ڤایڕۆسی کۆرۆنا گەیشتە میسڕ

بەرپرسانی میسڕ ڕایانگەیاند، لە وڵاتەکەیان یەکەم ڤایڕۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) تۆمار کراوە.

بە پێی لیدوانی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروتی میسڕ، لە وڵاتەکەیان یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە کەسێکی بیانییە و لە نەخۆشخانەدا لە ژێر چاودێریدایە.

بەرپرسانی وەزارەتەکە ئاماژەیان بەوەکرد، حاڵەتەکیان بە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕاگەیاندووە و ڕێوشوێنی پێویستە گیراونەتە بەر. بەم حاڵەتە میسڕ بوو بە یەکەم وڵاتی کیشوەری ئەفریقا کە تێیایدا ڤایڕۆسەکە تۆمارکراوە.

ڤایڕۆسی کۆرۆنا لە مانگی کانونی یەکەمدا لە بازارێکی شاری ووهانی چین کە ژمارەی دانیشتووانەکەی ١١ ملیۆن کەسە دەرکەوت. لە هەموو چین ٦٣ هەزار و ٩٤٦ حاڵەت تۆمارکراون و زیاتر لە هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ڤایڕۆسەکە لە ٢٠ وڵات تۆمارکراوە.

ف.ق