کۆمسیۆنی ئەوروپا: ڕۆژ بە ڕۆژ ئێمە و تورکیا لەیەکتری دووردەکەوینەوە

ئورسولا ڤۆن دەر لییەن سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا لەبارەی دۆخی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا ڕایگەیاند کە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەوان و تورکیا لەیەکتری دووردەکەونەوە.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا لە پەرلەمانی ئەروپا لەبارەی دۆخی یەکێتی ئەوروپا قسەی کرد.

ئورسولا ڤۆن دەر لییەن ئاماژەی بە هەوڵە نەیاساییەکانی تورکیا بۆ دۆزینەوەی غازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاستدا و داوای کرد کە تورکیا دەست لە ترساندنی دراوسێکانی هەڵگرێت.

وتیشی،"تورکیا دراوسێیەکی گرنگە و هەموو کاتێکیش بەو شێوەیە دەمێنێتەوە. لە ڕووی جۆگرافیاوە نزیکی یەکترین بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ درزی نێوانمان گەورەتر دەبێت."

لییەن ئاماژەی بەوەشدا،"تورکیا لە ناوچەیەکە کە کێشەی تێدایە. خاوەنداری لە ملیۆنان ئاوارە کردووە، بەهۆی ئەوەشەوە لە ڕووی ئابۆریەوە هاوکاریەکی زۆری دەکرێت، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت کە دەست بە ترساندنی دراوسێکانی بکات.

قوبڕس و یونان ئەندامی ئێمەن، هەموو کاتێکیش لە ڕووی سەروەری و بەرگریکردنی ڕەوادا پشتگیری لە ئەوروپا وەردەگرن."

ف.ق