بابەتی گرنگ

کاڵکان: بەرپەرچدانەوەی شەڕی تایبەت پێویستیی بە شەڕی شۆڕشگێڕییە

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان رایگەیاند، کە هەموو کەس بە گوێرەی رۆحی بەرخودانی وان و شڕنەخ دەبێت خۆی نوێ بکاتەوە و وتی، " بەرپەرچدانەوەی شەڕی تایبەت پێویستیی بە شەڕی شۆڕشگێڕی هەیە".

هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوان کاڵکان بەشداری لە بەرنامەی کەناڵی مێدیا خەبەردا کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ ئەم بابەتانە کرد: گۆشەگیری لە ئیمراڵی، هەڵمەتی ئازادی کە لەبەرامبەر ئەوەدا دەستیپێکراوە، پرۆسەی رووخانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، شەڕی گەریلا، شەڕی تایبەت لە دژی ژنان و گەنجان و رۆحی بەرخودان لە وان و شڕنەخ لە دژی ئەو شەڕە، هەروەها شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل.

هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:

بەر لە هەموو شتێک بە رێزەوە سڵاو لە بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی و رێبەر ئاپۆ دەکەم. گۆشەگیری بەردەوامە، ماوەی ٣٧ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی رێبەر ئاپۆوە بەدەست ناهێندرێت. هیچ زانیارییەک لە بارەی ئیمراڵی بە دەست ناهێندرێت. سێهەم ساڵی تێەڕاندووە. پێیناوەتە چوارەم ساڵیەوە. سێ ساڵ و مانگێک تێپەڕبووە. واتە لەبارەی ئەو بابەتەوە هیچ راگەیەندراوێک لەو دامەزراوەی بەرپرسیارە لەبارەی ئیمراڵیەوە نەدراوە. هەمووان ئەو دۆخەیان قەبوڵ کرد و بەشداربوون تیایدا.

دامەزراوەکانی وەک یەکێتی ئەوروپا و ئەنجومەنی ئەوروپا لە دروستکردنی ئەوێدا بەشدارن، بریاریاندا. ئەوانیش وەک رێکخراوە دیموکراتیکەکانی ئەوروپان. بەڵام زۆر ئاشکرایە کە ئەوان قەبوڵیان کردووە. ئەوە هەندێکیش بە سزای دیسپلین لە ژێر بەرگێکی یاساییدا شاردرایەوە. لەبەر ئەوە وتمان تێکۆشانی یاسایی گرنگە. ئێستا نەک هەر ئەو ئەنجامانە دەدات، ئیمراڵی پێیناوەتە ٢٦ شەشەمین ساڵیەوە.  دەبوایە لە ساڵی ٢٥ەمیندا چاوخشاندنەوە بە دۆخی رێبەر ئاپۆ بکرایە. بەڵام ئەوە ئەنجام نەدرا. بۆچی؟ پاساوی بەم جۆرەیان بۆ دۆزیەوە.

بۆ ئەوە لە رۆژانی رابردوودا لە پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفڕانسێک سازکرا. پارێزەرانی ناودار لەوێ ئامادەبوون. ئەوە واتادار بوو، گرنگ بوو. دەبێت ئێمە زیاتر کۆنفڕانسی لەو جۆرە ساز بکەین. ئاشکرابوو کە لە ئیمراڵی هیچ بابەتێکی یاسایی لەئارادا نییە. هەمووی پێشێلکارییەکان بەم جۆرە شاردراونەتەوە و درێژەیان پێدراوە. پێویستە زیاتر ئاشکرا بکرێت، ئەوەش پێویستی بە تێکۆشانی بەهێزتر هەیە. لە ستراسبورگ خۆپیشاندانێکی جەماوەری گەورە ساز دەکرێت. لە راگەیاندندا بڵاوکرایەوە. لێدوان درا. پیرۆزباییان لێدەکەم و سەرکەوتن بۆ هەموو بەشداربووان دەخوازم. ئەو چالاکیە ناڕەزایەتیە لەبەردەم ئەو دامەزراوانەدا ئەنجام دەدرێت کە لەبارەی ئیمراڵییەوە بەرپرسیارن.

دەبێت ئێمە تەنیا وەک کردەوەکانی دەوڵەتی تورک، ئاکەپە و مەهەپە نەیبینین، بەڵێ بەرپرسیارێتی ئەوەیان لە سەر شانە، بەڵام دامەزراوەکانی دیکەش لەوە بەرپرسن. لەم رووە ئێمە دەتوانین ئەوە بڵێین؛ دەبێت تێبکۆشین. دەبێت هەموو رۆژێک تێبکۆشین. دەبێت هەموو کوردێک لەناو چالاکیدا بێت. ئەگەر ئێمە دەگەیەننە ئەو ئاستەی زانیاریمان لە رێبەرایەتی نەبێت، بەو جۆرە گوایە دەڵێن پەیوەندی لەگەڵ رێبەرایەتی لاواز دەکەن و هیوادارن پەیوەندیمان بە رێبەر ئاپۆوە بپچڕێنن، بۆیە بەپێچەوانە دەبێت ئێمە ٢٤ کاتژمێر لەگەڵ رێبەرایەتیدا بژین. دەبێت بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ٢٤ کاتژمێر لە بیرکردنەوەدا بین، گفتوگۆی لەبارەوە بکەین و تێبکۆشین. دەبێت ئێمە لە چالاکیدا بین. دەبێت هەموو کورد لە کوێ دەبن با ببن، ژن، پیاو، گەنج و بەتەمەن لەناو چالاکیدابن. دەبێت ئێمە هەنگاو بە هەنگاو گەورە ببین و هەڵمەتی جیهانیی ئازادی، هەڵمەتی ئازادی کە بە ئامانجی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد خراوەتەڕێ، بەرفراوان بکەین، دەبێت ئێمە گەورەتر بین.

