'دەبێت ژنان نەتەوەپەرەستی تێپەڕێنن و یەکێتی کۆنفیدراڵی بنیات بنێن'

چیدەم دۆغو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە ڕایگەیاند، پێویستە ژنان بەسەر نەتەوە پەرەستیدا تێپەڕێن و یەکێتی کۆنفیدراڵی هەرێمی و جیهانی بنیات بنێن و وتی: "کاتێک گۆڕاین بۆ سیستەمێکی جیهانی، ئەوکات دەتوانین تێکۆشانێکی بەهێز دژی ئەم سیستەمە بەڕێوە ببەین."

بەرنامەی خۆبوون

ئەندامی ئەنجوومەنی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە، چیدەم دۆغو، لە بەرنامەی خۆبوونی ژن تیڤیدا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ژنان لە هەر بوارێک وماڵی خۆیاندا زیندانی کراون و جیا لەوەش هەوڵ دەدرێت لە زیندانی نەتەوەپەرەستی بکرێن وتی: "پێویستە ژنان بەسەر نەتەوەپەرەستیدا تێپەڕن و یەکێتی کۆنفیدراڵ لە هەموو جیهانیدا بنیات بنێن، ئەمە زۆر گرنگە. لایەنێکی زۆر گرنگی تێکۆشانمان لە دژی سیستەمی جیهانی دەسەڵاتداریی پیاوان ئەمەیە. کاتێک بووین بە سیستەمێکی جیهانی، ئەو کاتە دەتوانین تێکۆشانێکی مەزن و بەهێز لە دژی ئەم سیستەمە بەڕێوە ببەین. دەتوانین سیاسەتی جیهانی و سیستەمی پاراستنی جەوهەریی و شێوازی ئابووری خۆمان دەست نیشان بکەین."

چیدەم دۆغو لە بەرنامەی خۆبووندا وەڵامی پرسیارەکانی ئارژین بایساڵی دایەوە.

چیدەم دۆغو وتی: "سیستەمی کۆنفیدڕاڵ بەتایبەتی دوای گۆڕینی پارادایگمای رێبەرایەتی لە ساڵی ١٩٩٩ کەوتە ڕۆژەڤی ئەوانەوە و وتی، ڕێبەرایەتی لە پرۆسەی ئیمرالیدا لە بنەڕەتدا سیستەمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی لە شێوەی نەتەوەی دیموکراتیک، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی داڕشتووە. بە تایبەتی لە کوردستاندا لە ڕوویی چارەسەری کێشەی کوردەوە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی بە شایستەیی ئەم سیستەمە هەڵسەنگاند، بەڵام لەوەش زیاتر کێشەی ئازادی کۆمەڵایەتی، ئازادیی ژن، لە ڕوانگەی چارەسەری کێشەی ئازادی گەلاندا هەڵسەنگاندنی بۆ کردووە. دەتوانین ئەمە وەک ڕاستی بەڕێوەبەرییەکی سەربەخۆ باسی لێبکەین. واتە سیستەمێک کە هەموو کەسێک خۆی تێدا بەڕێوە دەبات.

پەکەکە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی کورد سەری هەڵداوە. گەل ڕووبەڕووی کێشەی ناسنامە و ئازادی هاتبوو، ڕووبەڕووی کێشەی جیاواز ببووەوە کە بەهۆی گوشارەکانی فاشیزمەوە هاتبووە ئاراوە. هاوکات کێشەی شوناسی ژنیش هەبوو کە کێشەیەکی زۆر جدییە و بێگومان ئەمە تەنها بە کوردستانەوە گرێدراو نییە. لە سەرانسەری جیهاندا ئەمە کێشەیەکی زۆر گەورەیە. لە نەریتی تێکۆشانی ئێمەدا شتێکی لەم شێوەیە هەیە. شۆڕشێک لەناو شۆڕشێکی دیکەدا، پارتێکی ژنان لەناو پارتێکی دیکەدا، شۆڕشی ژنان لەناو شۆڕشێکدا، سوپای ژنان لەناو سوپایەکدا، ئێمە نەریتێکی هاوشێوەمان هەیە. بۆچی پێویستیەک لەو شێوە سەریهەڵداوە؟ لەبەر ئەوەی کێشەیەک هەیە کە دەبێت ژنان چارەسەری بکەن. بە مانای گشتی، ئێمە خاوەنی سیستەمێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکین، لێرەدا هەوڵ دەدەین چارەسەری بۆ کێشەی ئازادی گەل و گەلان ببینینەوە. لێرەدا گەل لە ڕێگەی کۆمۆن و شەوراکانەوە ڕێنمایی خۆیان نیشان دەدەن و بڕیار دەدەن و ئیرادەی خۆیان دیار دەکەن، بەڵام کاتێک ئەمە لە چوارچێوەیەکی گشتیدا لەبەرچاو بگرین، بۆمان دەردەکەوێت کە هێشتا تێرکەر نییە لە کێشەکانی ژنان. بۆیە لە چوارچێوەی سیستەمی گشتیی کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیک، دەمانەوێت ژنان لەسەر بنەمای کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک بە شێوەی خۆبەڕێوەبەری خۆیان ڕێکخستن بکەن و لەسەر بنەمای ئەو ئامانجە خۆمان بپارێزین. پێویستە خۆمان لە چوارچێوەی ئەم سیستەمەدا وەک ڕێکخستنێکی خۆبەڕێوبەر لەسەر بنەمای کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک ڕێکبخەین. دەبێت سیستەمی خۆبەڕێوەبەری خۆمان بنیات بنین."

