ڤایرۆسی کۆرۆنا؛ زیاتر لە ٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرینەى هەر زۆریان خەڵکی چینن.

بەپێى راگەیاندراوى کۆمیتەى تەندروستیى نەتەوەیى چین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری (2019-nCoV) ٨٩ کەسی تری گیانیان لە دەستدا.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە چین تاوەکو ئێستا ٨١١ کەس گیانیان لەدەستداوە. لە هۆنگ کۆنگیش کەسێک و لە فیلیپینیش کەسێکى تر بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستداوە. بەو پێیە ئەو کەسانەى بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ژمارەی ئەو کەسانەى تێپەڕاند، کە لە ساڵانی ٢٠٠٢ – ٢٠٠٣ دا بەهۆی ڤایرۆسی سارس-ەوە گیانیان لە دەستدابو. لەو ساڵانەدا بەهۆی ڤایرۆسی سارسەوە ٧٧٤ کەس گیانیان لە دەستدابوو.

تاوەکو رۆژی یەکشەممە بە ناوچە خۆبەڕێوەبەرەکانى هۆنگ کۆنگ و ماکائۆ و بە گشتی لە چین ٣٧ هەزار و ٢٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. بەپێی ئاماری رۆژی پێشووتر ژمارەى توشبوان ٢ و ٦٠٠ کەسی تر زیادیکردووە.

پەتاکە سەرەتا لە چین بڵاوبوویەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو پەتایە لە ٣٠ وڵات و هەرێم بڵاوبوونەتەوە و زیاتر لە ٣٢٠ کەسیش لە دەرەوەى چین تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون. رۆژی شەممە ٨ی شوبات / ١٩ی رێبەندان لە بەریتانیا ٥ کەسی تری تووشبو بە ڤایرۆسەکە دەستنیشانکران، کە ٤ کەسیان بە تەمەنن و یەک کەسیان منداڵە. بە گشتیش لە فەرەنسا تاوەکو ئێستا ١١ کەسی تووشبوو بەو ڤایرۆسە دەستنیشانکراون.

ژ.ت