لەم واتایەدا پەرەسەندنی گرنگ هەیە. لە ماوەکانی رابردوودا چالاکی و رووداوی گرنگ روویاندا. ٨ی ئادار پیرۆزباییەکانی ژنان بە ئامانجی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە تەواوەتی یەکیان گرت و گەیشتنە لوتکە. بەراستیش وترا کە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی ئازادی دەبێتە قۆناغی یەکڕیزی جەماوەری. دۆخێکی بەو جۆرە هاتە ئاراوە. لە نەورۆزدا دەیان ملیۆن مرۆڤ رژانە گۆڕەپانەکان و ئەم نەورۆزە بووە شکۆدارترین مەراسیمەکانی نەورۆز. بەتەواوەتی لەگەڵ ئامانجی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ یەکی گرت. لە گۆڕەپانەکان ئەم دروشمە وترایەوە. ئەمە دۆخێکی زۆر گرنگ بوو. گەلی کورد هەڵوێستی خۆی نیشاندا. دەکرێت بوترێت وەک کۆنگرەیەک رای خۆی دەربڕی و وتی، بە بێ رێبەرایتەی ژیان نابێت، ئێمە داوای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەین. ئەنجامی هەموو ئەمانە لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار دەرکەوتن. دەبێت بەو جۆرە هەڵبژاردن هەڵبسەنگێندرێت. ئەقڵیەت و سیاسەتی گۆشەگیری، فاشیستی، کۆلۆنیالیستی و قڕکەری لە هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ی ئاداردا گورزی کوشندەی بەرکەوت. ئیتر ئاکەپە حزبی یەکەم نەما. حکومەتی زۆرینەی خۆی لەدەستدا. لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە هاوپەیمانێتی 'کۆمار' دۆڕاندیان. ئەمەش دۆخێکی گرنگ بوو. پیرۆزبایی ٤ی نیسان بەم جۆرە روویدا. پێویستە بەردەوامی پێبدرێت. پێویستە هەموو رۆژێک وهەموو شوێنێک بکرێتە گۆڕەپانی چالاکی. دەبێت هەموو کەس بیر لە چالاکی بکاتەوە و لە سەر تێکۆشان راوەستە بکات. ١ی ئایار لەبەردەمماندایە. بەراستی دەبێت یەکی ئایار بکەینە لوتکەیەکی نوێ، هەڵمەتی ئازادی بگەیەنینە لوتکە. دەبێت لە هەموو شوێنێک بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ هاوار بکەین. ئەگەر لە نەورۆزدا، لە ٨ی ئاداردا هاوار دەکرێت، ئەگەر رێبەر ئاپۆ بووە رێبەرێک کە نەورۆزی نوێکردەوە و واتای بە ٨ی ئادار بەخشیوە، لە ١ی ئایاریشدا رێبەرایەتی رەنجی زۆری کێشاوە. لەبەر ئەوە دەبێت ١ی ئایار ببێتە رۆژی یادکردنەوەی رێبەر ئاپۆ. هەربۆیە دەبێت هەموو کورد لە کوێ دەبن با ببن، گۆڕەپانەکانی ١ی ئایار پڕبکەن. دەبێت لە هەموو شوێنێک بەشداری لە پیرۆزباییەکانی ١ی ئایاردا بکەن. دەبێت پێشەنگایەتی بکەن، لە هەموو شوێنێک لەگەڵ کرێکاران و رەنجدەراندا یەکبگرن، لەگەڵ خەڵکدا یەکبگرن و هەڵمەتی ئازادی لە ئاستی جیهانیدا بگەیەننە قۆناغێکی نوێ. ئەمە پێویستیەکە، بەتایبەتی ١ی ئایار لە هەموو جیهان دەرفەتێکە کە ئەوە بە ئەنجام بگەیەندرێت. لەبەر ئەوەی ئێمە ئەو دۆخە بە وریاییەوە هەڵدەسەنگێنین. دەبێت ئیتر هەموو کەس خۆی ئامادە بکات، پەیوەندی ساز بکات، خۆی رێکبخات، چی پێویستە بیکات. بەڵام با ئێمە یەکی ئایار بکەینە ئەو رۆژەی هەموو کرێکاران و رەنجدەران، هەموو هێزە چەپ و سۆسیالیستەکان، هەموو بندەستان، ژنان و گەنجان لە هەموو جیهان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری تێدەکۆشن. وەرن ئێمە بەراستی لە یەکی ئایاردا هەڵمەتەکە بگەیەنینە لوتکە. هەڵوێستی ئێمە، بانگەوازی ئێمە ئەوەیە و ئێمە لەو بڕوایەداین کە بەو جۆرە دەبێت. ١ی ئایار لە گەلەکەمان، کرێکاران و رەنجدەران و هەموو گەلانی بندەست و چەوسوە پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموویان دەخوازم.

ئەنجامی هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانی شەڕ

یەکەم شت کە دەىێت ئاکەپە بیکات، دەست لەکارکێشانەوەیە. ئەگەر لە تورکیا تەنانەت کەمێک دیموکراسی لە ڕۆحی ئاکەپەدا مابێت، یەکەم شت ئەوەیە کە تەیب ئەردۆغان و حزبەکەی دەست لەکار بکێشنەوە. بۆ نموونە دەڵێن ئێمە دەوڵەتێکی ئەوروپایین و وا خۆیان پێناسە دەکەن کە ئەوروپایین. سەد ساڵە ئەم کارە دەکەن. لە هەر شوێنێکی ئەوروپا، ئەگەر حکومەتێک، سەرۆک وەزیرانێک یان سەرۆکێک ڕووبەڕووی ئاوەها داڕمانێک ببنەوە، یەکەم شت دەست لەکار دەکێشنەوە. ئێوەش ببینن بە هیچ شێوەیەک شتێکی وا بوونی نییە. تەیب ئەردۆغان وشەی "کۆتایی" بەکارهێناوە. بەڕاستی شکستی خۆی بە مێشکدا تێپەڕاندووە، ئەم ڕاستییەی بینی، بەڵام دەوروبەری نایانەوێ دەست لەکار بکێشێتەوە. وتی، 'ئەمە شکست نییە'. بیری لەوە کردووتەوە شکستی هێناوە یان نا؟ ئەگەر سەیری بکەن دەبینن. واتە بیری لێکردۆتەوە. لە دڵ و مێشکیدا گوزەراوە و هەستی بەم شکستە کردووە. خۆی گێل دەکات. بەڕاستی دەیەوێت بڵێ؛ ئەوان وا دەڵێن. ئێمە نازانین ئێستا هێزە جیاوازەکان چی دەکەن. کەواتە ئایا بە زۆر هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن یان داوای دەست لەکارکێشانەوەی لێدەکەن؟ ئەو هێزانەی سیاسەتی دروست بەڕێوە دەبەن ڕوونن. ئێمە شەڕ دەکەین. ئەگەرچی ئەمەمان پێ باشتر نییە. ئێمە هەم لە هەڵبژاردن و هەم بەبێ هەڵبژاردن تێکۆشان دەکەین. چونکوو ئێمە بزووتنەوەیەکی لەو شێوەین.

بە ڕاستی دەسەڵاتداری تەیب ئەردۆغان چاوەڕێی بوو ئەمە بۆ ئاکەپە بکات. ئامانجی ئەوە بوو لەم هەڵبژاردنەدا سەربکەوێت و خۆی وەک حزبێک نیشان بدات کە لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا سەردەکەوێت و بەو ڕەوشەی کە دروستی کردبوو، هەنگاوێکی نوێی هێرشی داگیرکەری ئامادە کردبوو کە بە درێژایی زستان بەردەوام بوو. بەو بۆیەوە کەوتنە بازرگانی لەگەڵ ناتۆ و ئەمریکا. بۆ بەشداربوونی سوید لە ناو ناتۆ مۆڵەت و پاڵپشتییان وەرگرت. لە سەرەتای زستانەوە بەردەوام لە بەغدا و هەولێرن. لەگەڵ ئێران دادەنیشن و بەردەوامن. دەڵێن ٢٢ی نیسان بۆ بەغدا دەچێن، دواتر دەچنە ئەمریکا و لە هەوڵی کۆکردنەوەی پشتیوانین. هەر بۆیە هیوا و بەراوەردەکانی بەم شێوەیە بوو. ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەرکەوتنیان بەدەست بهێنایە، ئەوا داگیرکاریی و کۆمەڵکوژی لە هەموو بوارەکاندا دەستی پێدەکرد. چ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، چ لە هەرێمەکانی تریش. بەڵام بێگومان لەم هەڵبژاردنەدا تووشی شکست و داڕمانێکی جدیی بوو. ئەڵبەت پێشتر لە شەڕدا شکستی هێنا. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە درێژایی زستان لە زاپ گورزی قورسیان لە دوژمن وەشاند. بە واتایەکی تر شکستی سەربازی خۆی ڕاگەیاند. ئێستا دوای بینینی شکستی سیاسی لە هەڵبژاردندا، لە هەموو بوارێکەوە کەوتووتە دۆخێکی لاواز.

