یونان: دەوڵەتی تورک تاکە دەوڵەتە کە چەندین بەرەی شەڕی کردووەتەوە

نیکۆس دیندیاس وەزیری دەرەوەی یونان هەڵوێستی دەوڵەتی تورکی لەبارەی وڵاتەکەی بە توندی ڕەخنە کرد و وتی،" تاکە دەوڵەتە کە چەندین بەرەی شەڕی کردووەتەوە."

نیکۆس دیندیاس دوای کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا مالتاییەکەی لە ئەسینا باسی ئەوەی کرد کە یەکێتی ئەوروپا بە جددی و بێ دوودڵی لەبەرانبەر تورکیا هەڵوێست وەردەگرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد کە دەوڵەتی تورک نەک تەنها یەکێتی ئەوروپا دەکاتە ئامانج، بەڵکو بە هەڵوێستە دوژمنایەتی یەکێتی ئەوروپا دەکات.

هەوڵی دەرهێنانی غازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست لەلایەن تورکیاوە بووەتە هۆی ناڕەزاییەکی گەورە لەناو وڵاتانی ئەوروپادا.

ڕۆژی پێنج شەمە لە فەڕەنسا ٧ دەوڵەتی ئەوروپی لەبارەی ئەو ئاڵۆزیانە کۆدەبنەوە کە تورکیا دروست کردووە.

ف.ق