گۆڤاری ئازادیی کۆمەڵگە چاپ و بڵاوبووەوە

ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری 'ئازادی کۆڵگە' بە کۆمەڵێک بابەت و لێکۆڵینەوە لەسەر کۆمەڵگەی ئازاد و پارادیمی نەتەوەی دیموکراتیک بڵاوبووەوە.

گۆڤاری ئازادی کۆمەڵگە

گۆڤاری ئازادی کۆمەڵگە لە ٤٦ـەمین ژمارەی خۆیدا بە شێواز و قەبارەیەکی نوێکارەوە بڵابووەوە. ناوەخنی گۆڤاری ئازادی کۆمەڵگە  ڕاوەستەکردنە لەسەر ئازادی کۆمەڵگا. ئازادیی کۆمەڵگە بێ هاوسەنگکردنی ئازادیی تاکەکانی مەحاڵە. ئازادیی کۆمەڵگە و تاک، پێویستی بە هۆشیاریی و پارادایمێکی نوێیە.

گۆڤاری ئازادیی کۆمەڵگە بە ناوەڕۆکەکەی و پەیامەکانی ڕاوەستە لەسەر دەربڕینی ئەو پارادایمە نوێیە دەکات.

لەم ژمارەیەیی گۆڤاری ئازادی کۆمەڵگەدا کۆمەڵێک کاری نوسین و وەرگێڕان لەخۆ دەگرێت. دەستپێکی گۆڤارەکە بە نوسینێکی جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە بە ناونیشانی 'سیستەمی نوێی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەگەڵ کورددا دەبێت' دەستپێدەکات، هەروەها فەیلەسوفی دەرونشیکاری سڵاڤۆی ژیژەک بە نوسینێک بە ناونیشانی 'خەباتی ئۆجالان، خەباتی منە' جێگە دەگرێت. وە چەندین نوسینی فەیلەسوفانی جیهانی لەم گۆڤارەدا جێگە دەگرێت.

کۆیی کارەکانی گۆڤارەکە بریتین لە نوسین و لێکۆڵینەوە و دەرخستنی 'پارادایمەکانی ئازادی کۆمەڵگا'. پێڕستی گۆڤارەکە بەم شێویەیی لای خوارەوەیە:

*سیستەمی نوێی سیاسیی ڕۆژھەڵاتی ناوین لەگەڵ کورددا دەبێت- جەمیل بایک- نووسینێکی تایبەتە بۆ گۆڤارەکە

*شۆڕش، دیاردەیەکی ژنانەیە- سومەییە ڕۆستەمپوور- لە فارسییەوە: سوورێن ئیبراھیم

*خوێندنەوەیەکی دۆلۆزیی بۆ کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا- فازڵ مەحموود

*بۆکچین: میراتی زیندووی شۆڕشگێڕێکی ئەمریکیی- لە ڕووسییەوە: عەلی ئەحمەد

*نامەکانی نێوان ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان و مورای بۆکچین- لە فارسییەوە: سوورێن ئیبراھیم

*گوتاری سەرمایەداریی و نەخۆشی دەروونشیکاریی سەردەم- سێرژ لێسور -  لە ڕووسییەوە: عەلی ئەحمەد

*خەباتی ئۆجالان، خەباتی منە- سڵاڤۆی ژیژەک-  لە ئینگلیزییەوە: شادیار شۆڕش

*ئۆجالان و ئەکادیمیا- دەیڤد گرەیبەر-  لە ئینگلیزییەوە: شادیار شۆڕش

*دیسیپلین تاقە سەرمایەی چەوساوانە- وتووێژی مەنسوور تەیفووری و ئالەن بەدیوو

*ئۆجالان و پرسی ئازادی بە زمانی ئەویتری داگیرکەر- شارا تاھیر

"*من ساکینە جانسزم!"- نەجیبە قەرەداخی

*دەسەڵات و پەیوەندیی لەگەڵ دیسپلیندا- دڵشاد ھۆرامی

ئێستا ژمارە ٤٦ی گۆڤاری ئازادیی کۆمەڵگە لە سەرجەم کتێبخانەکانی باشووری کوردستان بەردەستە.