لە بواری سەربازی و سیاسیدا دۆڕا، دەستپێشخەری لەدەستدا و گورزی بەرکەوت. ئێستا دەتوانێت چی بکات؟ چارەسەرێکی دیکەی نەماوە. ئەگەر کەسێکی دیموکرات بووایە، وەک وتم، دەستی لەکار دەکێشایەوە. ئەڵبەت ئەم کارە ناکات، هەوڵ دەدات بە شێوازی جۆراوجۆر دەسەڵاتدارییەکەی بپارێزێت. بۆ ئەوەش تاکە چارەسەر، شەڕ، هێرش و چەوساندنەوە و تیرۆر کردنە. بەم شێوەیە هەوڵ دەدات هەموو نەیارانی بێدەنگ بکات. هەوڵ دەدات هەمووان فریو بدات. لەسەر ئەم ئەساسە، دەسەڵاتەکەی هەوڵ دەدات کەمێک زیاتر تەمەنی درێژ بکاتەوە. بێگومان هیچ بژاردەیەکی لە بەردەست نەماوە. لە وەها دۆخێکدا دەسەڵاتداری تەیب ئەردۆغان لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە گورزی پێ گەیشتووە و بە جۆرێک داڕماوە. بەو شێوەیەی کە خۆی دەیویست ناتوانێت هێرش بکات و پێویستی بە هێرشکردنە. ئەگەر هێرش نەکات، ئەگەر تیرۆری فاشیستی پەرە پێنەدات، شانسی مانەوەی لەدەست دەدات. لە دۆخێکی وەهادا ئاڵۆزدا دەژی. دەیەوێت هێرش بکات، ئەگەر هێرش بکات ناتوانێت لێی رزگاری بێت. هەروەها هێرشەکەی ڕووبەڕووی بەربەست بۆتەوە. وەک وتمان ئەم حکوومەتە لە زەلکاودا گیری خواردووە. ئەمە بەو سیاسەتانە دەیەوێت بمێنێتەوە کە پەیڕەوی لێدەکات، بە سیاسەتەی هێرشکردنە سەر کورد، داگیرکاری و کۆمەڵکوژی. ئەمە ئەو خاڵەیە کە ئێستا پێی گەیشتوین. لەم حاڵەدا هەوڵدەدات کەمێک لە دۆخەکە ڕزگاری بێت. هەوڵدەدات کەمێک خەسار و زیانەکانی سووک بکات، هەناسەیەکی بدات، هەوڵ دەدات زلهێزەکان فریو بدات. هەوڵ دەدات بچێتە بەغدا و ئەمریکا. بە وتنی لەم شێوە کە 'چوومە ئەوێ و چوومە فڵان شوێن، پشتگیریی هەمووانم وەرگرت'، دەیەوێت دەوروبەری خۆی بۆ هێرشەکان ئامادە بکات کە دەیەوێت. لەوانەیە وابێت. ئایا ئەمە چارەسەرییە؟ ئەوە تێکۆشینێکە، ئێمە دەیبینین و دەڵێین ڕوونادات. لە ڕاستیدا لە دوا ساتەکانیدایە. ئەگەر حکوومەتی ئاکەپە دەست بە هێرش بکات ئەوە دوا هێرشی دەبێت. بەردەوام دەیانگوت ئەمە دوایین شەڕە. زۆربەیان ئەم وتنانەیان بەکارهێناوە. بەڵام ئێستا ئەو قسەیە بە باشترین شێوە لەگەڵ ئەم دۆخەی دەسەڵاتداری ئەکەپە مەهەپە دێتەوە. واتە دوایی هەوڵی ئەوان دەبێت. لەسەر ئەم بنەمایە دەیەوێت جارێکی تر پشتگیری کۆبکاتەوە. بەڵام کارێکی زەحمەتە ناتوانێت بەدەستی بهێنێت. پێشتر باسی ئەم بابەتەمان کردووە. بۆ دەبێ حکوومەتی عێراق و هێزەکانی باشووری کوردستان و هێزەکانی تر پشتیوانی لە هێزێک بکەن کە هێندە گورزی سیاسی و سەربازی بەرکەوتووە؟ بۆ پشتگیری لە داگیرکەرێک دەکەن کە لە خاکی ئەوان داگیرکاری کردووە؟ حکوومەتی تەیب ئەردۆغان، ڕوو لە هەر شوێنێک دەکات کێشە دەخوڵقێنێ. گەورەترین کێشە خودی تەیب ئەردۆغان و بۆچوونە سیاسیەکانیە. ئەو کەسەی بەردەوام شێوانشێوی دروست دەکات خودی ئەردۆغانە. بەم شێوەیە بەردەوام، تاڵانکاری و فێلیان کردووە و کەسوکاریان بوونەتە دەوڵەمەندترین کەسانی جیهان. بۆچی پشتگیری لەم کەسانە دەکەن؟ لەوانەیە بیەوێت سوود لەو بۆشاییەی ناو خۆی ئەمریکا وەربگرێت. سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەمریکا. هەروەها هەندێک سەبارەت بە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ بەڵێنیان دا. هەوڵ دەدات جارێکی تر کۆیان بکاتەوە و هێرشێک ئەنجام بدات. بەکورتی لە دۆخێکی لاوازدا بەبێ یارمەتی دەیەوێت هێرش بکات. دەبێت ئەم ڕاستیە ببینین. هەروەها دەبێت ئامادە بین. ئەمە دۆخەگرنگە. ئێمە وەک بزووتنەوەی ئازادی لەسەر ئەم بنەمایە هەڵسەنگاندن دەکەین. پێویستە هەمووان ئەم ڕاستیە بزانن. بەتایبەت هەموو وڵاتپارێزان، گەلەکەمان. پێویستە هەموومان ئامادەکاری هەموو شتێکمان هەبێت. دەبێت لە ئەگەری دوایین هێرشە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە سەربکەوین. دەبێت ئەمە ئامانجی سەرەکی ئێمە بێت. ئاکەپە مەهەپە لەم هێرشەی کۆتایی خۆیاندا دەشکێن و دەڕووخێن. دەبێت ئەمە بڵێین و بۆ ئەمەش دەبێت هەمووان لە ئاستی سەفەربەریدا خۆیان ئامادە بکەن و بەشداری ئەم قۆناغە نوێیەی بەرخۆدان بن.

ئەنجامی هەڵبژاردنە خۆجییەکان

پێش هەموو شتێک، ئەمە دیاری بکەین. کوردستان ڕێگەی بە فاشیزم نەدا، گەلی کورد وەک هەموو هەڵبژاردنەکانی پێشوو جارێکی تر ئیرادەی ئازادیخوازی و دیموکراتیکی بەشێوەیەکی ڕوون پیشاندا. ئەوەی دیاریکرد کە ئازادی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیای دەوێت. ئەمە ڕەوشێکی ڕوون و ڕەوانە. لەسەر ئەم بنەمایە ئەنجامی بەدەست هێنا. بۆیە دەڵێن ئاکەپە لە هەندێ جێگە شارەوانی بەدەستهێنا. خواستی بوو بەزۆر سەرکەوێت. بەڵام هەمووی فێڵە. ئەوەمان بینی، بە بەرچاوە هەڵخەڵەتاندن دەکرا. دەستبەرداری ئەوەبوون وەک دەوڵەت هەڵبژاردنیکرد، دەنگ بەڕوونی گۆڕا، ساختەکاری ئەنجامدرا، ساختەکاری لەسەر سندوقەکان کرا، وەک کۆیلە مرۆڤی کۆدەکردەوە و دەبرانە سەر سندوقەکانی دەنگدان. بەڕاستی قۆناغی کۆیلایەتی لە ژێر دەسەڵەتداری ئاکەپەدا گۆڕا بۆ شێوەی دەنگدان.

لەسەر ئەم بنەمایە، پێش هەموو شتێک ئەو هەڵوێستەی گەلی کورد پیرۆز دەکەم، هەڵوێستی گەلمان، هەڵوێستی ئازادیخواز و دیموکراتیک پیرۆز دەکەم. ئیرادەیەکەی گەورەیان پیشاندا و قەیومیان پاککردەوە. وتیان شارەوانی ماڵی ئێمەیە و سەرکەوتن. سەرکەوتن بۆ ئەوەی بیکەن بە ماڵی گەل. بەڕاستی ئەو شوناسەمان بەگرنگ بینی. گەل خاوەنداری لێکرد، یانی لەشێوەی جەژنێکدا دەستیان بە نۆژەنکردنەوەی شارەوانیەکانیان کرد. پێوستە هەموو کاتێک بەم شێوەیەبێت. پێوستە بگۆڕێت بۆ ماڵێکی گشتی. پێوستە ئیرادەی گەل هەبێت. پێوستە جڤاکیش لەوێ کاری خۆی بکات. پێویستە هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان کە هەڵبژێردراون لەگەڵ خەڵکیدا هەماهەنگی بکات و یەکبگرن. لەبەر ئەمە پێویستە بگۆڕێت بۆ گۆڕەپانێکی ڕێکخستنبوو. ئێمە ئەوە دەچەسپێنین؟ بێگومان کار بۆ ئەوەبکەین. ئەمانە بۆ هەموو کەسێک لەم بوارەدا ڕەوشێکی نمونەییە. لە قۆناغەکانی پێشوودا ئەم شتە پێکنەهات. لە ئیستا بە دواوە ڕێگە نەدەن قەیوم بسەپێنن. هەڵوێستی گەلی وان زۆر بە ڕوونی ئەمەی پیشاندا. لەبەر ئەمە دەتوانرێت لە هەموو جێگایەک ئەمە بکرێت.

