هونەرمەندان بۆ بەشداری لە رێپێوانی ١٧ی شوبات بانگەوازیان راگەیاند

هونەرمەندانی کورد لەپێناو بەشداریکردن لە رێپێوانی ١٧ی شوبات کە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا و لە دژی گۆشەگیری ساز دەکرێت بانگەوازیان راگەیاند و ئەم پەیامەیاندا: "ئێمەی هونەرمەند وەک هەموو جارێک لەگەڵ ئێوەدەبین".

١٧ی شوبات کاتژمێر ١١:٠٠ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە دژی گۆشەگیری توند لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانێکی جەماوەری ساز دەکرێت. هونەرمەندانی کورد بۆ بەشداربوون لەو رێپێوانە بانگەوازیان راگەیاند.

پەیامی هونەرمەندان بەم جۆرەیە:

بەرماڵ جەم: ماوەی ٢٥ ساڵە رێبەر ئاپۆ و کۆمەڵگای کورد لە گۆشەگیرییەکی دژواردان، تادێت گۆشەگیری دژوارتر دەبێت. بۆ شکاندنی ئەو گۆشەگیرییە ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵن بە سەدان هەزار کەس بەشداری لە رێپێوانێکی جەماوەری دەکەن. داوا لە گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین کە ١٧ی شوبات بەشداری لەو رێپێوانەدا بکەن.

بەسەر شاهین: وەک دەزانن لە سەرتاسەری جیهان و بە تایبەتی ئەوروپا گەلی کورد لە چالاکیدان. بە ئامانجی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ و دەستەبەرکردنی قەوارە بۆ گەلی کورد چالاکی ئەنجام دەدرێت. چالاکیەکەی ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵن گەورەترین چالاکی لەو چەشنەیە. بە سەدان هەزار کورد لەپێناو رێبەر ئاپۆ و ئایندەی خۆیان کۆدەبنەوە. ئێمەش وەک دەنگ و هونەرمەندانی ئێوە وەک هەموو جارێک لەگەڵتان دەبین و دێینە سەر شانۆ.

دەنیز دەمان: رێبەر ئاپۆ لەپێناو ژیانێکی ئازاد و ئیکۆلۆژیک، دروستترین چارەسەری پێشکەش دەکات. هەربۆیە دەبێت هەموو مرۆڤایەتی لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ بکەوێتە هەوڵدانەوە. ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لەپێناو رێبەر ئاپۆ چالاکیەکی مێژوویی ساز دەکرێت، تۆش بەشداری لەم چالاکیە مێژووییەدا بکە.

لەیلا ئەکینجی: ماوەی ٢٥ ساڵە رێبەر ئاپۆ لە ژێر گۆشەگیری تونددایە. لە بەرامبەر ئەو کردەوە نایاسایی و نادادیەدا و لەپێناو کوردستانی ئازاد و سەربەخۆ، وەرن ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا پێکەوە رێپێوان بکەین.

نوارین: ١٧ی شوبات لە کۆڵن لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ چالاکیەک ساز دەکرێت، داوا لە هەموو گەلەکەمان و وڵاتپارێزان لە ئەوروپا دەکەین کە بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ و شکاندنی گۆشەگیری سەر ئەو بەشداری لەم چالاکیەدا بکەن.

ئۆزگور ئیشک: ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵن بەمەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی لە دژی رێبەر ئاپۆ، رێپێوانێکی جەماوەری ساز دەکرێت. ئێمە وەک ژنانی کەڤانی زێڕێن داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە بەشداری ئەم رێپێوانە بکەن.

هـ . ب