ژنانی عەفرین میراتی کشتوکاڵ کردنی خۆیان دەپارێزن

فەلا ئیبراهیم لە ناو ماڵەکەیدا لە باخچەیەکی بچووکدا درێژە بە چاندن و کشتوکاڵ دەدات، لە ڕێگەی چاندنەوە بە هیوای گەڕانەوەی بۆ عەفرین میراتی خۆیان لە ژیانی کۆچبەرییدا دەپارێزن.

ژن لە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیدا لە ناو کۆمەڵگەدا ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە، لەبەرئەوەی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پێشەنگە. ئەم پێشکەوتنەش کاریگەری لەسەر گەشەی کۆمەڵگە هەیە و گرێدراوی سروشتیشە، بۆیە ژن لە ڕیگەیی کشتوکاڵ کردنەوە پەرە بەم گەشەیە دەدەن.

ژنانی عەفرینیش نمونەیەکی بەرچاوون لەم ڕوەوە، وێڕای کۆچبەرییان، بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەرێمی شەهبا لە ڕوانگەی خۆشەویستییان بۆ خاک، کاری چاندن و کشتووکاڵییان پاراستووە.

فەلا ئیبراهیم یەكێکە لەو ژنانەی کە بە ناچاری کۆچییان کرد بۆ شەهبا. وێڕایی زۆری و زەحمەتییەکان لە ڕێگەی کشتوکاڵ کردنەوە بژێویی ژیانی خۆی پەیدا دەکات.

فەلا ئیبراهیم وتی: "بە هۆکاری ئۆپراسیۆنەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ناچاری لە عەفرینەوە کۆچمان بۆ شەهبا کرد و لە سەرەتادا زەحەمەتی زۆرمان توشبوو."

فەلا ئیبراهیم ئاماژەی بە گرێدراوەی خەڵکی عەفرین بە کشتوکاڵ کردنەوە کرد و وتی: "لە هەموو ماڵێکدا باخچەیەکی بچووک هەیە و ژنان کاری کشتوکاڵی تێدا دەکەن پێداویستی سادەی ڕۆژانەی ژیانی خۆیانی پێ دابین دەکەن. وە بە تایبەت ئەو ژنانەی کە بە خۆشویستنی سروشت و کشتوکاڵەوە سەرقاڵ بوون، کشتوکاڵ وەک ژیان دەبینین."

فەلا ئیبراهیم وتی: "لە باخچەکەمدا هەموو جۆرە سەوزەیەکم چاندووە، بۆئەوەی ئابووری ڕۆژانەی خۆمی  پێ پەرەبدەم. لەگەڵ بوونی زەحەمەتیکانیشدا بە خۆشەویستییەکەی زۆرەوە بەردەوام دەبین لە کشتوکاڵ کردن."