کۆرۆنا ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار کەس لە وڵاتانی عەرەبیدا بێکار دەکات
کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی و ئابووریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رۆژئاوایى ئاسیا(ESCWA) رایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتە عەرەبییەکاندا زیاتر لە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار کەس بێکار دەبن.
کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی و ئابووریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رۆژئاوایى ئاسیا(ESCWA) رایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتە عەرەبییەکاندا زیاتر لە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار کەس بێکار دەبن.
کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی و ئابووریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رۆژئاوایى ئاسیا (ESCWA) لەبارەى بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆنای ١٩ لە وڵاتە عەرەبییەکان رایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەیەکى زۆر لە هاووڵاتییان بێکار ببن.
هۆشداریشی داوە، کە زیاتر لە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانیان لە دەست دەدەن و بێکار دەبن و رێژەى بێکاری لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ١.٢ بەرز دەبێتەوە.
بەپێى کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی و ئابووریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رۆژئاوایى ئاسیا (ESCWA) داهاتی وڵاتە عەرەبییەکان ٤٢ ملیار دۆلار کەم دەکات.
بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەهای نەوت دابەزیوە و تەنها کەمبوونەوەى بەهای نەوت لە مانگی کانوونی دووەمەوە تاوەکو ١٥ی ئادار ١١ ملیار دۆلار بووە.
لەو چوارچێوەیەدا رێکخراوى کاری نێونەتەوەیى رۆژی چوارشەممە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو قەیرانە تەندروستییانەى بەدوایدا دێن، لە سەرتاسەری جیهاندا ٢٥ ملیۆن کەس بێکار دەبن.
ژ.ت