پێوستە هەموو کەسێک لە دژی هێرشی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە ئامادەبێت. پێوستە گەل و هاوسەرۆکانی شارەوانیش ئامەدەبن. بە دەربڕینێکی تر پێویستە بتوانین دیموکراسی و دیموکراسی خۆجێی بەشێوەیەکی زۆر بەهێز بکەینە گۆڕەپانی ڕێکخستن. پێوستە لەبەرامبەر هەر جۆرە هێرشێکی فاشیست، قڕکەر و چەوساندنەوە خۆمان ئامادەکەین. بەرخۆدان هەبێت. بە بەرخۆدان هیچ شوێنێک ڕادەست نابێت. هەروەها شارەوانی بە مانای بەرێکخستنی گەل دێت. ئەو مانایە دەگەینێت کە مرۆڤەکان بە ڕێکخستنبوون کارەکانیان دەکەن. گەر گەل بڕیاری شتێکی دابێت، دەنگێکی ڕێکخراو بێت و بە زۆری و توندی بیانەیەک داگیربکات، ئەم خەباتە گەر لە بینایەکی تردا نەبێت، دەتوانن لە کۆڵانەکاندا بکرێت و ئەم خزمەتە بەردەوام بێت. پێویستە هەموو کەسێک بەم شێوە نزیکی پرسی شارەوانی ببێت کە بەشێکی گرنگی بەڕێوەبەری خۆجێییە. پێویستە بەم شێوەیە لەسەردەمی نوێ نزیک ببینەوە.

ئەوەیتر دیموکراتیکبوونی تورکیایە. سەرنجی خۆمان دەخەینە سەر ئەم ڕەوشە. لەسەر ئەم بنەمایە دەڵێین. لە هەندێک جێگادا دەیانووت فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە زۆر کاریگەرە، جەماوەری فاشیزم دەرکەووتون، مێشکی مرۆڤەکان شۆردراونەتەوە، پڕبووە لە بیری نەژادپەرستی و شۆڤێنیستی، گۆڕانی زۆر زەحمەتە. لەم هەڵبژاردنەدا ئەم تێگەشتنە هەڵوەشایەوە. ئاشکرابوو کۆمەڵگای تورکیا کراوەیە بۆ گۆڕانکاری. یانی کاری لەم شێوەیە هەیە؟ هەڵبەت هەیە. بەڵام ئەوە نەبووەتە پرسێک. بریا ئەوانی تریش بیانبینایە. کەمینەیەکی زۆر بچوکن. زۆرینەیەکی گەورە بۆ ڕاستی لە لێگەڕیندان. قەیرانێک کە لە ئەنجامی دوژمنایەتیکردن لە کورد و سیاسەتەکانی شەڕی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دروستبوون، بە هۆکاری قەیرانی ئابوری ناتوانن خۆیان دەبرکەن. ئەوان برسین. بەدوای چارەسەرێکدان. زوڵمێکی گەورە هەیە، تیرۆر هەیە. مرۆڤ ناتوانێ هەناسەیەک وەرگرێت. بە دەربڕینێکیتر، گەر ئەم شتە بگەیەنین بە کۆمەڵگا، لەسەرانسەری تورکیادا دەتوانرێت مرۆڤەکان ئاگاداربکرێنەوە و بە رێکخستن بکرێن. لە دەریای رەش بێت، لە ئانتۆڵی ناوین بێت، لە هەرجێگەیەک بێت دەتوانرێت. ڕونبووەتەوە ئەو ڕوداوانەی لە جیهاندا نا مومکین دەبینران ڕوودەدەن، دەکرێت ڕووبدات بەهۆی لێکەوتەکانیەوە. لەو کاتەدا پێویستە هێزەکانی دیموکراسی، دەم پارتی، پارتەکانی تر، هەموو هاوپەیمانیەکەی خەبات و ئازادی و جوڵانەوەیەکی بەرفراوانی ئاشتی و دیموکراسی لە تورکیا پێشبخرێت. لە خۆیدا لە کوردستان سیستەمێک هەیە. خەڵک کاری خۆی بەڕێوەدەبات. لەناو ئەواندا گۆڕانکاری کارامەیی نیە. گرنگ ئەوەیە مرۆڤ بگات بە گۆڕەپانی نوێ، بەر فرانتری بکات، ئەو کەسانەی ڕایان جیاوازە بەرەو حەقیقە ڕابکێشرێن و بە بانگەشەوە ئەوان پەرەوەردەبکات و ڕامانی ئازادیخوازیی دیموکراتیکیان تێدا دروستبکات. لەم بوارەدا پێویستە هەموو لایەنە سیاسی و پارتەکانی تورکیا وەک هەلێک ئەم ڕەوشە ببین و لە ئاستی سەفەربەریدا خەباتی بانگەشەو و ڕێکخستنکاری بەڕیوەببەن. لەبەرئەوەی ڕەوشێکی ڕوون هەیە. هەم پشتگیری خەباتێکی لەم شێوەیە بکات، هەم لە زووترین کاتدا ئەم بەڕێوەبەرییە هەڵوەشێنێتەوە، هەم بەڕێوەبەرییەکی دیموکراتیکی جێگرەوە پێشبخات. دەبێت ئەمە بگوترێت. قۆناغێکی نوێ لە تورکیا دەستیپێکرد. قۆناغی دیموکراتیکبوونە، هۆشیاری دیموکراتیک، ڕێکخستنبوون و چالاکی پێشکەوێت. لە ئێستاوە فاشیزم هەڵوەشاوەتەوە، هەموو کاریگەرییەکانی نەمێنن و دیموکراتیکبوون پێشکەوێت. ئازادی کورد لەم بوارەدا بووە بە بناغەیەک. چیان کرد، هەرچەندی گوشار و زۆریان لێکرد گەلی کورد بەرەو دواوە نەکشایەوە. ئەمە داینەمۆی دیموکراتیکیبوونی تورکیایە. خۆڕاگربوو و بەشێوەیەکی زیندوو مایەوە. پێویستە لەسەر ئەم بنەمایە لە هەموو تورکیادا خەبات بەڕێوەببەین. لە ئەستەنبووڵەوە هەتا ئەزمیر، لە ئەنقەرەوە هەتا دەریای رەش، لە گەڕەکەی گەورە و بچوک، لە کرێکار، ڕەنجدەر، ژن و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگادا پێویستە بچینە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیانەوە. پێویستە مرۆڤ لە هەر ڕەگەز، ڕەنگ و باوەرێکە بگەن بە یەکگرتن. باسی عەقڵیتی سیاسەت و سیستەمی فاشیستیان بۆبکات، دیموکراتیکبوونیان لێ داواکارێ. ڕێگە لەبەر ئەمە کراوەتەوە. دەتوانم بڵێم هەرکەس بیکات سەردەکەوێت. ئەو هێزەی دەڵیت 'وڵاتپارێزم، دیموکراتیکم، شۆڕشگێڕم' پێویستە ئەمە بکات. لەسەر ئەم بنگەیە تەڤگەری دیموکراسی بەهێزی پێشبکەوێ. لە ئێستادا دەڵێن ئەوەندە شارەوانیمان بەدەستهێناوە، ئەوەندە دەنگ دەهێنین. گەر وابووایە جەمسەری دیموکراسی لەسەدا ٢٠ و ٣٠ بەدەست دهێنا و دەبووە حزبی یەکەم. دەبووە جەمسەری یەکەم. چونکە ئەوان گەورەترین بناغەن.

