، ٣٤٩ کەس گیانیان لەدەستدابوو، بەگشتی ئەم ڤایرۆسە کاریگەری لەسەر ٨هەزارو  ٩٦دانابوو.

ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرەتا لە شاری وهانای چین دەرکەوت، بەپێی شارەزایانی چین، ئەم ڤایرۆسە لە سەدا٨٠ی وەک لێکچوونەکانی وەک ڤایرۆسی سراسە.