چیدەم دۆغو ڕایگەیاند، ئەوان دەیانەوێت ڕێکخراوی ژنان نەک تەنها لە کوردستان، بەڵکوو لە سەرانسەری جیهاندا بە ڕێکخستن بکەن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "پێویستە شۆڕشی ژنان بنیات بنێین، واتە سیستمی ژنان، سیستمێکی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک بۆ ژنان بە ڕێکخستن بکەن. بە درێژایی مێژوو هەمیشە ژنان چەوسێنراونەتەو. ئێمە ئەمە دەزانین بەردەوام بەرخۆدان لە دژی ئەمە هەبووە، بەڵام ئەم بەرخۆدانە نەگۆڕاوە بۆ سیستەم. ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٨ بەدواوە ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنانی پێناسە کرد. ئەوەی زۆرترین گوشار دەخاتە سەر ژنان دەوڵەتە. پیشەسازیی هەیە. پیشەسازی لەخۆیدا سیستەمێکە، دەوڵەت نەتەو سیستەمێکە. ئێمە ئەمە بە دەسەڵاتداری پیاو ناو دەبەین. ئێمە وەک ژن دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری تێکۆشان دەکەین و ڕەتی دەکەینەوە. لە بەرامبەردا پێویستە پەرە بە ڕێکخستنمان بدەین. پێویستە سیستەمی ژنان لە دژی دەوڵەت نەتەوە بنیات بنێین.

پێویستە مرۆڤەکان لە دەرەوەی سیستەمی سەرمایەداری بیربکەنەوە و لە جیاوازییەکەی تێبگەن. کاتێک هەست بەم جیاوازیانە نەکەین، بە نیەتێکی جدییەوە دژی ئەو سیستەمەکە شەڕ دەکەن، بۆچوونی خۆتان نیشان دەدەن، بەڵام لە ناو ئەو سیستەمەدا دەژین. وەک والێرشتاین وتی تۆ سەر بەزیاد لە شەربەتەکەی دەخۆیتەوە، هەوڵدەدەیت دژایەتی بکەیت، بەڵام لێرەدا زۆر گرنگە مرۆڤ لەو سیستەمە بێنە دەرەوە و بگەنە بیرۆکەی دروستکردنی سیستەمی بەڕێوەبەری خۆیان. کاتێک دەڵێین سیستەمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک، باس لە دامەزراندنی کۆمۆنەکان، ئەنجوومەنەکان، کاری هاوبەشی- ئابووری کۆمەڵایەتی، ئەکادیمیای ئازادی دەکەین کە ٤ پایەی سەرەکی هەیە. ئێمە بەم شێوەیە سیستەمی ژنان هەڵدەسەنگێنین. هەروەها ئاستێکی لەگەڵ دامەزراندنی ئەم کۆمۆنانە، ئەنجومەنەکان، ئابووری کۆمەڵایەتی و ئەکادیمیاکان هەیە. بابەتی ئەم بوارانەیە کە کۆمەڵگا لە ژیانی سەرەکیدا پێویستیەتی. لە تەندروستی، ئابووری، پەروەردە، یاسا، دادپەروەری، ئیکۆلۆژی، سیاسەت، کولتوور، هونەر، واتە لە هەموو بوارێکدا کە گەل داخوازی دەکات، پێویستە ڕێکخراوی جوراجۆر دابمەزرێن.