لەلایەکی دیکەوە جەهەپە دوای شکستەکەی کلیچدارئۆغڵو، لە ژێر سەرۆکایەتی ئۆزگور ئۆزەلدا چووە ناو هەڵبژاردنەوە و دۆخێکی نوێی هێنایە ئاراوە. بووە پارتی یەکەم و بەرپرسیارێتی گرتە ئەستۆ. لەبەر ئەوە ٥٠ ساڵ پێش ئێستاش ئەجەڤیت جوڵەیەکی لەو جۆرەی کرد. بەڵام لەلایەن ئایدۆلۆژیەوە نەیتوانیبوو نوێبوونەوەیەک بخوڵقێنێت، لەبەر ئەوەی نەیتوانی بەسەر ئەقڵیەت و سیاسەتێک بە ناوی ئایدۆلۆژیای فەرمی کە لە بنەڕەتدا بە واتای قڕکردنی کولتوری و دوژمنایەتی بەرامبەر بە کوردان داڕێژراوە، زاڵ بێت و تێیپەڕێنێت. ئەو هەمووە رەنجی کێشا و تووشی تەنگوچەڵەمە بوو، بڕوانن ئاسەواریشی نەماوە. ئایا ئێستا دەرفەت و بەختێک بۆ جەهەپە هەیە؟ ئێمە نازانین کە بەڕێوەبەرایەتی ئۆزگور ئۆزەل بە راستیش دەتوانێت ئەم دۆخە تێپەڕێنێت یان نا. مرۆڤ دەیەوێت سەربکەوێت. ئایا دەتوانێت ئەو ئەقڵیەت و سیاسەتە تێپەڕێنێت؟ دامەزراندنی کۆمار هەیە، بەڵام ئەو کۆمارە دیموکراتیکبوون نییە. لەبەر ئەوە لە راستیدا کۆمار بوونی نەبوو. هەموو کات بەڕێوەبردنی سەرپەرشتیکارانەی پێدەوترا. ئەوان خۆیان وادەڵێن، ئێمە نەمانوت. هەمووکات بەڕێوەبردنی سەرپەرشتیکارانەی پێدەوترا. ئەوان خۆیان دەڵێن، ئێمە نەماوت. کەوتە ژێر سەرپەرشتیەوە. لەراستیدا نەیتوانیبوو ببێتە کۆمار. ئایا ئێستا کۆمار دروست دەبێت؟ بۆ ئەوەی ببێتە کۆمار، پێویستی بە گۆڕینی ئەقڵیەت و سیاسەت هەیە. ئەو ئەقڵیەت و سیاسەتە چییە؟ کۆماری راستەقینە بخەنە ناو هەناویانەوە و بە راستیش دیموکراتیکبوونی کۆماریان بوێت. ئەوان پابەندی لانیکەمی پێوانە دیموکراسیەکان بن. ئایا دەتوانێت بەرنامەیەکی لەو جۆرە بێنێتە ئاراوە و پێشکەشی بکات؟ گەر بەرنامەیەکی لانیکەمی دیموکراسی بخەنەڕوو، پرسی کورد کە هەموو پرسەکانی تورکیای لێدروستبوون و لەسەر ئەو بنەمایەن، کێشەکانی وەک شەڕ، قەیرانی سیاسی، قەیرانی ئابوری لەوەوە سەرچاوەیان گرتووە و با وریابن ، ئەو گۆشەگیریەشی کە لە ئیمراڵی هەیە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، ئایا دەتوانێت لە سەر ئەو بابەتانە سیاسەتی نوێ بگرێتەبەر؟ ئایا دەتوانێت هەنگاوی جێگەی متمانە هەڵبگرێت کە رێگە لەبەردەم دیموکراتیک بوون و چارەسەری دیموکراتیک بکاتەوە و بوار بڕەخسێنێت؟ ئێمە خوازیاری ئەوەین کە هەنگاو بنێت و بە راستیش ئەوەمان دەوێت.

لە بەڕێوەبەرایەتیدا لەسەر ناوی پارتی گەلی کۆماری هەندێک مێژوو پێچەوانە دەکەنەوە. راستیەکە ناڵێن. هەوڵ دەدەن کوردان وەک دژە کۆمار نیشان بدەن. هەوڵ دەدەن ئەوە وەک دژبەری ئیرادەی کۆمار نیشان بدەن. دەیانەوێت دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد، کۆمەڵکوژی و قڕکردنی ١٠٠ ساڵە کە بەر کورددا هاتووە، ببەستنەوە بەو بنەمایەوە. ئەوە راست نییە، هەڵەیە، درۆیە. ئەوانە بوختانن، وەرن جارێکی دیکە لە نزیکەوە لە راستیە مێژووییەکان بڕوانین. کوردەکان لە دژی داگیرکەری ئینگلیز و فەرەنسیەکان شەڕیان کرد. ئەوان ئەو ناوچانەیان پاراست. ئەوانەی زۆرترین پشتیوانیان لە دژی داگیرکەری یۆنانیەکان کرد کوردەکان بوون. هەندێک کەسی بارگاوی و پڕاوپڕ لە شۆڤینیزمی تورکی، وتیان کاتێک داگیرکەری یۆنان لە ئەسکیشەهیر نزیکبووەوە، با ئەنقەرە جێبهێڵین و بەرەو ئەرزڕوم هەڵبێین، نوێنەرانی کوردان وتیان کە یەک هەنگاویش ناکشێنەوە. بەم جۆرە ئەنقەرەیان پاراست. کێ دەتوانێت نکۆڵی لەمە بکات؟ هەموومان باس ئەوە دەزانین. لە دامەزراندنی کۆماردا کوردەکانی هەوڵ و ماندووبوونی زۆریان کێشا. لەبەر ئەوە ئەو روانگەیەی کە کوردان لە دژی ئیرادەی دامەزرانی کۆمارن، هەڵە و درۆیە. کۆمار بەرگری لە کوردەکان نەکرد. کۆمار نەیتوانی ببێتە کۆمار و هەڵوێستی دیموکراتیکی بەرەوپێش نەبرد. کاتێک کە لەگەڵ کوردەکان هاوپەیمانیان کرد، ئەو بڕیارانەی کە دابوویان جێبەجێیان دەکرد، بەڵێنی ئەوەیاندابوو ئۆتۆنۆمی بە کوردەکان بدەن. هەموو جۆرە بەڵێنێکیاندا و بەڵێنەکانیان خستە ناو دەستووری بنچینەییەوە، بەڵام دواتر هەمووی گۆڕدرا. ئێستا لە دەستوردا خاڵێکیان چەسپاندووە کە بۆ نکۆڵیکردن لە کوردان نکۆڵی لە راستی تورکەکانیش دەکات.

مێژووی تورکیا نکۆڵی لێدەکرێت. چی دەوترێت؟ 'هەموو ئەوانەی لە رێگەی هاوڵاتیبوونەوە بە کۆماری تورکیاوە بستراونەتەوە، تورکن'. ئەوە تورکە. کۆماری تورکیا سەد ساڵە هەیە. ئەنجا مەگەر ١٠٠ تورک سەد ساڵە لێرەن؟ مەگەر بەر لە ١٠٠ ساڵ ئەم جیهانە تورکی تیا نەبوو؟ ئەگەر کۆمەڵگەیەک تەمەنی ١٠٠ ساڵ بێت هیچ شتێک نییە. ئەگەر ئەو کۆمەڵگایە نەبوایە باشتر دەبوو. دەکرێت بەو رادەیە نکۆڵی لە مێژوو بکرێت. بە وتنی ئەوەی ئێمە نکۆڵی لە کەسانی دیکە دەکەین، بەو ئەقڵیەتە نکۆڵیکارە قڕکەرە، نکۆڵی لە خۆی دەکات. هەروەها ناوی ئەو خاڵە ناگۆڕدرێت و گۆرینی هەموارکردنەوەشی ناخرێتە بەر باس. هەموارەکەی پێشکەش ناکرێت، مشتومری لەسەر ناکرێت. چونکە داواکردنەکەی گەورەترین تاوانە. بەڵام ئەو خاڵە خۆی نکۆڵی لە تورکبوون دەکات. ئێمە بەو رادەیە لە راستیە بەرچاوەکان دوورکەوتووینەتەوە. پێویست نییە زیاتر لە سەر ئەو بابەتە بەردەوام بم، هەموو کەس ئەوە دەزانێت. ئەو لایەنە دەسەڵاتدارانە، بازنە دەسەڵاتدارەکان هەموو شت بە باشی دەزانن. کەواتە ئایا بەڕاستی هیچ ڕاستگۆیییەک، هەندێک کەمترین ڕێسای دیموکراسی دەبێت کە پابەند بێت پێیەوە؟ بەراستیش ئێمە دەمانەوێت ئەوە ببینین. ئەگەر ئەوە بەدی بکرێت بە دڵنیاییەوە پشتیوانی لێدەکرێت. بەڵام لەم بابەتەدا پێویست نییە زیاتر هەنگاو بنێن. 'با ئێمە ببینە حکومەت، کاتمان پێویستە'. شتێکی بەو جۆرە نییە. ئێستا هێز دروست بووە. دەبێت لەسەر ئەوەی چی دەکەن هەڵوێستی بەرچاو نیشان بدرێت. ئەگەر بەو جۆرە بێت، کاتێک جەهەپە بتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە و خۆی دیموکراتیک بکات، بەراستیش دیسان دەتوانێت رۆڵ بگێڕێت. یەک لەو هێزانەی لەم هەڵبژاردنەدا رۆڵی گێڕاوە جەهەپەیە. ئێمە دەڵێین گەر بەم جۆرە بێت باشتر دەبێت.

