هەفتەی کولتوری ژنانی کورد کۆتاییهات

هەفتەی کولتوری ژنانی کورد بە کۆنسێرتەکانی جەمیلە دینچەر و نێرگز دلۆ کۆتاییهات. نورێ ئاڵکش رایگەیاند، کە ئەوان لە تەواوی هەفتەکەدا هەوڵ دەدەن کە کولتور، هونەر و زمانی کوردی بە لایەنە جیاجیاکانیانەوە نیشان بدەن و بۆ گەلانی دیکەی بگێڕنەوە.

ناوەندی ئاشتی ژنانی کورد (جەنی)  بە دروشمی "هونەری بەرخودان" لە نێوان ٢-٨ی ئادار لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەسەر بنەمای پێشانگەی هونەر، پانێل، خواردنی کوردەواری نەیتی، تێکست، دەنگبێژی، یاریە کوردەواریەکان و ناساندنی جل و بەرگی نەتەوەیی و سێمینارەکانی ژنۆلۆژی ئاهەنگی ساز کرد. پیرۆزباییەکانی ٨ی مار بە کۆنسێرتی هونەرمەندان جەمیلە دینچەر و نێرگز دلۆ کۆتاییان هات. کۆنسێرتەکان دوای نمایشکردنی فیلمی موزیکاڵی "گۆرانییەکانی کەزی سوور-ژن، ژیان، ئازادی"ی هونەرگەی وڵات دەستیان پێکرد.

نوێنەری ئەنجومەنی ژنانی ئێزدیی بەرلین نورێ ئاڵکش سەبارەت بە هەفتەی کولتوری ژنانی کورد قسەی کرد و بە بۆنەی ٨ی مارسەوە پیرۆزبایی لەو ژنانە کرد کە لەپێناو ئازادی کوردستاندا تێدەکۆشن و لە هەمان کاتدا ئەو رۆژە لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرد.

نورە ئاڵکاش وتی، کە ئەوان لە رێگەی هەفتەی کولتوری ژنانی کورد هەوڵیان دا کولتور، هونەر و زمانی کوردی بە لایەن و رەهەندە جیاجیاکانیانەوە نیشان بدەن و بۆ ژنانی دیکەی باس بکەن و بەم جۆرە بەردەوام بوو: " چەندین سەدەیە لە سەر جوگرافیای ئێمە سیاسەتی تواندنەوەی کولتوری جێبەجێ دەکرێت. لە سایەی رێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ٥٠ ساڵەوە ئێمە کولتور و زمانی خۆمان دیسان بەدەست هێنایەوە. ئێمە ئامانجمان ئەوە بوو کە کولتوری کۆنی مێزۆپۆتامیا و نەرتیە پیرۆزەکانی بناسێنین. وەک ژنانی کورد ئێمە لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندا بەشداربووین".

تورکان ئاکتاشیش ئەوەی خستەڕوو کە لەو رۆژانەی ٨ی ئاداریش پیرۆز دەکرێن، ژنان دەکوژرێن و وتی، "ئێمە زۆر دڵخۆشین کە رێبەرایەتیمان هەموو بوارێکی بۆ کردووینەتەوە. لە رێگەی پاڕادایمی رێبەر ئۆجالان ئێمە لە هەموو گۆڕەپانەکان خاوەنی مافی رادەربڕینین، لە هەموو گۆڕەپانێکدا هەبوون و نوێنەرایەتی یەکسانمان درێژە پێدەدەین".

هـ . ب