گەنجانى مسوڵمان و جو سەردانى ئاوشویتز دەکەن

گروپێک لە گەنجانى مسوڵمان و جو بۆ ئەوەى سەرنجەکان راکێشانە سەر دوژمنایەتیی بەرامبەر بە جوەکان و کۆچبەران، لە ئەڵمانیا سەردانى کامپى ئاشویتز دەکەن، کە سەدان هەزار جولەکەى تیادا کوژرا.

ئەنجوومەنى ناوەندیى مسوڵمانان لە ئەڵمانیا (ZMD) و یەکێتیى جووە پێشکەوتوخوازەکان (UPJ) لە رۆژانی ٦ تاوەکو ١٠ى ئابی ٢٠١٨ لە چوارچێوەى پلانى سەرکەوتنى هاوبەشدا خولی راهێنانى هاوبەش دەکەنەوە. کۆچبەرە مسوڵمانەکان لە ئەڵمانیا و گەنجانى جوو بەشداری لەو خولەى راهێناندا دەکەن، کە لە ئاوشویتز بەڕێوەدەچێت.

لە سەردانەکەدا مسوڵمانان و جووەکان مەراسیمێکى هاوبەش بەڕێوەدەبەن. لە خولی راهێنانەکەدا هەر یەک لە بۆدۆ رامیلۆو سەرۆک وەوزیرانى ویلایەتى تورینگن لە پارتى چەپ و دانیەل گیونتەر سەرۆک وەزیرانى ئەیالەتى شلیسویگ هۆلشتاین ئامادە دەبن.

مەراسیمى رێزگرتن و یادکردنەوە لە ٩ى ئابی ٢٠١٨ لە دەرگاى چوونەژوورەوەى کامپەکەدا ئەنجام دەدرێت. خاخام دکتۆر هێنری براندت و ئایمان مازیەک سەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى ئەنجوومەنى ناوەندیى مسوڵمانانى ئەڵمانیا لە مەراسیمەکەدا وتە پێشکەش دەکەن.

ئەنجوومەنى ناوەندیى مسوڵمانان لە ئەڵمانیا لەگەڵ چەند دەستەیەکى پەنابەر و مسوڵمانان سەردانى کامپەکانى کۆکردنەوە لە ئاوشویتز دەکەن. خاخام پرۆفیسۆر دکتۆر واڵتەر هۆمۆلکا سەرۆکى دەستەی یەکێتیى جووە پێشکەوتوخوازەکان ئامادەى ئەو راهێنان و مەراسیمە دەبن.

لە ساڵانى ١٩٤٠-١٩٤٥لە کامپەکانى ئاوشویتز – بیرکناو لە سنووری نێوان پۆلۆنیا و ئەڵمانیا ٤٠٠ هەزار جو راگیرابوون. مەزەندەش دەکرێت لە کامپەکانى ئاوشوتیز زیاتر لە ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار کەس کوژرابن، کە زۆربەی هەرە زۆریان جو بوون.

ر.م