کاریگەری چالاکیەکانی گەریلا

لە سەرەتادا هەموو شەهیدانی هەپەگە و یەژاستار و هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی، لە کەسایەتی دوایین شەهیدمان لە دێرسیم هاوڕێ ئەسەر وارشین بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیر دەهێنمەوە. هەروەها ١٦ی نیسان ساڵیادی شەهیدبوونی هۆزان سەفکان و هەڤاڵانیەتی. هەروەها ١٧ی نیسان ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێ عەزیز عەرەبە. لە کەسایەتی هۆزان سەفکان و هەڤاڵانیدا هەموو شەهیدانمان، لە کەسایەتی هاوڕێ عەزیزدا هەموو شەهیدانی عەرەبمان بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بەبیریان دەهێنمەوە. لەهەمان کاتدا ساڵرۆژی ئەنفالیش هەیە. من هەموو ئەوانەی لە هێرشەکانی دیکتاتۆریەتی سەدام حسێندا لە باشووری کوردستان شەهیدبوون و هەموو شەهیدان ئەنفال بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە.

گەریلا بە راستیش مۆرکی خۆی لەم قۆناغەداوە. ئەو دۆخە سیاسیەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە بە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی کە بە درێژایی زستان بەڕێوەی برد، ئامادەکرا. لە بەرەوپێشبردنی هەڵمەتی ئازادیدا زۆرترین رەنج و ماندووبوونی کێشا. لە هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ی ئاداردا بناغەی شکستی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەی دانا. ئەو گورزانەی گەریلاکان کە لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەیان وەشاند و لە رووی سەربازییەوە تێکیانشکاند، لە هەڵبژاردنی خۆجێییدا گەیاندیە ئاستی رووخان. دەبێت هەموان ئەوە بزانن. هەربۆیە ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕیانە زۆر گرنگ بوون، زۆر واتادار بوون و زۆر سەرکەوتوو بوون. شتێک بوو کە کەس نەیدەتوانی بیکات. پێشتریش وتبوومان، کەس ناتوانێت وەک گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار شەڕ بکات. ناتوانن لەو شوێنە بوەستن کە ئەوان شەڕی تێدادەکەن. لە هەلومەرجی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا هیچ سوپایەک ناتوانێت خۆی بگرێت. لە تونێلەکانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، لە ناو تیمەکاندا هیچ هێزێکی سەربازی ناتوانێت بەرگە بگرێت. نە سوپای ئەمریکا، نە چین، نە روسیا و نە هیچ هێزێکی دیکە ناتوانێت ئەوە بکات.

لەبەر چاوە کە سوپای تورک کەوتووەتە چ دۆخێک. سوپای تورک دووەم سوپای گەورەی ناتۆیە، گوایە وەک سوپایەک کە هێزی بە ناتۆ دەبەخشی دەبینرا. ئێستا دەبینین کە کەوتووەتە چ دۆخێک. بەر لە چەند رۆژ لە راگەیاندندا بڵاوکرایەوە، ئێوەش بینیتان. واتە کەوتوونەتە ناو سیندرۆمی شاخی ئامێدی. خۆی لە خۆیدا سێندرۆمی زاپ هەبوو. بەر لە ئێستا سیندرۆم بە سیندرۆم دەژیان. سیندرۆمی نسێبین، سیندرۆمی کوردستان. سوپای تورک ٤٠ ساڵە بەردەوام شکست دەهێنێت. وتەیەک هەیە دەڵێت پاڵەوانی بەزیو لە کێبڕکێ تێر نابێت. بەم جۆرە بەردەوام دووبارەی دەکاتەوە، دەڵێت ئۆپراسیۆن دەکات، شکستی دەدات، کۆتایی بە تیرۆر دەهێنێت. ئێستاش تەیب ئەردۆغان هەڵساوە و دەڵێ ئەم هاوینە کۆتایی بە هەموویان دەهێنم. چەند هاوین تێپەڕیوە؟ تۆ ٢٢ ساڵە لە سەر ئەم دەسەڵاتەی، مەگەر ناپرسن، لە ٢٢ ساڵدا ئەو هەموو هاوینە تێپەڕبوون تۆ لەکوێ بوویت؟ کەس باوەڕ بەم قسەیەت ناکات. دەوترێت کەس نایەوێت بێتە شاخی ئامێدی. بە سەدان کەس دەستیان لە کارکێشاوەتەوە. ئەوان خۆیان دەزانن هەندێک هەن خۆیان کوشتووە. هەندێک نەخۆشی خۆیان کردووەتە بیانوو. کەس ناتوانێت لەوە بمێنێتەوە، ئەوە بینرا. واتە روویدا، چالاکیەکی زیندووبوو. زیندووترین فیلمی مێژووی شەڕبوو. لەبەرامبەر ئەو گورز، هەڵوێست و جۆش و خرۆشەی گەریلا کێ خۆی پێدەگیرێت؟ واتە سروشتیە. دەبێت مرۆڤ قسەی خراپ بەوانە نەڵێت کە دێنە ئەوێ، دەبێت مرۆڤ قسەی خراپ بەوانە بڵێت کە ئەوانە دەنێرنە ئەوێ. ئۆباڵی لە ئەستۆی ئەوانە، با ئەوان خۆیان بچن. لەم شەڕەدا با ئەوان خۆیشیان بێن و بە چاوی خۆیان بیبینن. با منداڵەکانی تەیب ئەردۆغان بێن. زۆرینەیان سەربازییان نەکردووە. کێ دەخەڵەتێنن؟ گیانی مرۆڤەکان بە پارە دەکڕن. بەرەو مردن رەوانەیان دەکەن. خەڵک بەرەو مردن دەنێرن. ئەو مرۆڤانە لە چ دۆخێکدان؟ هاوار دەکەن. زستان بۆ ئەوان وەک دۆزەخی لێهات. زاپ بۆ فاشیستەکان بووە گۆڕستان، بووە دۆزەخ. ئەوە راستیەکی روونە. وتبوومان کە بەم جۆرە دەبێت و دەبێت نەگاتە ئەو ئاستە، بەڵام کەس گوێی نەدا و کەس نەیویست تێبگات. ئێستا گەریلا لە هەموو ئەو رووداوانە ئەنجامی پێویستی وەرگرتووە. ئێمەش قەبوڵمان کرد. ئێمەش نەوەستاین، کارمان کرد، ئامادەکاریمان کرد، لە سەر بنەمای ئەنجامەکانی ئەم تێکۆشانە سەربازی و سیاسیە، لە سەر بنەمای ئەو سەرکەوتنانە، جۆش و وزەیەکی گەورەتر ئافرێندرا. دەستپێشخەری لەلای بزوتنەوەکەمانە. هەربۆیە ئێمە ئامادەین. ئەوەش دەڵێم، ئێمە لە هەستیارترین قۆناغی تێکۆشانداین. پێشتریش وتبوومان، چارەی تریان نەماوە، ئەمە نەکەن دەڕوخێن، بەڵام هیچ نەبێت بۆ ئەوەی تەمەنیان درێژ بکەنەوە هەموو هێزی خۆیان بەشداری پێدەکەن، وەک ئەوەی سەدام حسێن کردی. سەدام حسێنیش هەمان کاری کرد. بینرا کە کۆتاییەکەی چی بوو، کۆتایی ئەوانیش بەم جۆرە دەبێت. خۆی لە خۆیدا لەوە دەترسن، هەربۆیە دوژمنایەتی کوردان دەکەن، شەڕی قڕکردن لە دژی کوردان دەکەن، شۆڤێنیزم، نەژادپەرستی و نەتەوەپەرستی لە تورکیا هان دەدەن و گوایە هەوڵ دەدەن رێبکەون. هۆشداری دەدەمە لایەنە سیاسیەکان لە تورکیا بە تایبەتی جەهەپە. با نەبنە ئامرازێک بۆ ئەوە. با بەوانە نەخەڵەتێن. سوپای تورک چ کارێکی لە عێراق و سوریا هەیە؟ دەتوانن ئەوە بڵێن. وتنی ئەمە دوورکەوتنەوە نییە لە نەتەوە پەرستی، دوورکەوتنەوە نییە لە خۆشویستنی وڵات، بە پێچەوانەوە رزگاربوونەوە لە وەها حکومەتێک کە لە پێناو دەسەڵاتی خۆی رۆڵەکانی تورک رەوانەی عێراق، سوریا، لیبیا دەکات، وەک سەربازی کرێگرتە بەرەو مردنیان دەنێرێت. رزگاربوونە لەو ئەقڵیەتە. رزگارکردنی مرۆڤەکانە لەو کارەساتە. هیچ هەڵوێستێک راستتر و شکۆمەندانەتر لەوە بوونی نییە.