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە چیدەم دۆغۆ ڕایگەیاند لە تێکۆشانی پەکەکەدا لە هەمان کاتدا زانستێکی نەتەوەی بەرپاکرد و وتی: "واقێتێکی شەڕی داگیرکاری-قڕکردن هەیە. لە چێوەی ئەمەشەدا لە باشوور ڕاستینەکەی خیانەتکارانە هەیە، کە لە کەسێتی بنەماڵەی بارزانیدا بەڕێوەدچێت. یەكێتی نەتەوەی شتێکی لەو جۆرە نیە کە تەنها بڵێین وەرن پێکەوە کۆببینەوە. بەڵام تێکۆشانێکی نەتەوەی هەیە. دەبێت مرۆڤ لەمە بڕوانێت و ژیانی یەکێتی نەتەوەی نیشان بدات. لە لایەن ژنانەوە لە هەموو جێگەیەکی کوردستاندا ڕێکخستنی ژنان هەیە، کۆنفیدراڵی ژنان هەیە و کەوتۆتە میراتییەوە. دەرەنجامەکان لەم ڕوەوە هەیە. لە باکور، ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ڕێکخستنبوونی ژنان بوونی هەیە. ئێمە کردەی کۆکاری و کۆنفرانسەکانەوە کۆدەبینەوە، یەکێتی نەتەوەی ئەنجام بدەین و ئەم بڕیاردارییە پێکەوە پێشبخەین. ئەمە شتێکی زۆر گرنگە.

لە هەموو دەڤەرەکانی کوردستان ئیکۆنۆمی نەتەوەی کۆمیناڵی ژنان، ئاستی بابەتی زۆر هەیە. یان لە تێکۆشانی لە دژی فاشیزم  و داگیرکاری. سیاسەتی لەناوبردنی کوردستان و وڵات هەیە. خاک داگیر دەکرێت. سیاسەتی خاڵیکردنەوەی کوردستان لە کوردان هەیە. ژمارەیەکی زۆر خەڵکی کۆچ دەکەن و زۆرینەیان ژنن. دەبێت ژنان لە بەرامبەر ئەم سیاسەتەدا خەباتی  یەکێتی نەتەوەی بەڕێوەببات و پێشەنگایەتی ئەم خەباتە بکات. پێویستە لە هەر چوار لای کوردستانەوە لە ناو پەیوەندیدابین و سیاسەتی نەتەوەی دیاریبکەین. یەکێک لە ئامانجە بنەڕەتییەکانی کۆنفیدراڵیزمی ژنی دیموکراتیک، وەرچەرخانێتی بۆ کۆنفیدراڵیزمی ژنی جیهانی. پێویستە هەموو کەسێک لای خۆیەوە، خۆی بە ڕێکخستن بکات و لە چێوەی حەقیقەتی خۆسەریدا ئیرادەی خۆی پیشان بدات، بۆیە بەم شێوەیە دەبێت یەکێتی هەرێمی پیشان بدەین. دەتوانرێت نەتەوەی دیموکراتیک پێشبخرێت. نەتەوەی دیموکراتیک دەتوانێت چوارچێوەی خۆی دیاری بکات. بەڵام جوگرافیایەکی زۆر بەرفراوان، چاند هەیە. بە تایبەت لە لایەن ژنانەوە پێویستی زۆری بەمە هەیە. ژن لە هەرێم و گۆڕەپانی خۆیدا ڕوبەڕوی دەستدرێژی و زیندانی بوونەتەو، هەتا لەماڵەکەی خۆیشیدا زیدانی کراوە. پێویستە ژن ئەم نەتەوەپەرستیە تێپەڕێنێت و لە بواری هەرێمی و جیهانیدا یەکێتیەکانی کۆنفیدراڵیزم دامەزرێنن، ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە. یەکێک لە خەباتە بنەڕەتییەکانمان لە بواری تێکۆشانمان لە دژی سیستەمی دەسەڵاتدارێتی گەردوونی پیاو، ئەم بابەتە بێت. کاتێک گۆڕایین بۆ سیستەمێکی گەردوونی، ئەوکاتە دەتوانین لە دژی سیستەمی دەسەڵاتدارێتی پیاو، تێکۆشانی بەهێز بەڕێوەببەین. پێویستە ئێمە سیاسەتی گەردوونی سیستەمی خۆپارستنی جەوهەرییمان و ویستی ئیکۆنۆمی خۆمان پیشان بدەین. ئەم بابەتانێکی زۆرگرنگە."