گەنجانی وڵاتپارێز یادی شەهیدان بشەنگ، تۆڵهەڵدان و سارایان کردەوە

گەنجانی وڵاتپارێزی باشووری کوردستان یادی هەریەک لە شەهیدان بشەنگ بروسک، تۆڵهەڵدان قەندیل و سارا هۆگر ڕەحایان کردەوە.

بە پێشەکەشکردنی سینەڤیزیۆن و چەند چالاکییەکی جیاواز گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان بەرخۆدان و تێکۆشانی شەهیدانی ڕێگەی ئازادییان بەبیر هێنایەوە و دووپاتیان کردەوە بەرخۆدانی شەهیدان بشەنگ بروسک، تۆڵهەڵدان قەندیل و سارا هۆگر ڕەحا دەکەنە هەوێنی زیاتری کار و خەباتیان.

هاوکات سەرەڕای ئەوەی کە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باشووری کوردستان زیاتر دەبێت و داگیرکەرانی کوردستان بە سەختی شەڕی تایبەت لەسەر ژنان و گەنجان جێبەجێ دەکەن، بەڵام گەنجانی باشووری کوردستان پێداگرن لەسەر بەردەوامییدان بە خەبات و تێکۆشان و بە ڕێخستنکردنی گەلی باشووری کوردستان و بڵاوکردنەوەی زیاتری فکر و ڕامانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

شەهیدان بشەنگ روسک، سارا هۆگر رەحا و تۆڵهەڵدان قەندیل ماوەی چەندین ساڵ لە پێناو رێکخستنی گەنجانی کوردستان و ئاشناکردنیان بە ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خەباتیان کردبوو، بەتایبەتی لە باشووری کوردستان و ئەوەش وایکردووە لە دوای شەهیدبوونیانەوە گەنجانی وڵاتپارێز چەندین چالاکی جیاوازیان بۆ بەرزڕاگرتن و رێزگرتن لەو شەهیدانە ئەنجامداوە.

هـ . ب