بۆیە پێویستە هەمووان وریا بن. با کەس بە پڕوپاگەندەی شەڕی تایبەت فریو نەخوات. دەڵێن، هێرش دەکەین، دەشکێنین و وەها دەکەین، تەکنیکی لەو شێوەمان بەردەستە، لەبواری شەڕەوە بەهێزین. هەموومان بە چاو بینی. ئەو ئەنجامانەی کە لە نەورۆزدا ڕاگەیەندران لە پێش چاوانە. واتە جیهان بینی چی بەسەر ئەو تەکنەلۆژیاندا هات کە هێندە شانازییان پێوە دەکرد، کە بەدەستی گەریلا تیکشکا و پارچەکانیان کۆ کردەوە. بۆیە بەکارهێنانی گەلی تورکیا بەتایبەت کرێکارانی بەم شێوەیە جێگای داخە. هەروەها کوشتنی ئەو کوردانەی کە دەڵێن 'لە ئێمە نین'، کردەوەیەکی تێگەیشتووانە و قبوڵ کراو نییە. هەرکەسێک دەڵێت 'نەتەوە پەرەستی من ڕێگەم پێنادات لە بەرامبەر ئەمەدا ناڕەزایەتی نیشان بدەم'، نەتەوەپەرەستی ئەو کەسە ساختەیە درۆیە. هەر بۆیە لەمەوبەدوا گرنگە. پێویستە هەمووان وریا بن. هەر کەسێک دیموکراسی، ئازادی، دادپەروەری، یەکسانی دەوێت پێویستە بە وریاییەوە لەم پرۆسەیەدا خۆی بەر پرسیار ببینێ. پێویستە هەمووان هەوڵ بدەن لە دەسەڵاتی ٢٠ ساڵەی فاشیستی ئەکەپە و مەهەپە ڕزگاریان بێت. ئەم پرۆسەیە، پرۆسەی لەناوبردنی فاشیزمە. ئێمە بە هاوکاری و پێشەنگایەتی بەرخۆدانی گەریلا ئەم پروسەیە سەردەخەین.

سەبارەت بە بەرخۆدانەکانی شاری وان و شرنەخ

بەڕێوەبەرییەکەمان بارودۆخی شاری وانی بە ڕۆحێکی نوێ بینی و وتی: "ڕێبازێکی نوێیە، وەک هەنگاوێکی نوێ ناسێندرا. منیش ئەم هەلسەنگاندنەم پێ قبووڵە. لەسەر بنەمای ڕەخنەدان بەشداری دەبم. پێویستە هەمیشە بەم شێوەیە ناڕەزایەتی نیشان بدرێت. لە بەرامبەر هێرشی فاشیست، چەوساندنەوە، شەڕی تایبەت وکۆمەڵکوژی دەبێت لە هەموو شوێنێک بەم شێوەیە سەرهەڵدان بکرێت. دەکرا بەردەوام ناڕەزایی نیشان بدرێت. دەکرا ئەو شێوە بوێری و فەداکارییە بەردەوام ئەنجام بدرابا. چی دەبوو؟ ئەوپەڕی کەمێک هێرشی دەکرد. بەڵام ئەگەر بە شێوەی ڕێکخستنی بێت، فاشیزم ناتوانێت ڕووبەڕووی ببێتەوە. حکوومەت توانای هەموو کارێکی نابێت. ئەمەش لە وان شرنەخ دا بینرا. لەهەر حاڵدا سوکایەتی و هێرشی تایبەتیان کرد، دڕندەیی و ئەشکەنجە نەما نەیکەن، چییان نەکرد؟ گۆڕستانەکانیان هەڵوەشاندەوە و ئێسکەکانیان برد و بینایان لەسەر گۆڕستانەکان دروست کرد و مرۆڤیان بە ئۆتۆمبێلەوە بەست و لە سەر زەویی ڕایانکێشا. تەرمی مروڤیان ماوەی چەند ڕۆژ لە ناوەڕاستی شەقامەکاندا هێشتەوە. مرۆڤەکان تەنانەت مردووەکانیش لەدەست ئەم ڕژێمە فاشیستەدا زیانیان پێ گەیشتووە. هەموو کارەساتێک بەسەر مرۆڤە زیندووەکاندا دە‌هێنێ. زیندانەکان پڕن، لە پێش چاواندایە. لە دژی ئەمە ستەمکارییە بەرخۆدانێکی مەزن هەیە، ئەوانیش بەشداری هەڵمەتەکە بوون. لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە تا ٤ی نیسان بە هێز ڕۆیشتە پێش. ئێستا بە شێوازێکی نوێ درێژەی هەیە. ئەم بەرخۆدانە بۆ چی دەکرێت؟ چونکە گوشارێکی زۆر لە دەرەوەی زیندانەکانیش لە ئارادایە. توڕەیییەکی گەورە هەیە. هیچ شتێک نەماوە نەیکەن، ئەشکەنجەیان لە گەنجان، ژن، منداڵ کردووە، ئەم کردەوانە هەمووی لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئاکەپەدا ڕوویدا. دەیانگوت ژن و کچی کورد لەجیاتی ئەوەی بچنە شاخ  با ببنە لەشفرۆش. ئایا لەوە سوکایەتی گەورەتر ماوە بکرێت؟

