یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل كۆتایی به‌ كاره‌كانی هێنا له‌ ئێران

«دایمله‌ر» كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی جیهان له‌ بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێل، له‌ دوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌ ئابوورییه‌كان دژی ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌، كاره‌كانی خۆی له‌ ئێران ڕاگرت.

وته‌بێژی كۆمپانیاكه‌ به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان به‌ شێوه‌ی «سنووردار» كۆتاییان به‌ كاره‌كانیان له‌ ئێران هێناوه‌.

ئه‌و وته‌بێژه‌ی كۆمپانیای «دایمله‌ر» گوتیشی: كۆمپانیاكه‌مان ئه‌و پڕۆژانه‌شی ڕاگرتووه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كۆمپانیا خۆجێییه‌كان كامیۆنی مێرسیدیس دروست ده‌كه‌ن و ده‌فرۆشن.

s.m