وەرن با کولتووری کۆمەڵایەتی خۆمان، پێوانەکانی ژیانی ئازادمان لەبەرچاو بگرین. بەم بۆنەوە دەمەوێت بڵێم، پێویستە مرۆڤ خۆڕاگری و بەرخۆدان بکەن. لە دژی ئەم جۆرە هێرشانە لە هەموو شوێنێک، لە هەر کاتێکدا، دەبێت مرۆڤ بەرخۆدان بکات. لەتوانای هیچ دەسەڵاتێک نییە کە هێزی گەل بشکێنێت. هیچ هێزێک لە هێزی گەل گەورەتر نییە. هیچ دەسەڵاتێک لە هێزی ژنان و گەنجان گەورەتر نییە. گەنجانی شاری وان هێرشکارانیان هەراسان کرد. لە شرنەخ، پلەدارێکی شەڕی تایبەت لەسەر تاوانەکان دەستگیرکرا. ئەوان وەک سوپایەکی ڕێکخراون. زیاتر هێزی سەربازی بە پارە ڕێکدەخرێت. بە درۆ و پارە، فێڵ لە خەڵک دەکەن. بە هەموو شێوەیەک سوکایەتی بە گەنجان و منداڵان دەکەن. قەد نابێت ڕێگە بەمانە بدەین. بە واتایەکی تر بەڕاستی ڕۆحێکی نوێ لە وان و شڕنەخ دا دروست بووە. با بڵێین لە نێوان وان و شڕنەخ دا هێڵێک هەیە. ئەمە هەڵوێستێکی دروست، وڵاتپارێزی و شکۆمەندانەیە. پێویستە لە هەموو شوێنێک لە لایەن هەر کەسێکەوە وەها هەڵوێستێک نیشان بدرێت، دەبێت لەمەودوا ئەم هەڵوێستە لە هەموو شوێنێک ئەنجام بدرێت. لە هەر شوێنێک هێرشێکی بچووک ڕووبدات دەبێت دەستبەجێ لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت. بە گلەیی هیچ شتێک چارەسەر نابێت. هەندێک گلەیی دەکەن، دەڵێن گوشارمان لێدەکەن، ئەمە بێدەسەڵاتیە بە گلەیی هیچ دەستکەوتێ بەدەست ناکەویت. دەست و قاچت نییە؟ مێشکت نییە؟ هێزت نییە؟ خۆت بە ڕێکخستن بکە، تێبگە، تێکۆشان بکە. ئەوەی دژی تۆیە بۆ ئەوەی تۆ لەناو ببات، خۆی بەڕێکخستن کردووە و هێرش دەکاتە سەرت، بەڵام تۆ لانیکەم بەقەد دوژمنەکەت تێکۆشان بۆ ژیان و مانەوەت ناکەیت؟ بۆچی هەست بە بەرپرسیارێتی ناکەیت؟. وڵاتپارێزی، دیموکراتیزەکردن، بەرپرسیارێتی واتە هۆشیاری، ڕێکخستن، ئازادیی. بەرپرسیارێتی ژیانی مرۆڤ واتە سەلامەتی و پاراستن لە هەموو جۆرە هێرشێک. ئەمەش پێی دەوترێت هۆشیاری خۆ پاراستنی. پێی دەوترێت تێکۆشانی خۆپاراستنی. ئێمە ئەم شێوە تێکۆشانە پەیڕەو دەکەین. ئەم هۆشیارییە لە خۆپاراستنەوە سەر هەڵدەدات. ئیتر بە گلەیی کردن چاوەڕوانی لە کەس ناکرێت. چاوەڕوانی هەڵوێستێکی کۆیلانەیە. مرۆڤی ئازاد تێکۆشان دەکات و سەردەکەوێت. بە ڕەنج و تێکۆشان هەموو شتێک بەدەست دەهێنێت. ماف نادرێت، دەستێندرێت، هەموو شتێک بە تێکۆشان بەدەست دێت. هەر بۆیە شەڕ و تێکۆشان دەکەین. بۆیە دەستخۆشی لە خەڵکی وان و خەڵکی شڕنەخ دەکەم. شێوازێکی نوێیان خوڵقاند، دەبێت ئەمە بە گرنگ بزانین. با هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان و تورکیا ئەم ڕاستییە قبوڵ بکەن. ئەو دەرئەنجامەی کە هاتە ئاراوە ئەوەیە کە بە تێکۆشان سەرکەوتن بەدەست دێت.

با هەر کەسێک لە هەر شوێنێک و کاتێکدا بەم شێوە ئەرک بنوێنێ. لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، ئەمە ڕاستترین هەڵوێستی بەرخۆدانە. پێویستە بڕژێنە شەقام و کۆڵانەکان. هەرکەسێک هێرش دەکات، دەبێت ڕووبەڕووی ببنەوە. ئەمەش دەکرێت بە هەموو شێوەیەک ئەنجام بدرێت، بەمەرجێ بەشێوەیەکی ڕێکخستنی و یەکگرتووانە بێت. دەبێت وریا و پلان دانەر بین، دەتوانین هێرشەکان تێک بشکێنین.

هەروەها هەمووان ڕاستی شەڕی تایبەت دەزانن، بەڵام ئەوەی وەک تێکۆشان دژی شەڕی تایبەت دەکرێت، زۆر نەرم و بێ کارێگەرە. گەنجان دەیانویست شتێک بکەن، ئێمە بە گرنگمان زانی. بەڵام ئێمە ئەوەشمان وتووە لە دژی شەڕێکی تایبەت کە پێویست بە شەڕێکی شۆڕشگێڕانەیە. ئەمەیە شەڕی شۆڕشگێڕانە. ئەمە شەڕی گەلە. بەرخۆدانی گەلە، لە هەموو بوارەکاندا گەل سەرهەلدەدات و تیکۆشان دەکات. ئەمەش سەلمێندرا.

لەو کاتەدا، بەتایبەت ژنان و گەنجان، پێویستە هەموومان بە ڕەخنە و رەخنەداین خۆمان نوێ بکەینەوە. دەبێت تێگەیشتنمان ڕاست بکەینەوە. دەبێت ئەو هەڵوێستە بێ کاریگەر و تەسلیمبوونە بەلاوە بنین. ئەم تێگەیشتنە کە بەناو وردە بۆرژوازی، چینی ناوەڕاست ناو نراوە، دەبێ ژێر زەوینی بێتەوە. ئێمە خۆمان بە تێگەیشتن لە ئازادی دەڕازێنینەوە، هۆشیاری و ئیرادەی ئاپۆیی بۆ ئازادی پەسەند دەکەین. هەروەها خۆمان پەروەردە و بەڕێکخستن دەکەین و لەسەر ئەم بنەمایە ژیان دەست پێدەکەین. ئێمە لەسەر بنەمای کۆمەڵایەتی تێدەکۆشین، ئاسایشی خۆمان مسۆگەر دەکەین و رووبەڕووی هەموو جۆرە هێرشێک دەبینەوە. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، ئەگەر هێزی ئەوەمان هەبێت شکست بە جیهان بهێنین، هێرش ناکەینە سەر هیچ کەسێک. بەڵام ئەگەر جیهان هێرش بکاتە سەرمان، قەد سازش لەسەر مافە ڕەوا دیموکراتیکەکانمان ناکەین. قەد واز لە ژیانی ئازاد ناهێنین. ئەمەیە فەلسەفەی ئێمە، ،هەروەها فەلسەفەی ژنی کورد، گەنجی کورد، گەلی ئازادیخوازی کوردە. هەر بۆیە دەڵێین لەمەودوا لەسەر ئەساسی ئەم فەلسەفەیە پەروەردە دەبین، ڕێکخستن دەکەین، دەژین و تێکۆشان دەکەین. چونکە جیا لەوە هیچ پێوەرێکی تر نییە. بۆیە ئەم بەرخۆدانە ئێمەی هێنایەوە سەر جەوهەری خۆمان. بەرخۆدانێکی گەورە بوو. سڵاو لە ڕۆحی بەرخۆدانی وان و شڕنەخ. داوا لە هەموو لایەک دەکەم ئەم ڕۆحە بەرخۆدانییە قبوڵ بکەن و بەو پێیە لەمەودوا درێژە بەرخۆدان بدەن و هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر هەر جۆرە شەڕێکی تایبەتدا بنوێنن.

کۆمەڵگای کورد کۆمەڵگایەکی گەنجە

هەڵوێستی گەنجان لەم دواییانەدا باش بوو، ئەرێنی بوو. گەنجان بە شێوەیەکی کاریگەر و چالاک بەشدارییان لە بەرفراوانکردنی هەڵمەتی ئازادیدا کرد. لە کۆنفرانسی گەنجانی جیهان، لە ئەوروپا تا چالاکییەکانی دەرەوەی وڵات و لە هەر چوار پارچەی کوردستان، ڕۆڵی پێشەنگایەتیان نیشاندا. لە سەرانسەری مانگی ئاداردا بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کرد. لە ٨ی مارسدا ژنانی گەنج پێشەنگایەتیان کرد. هەروەها لە نەورۆزدا گەنجان لە پێشەوە بوون. دیسان ئیرادەی گەنجان لەم هەڵبژاردنەدا بەهێز دەرکەوت. گەنجانی کورد خاوەن ئەم هەڵوێستە بوون، کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگەیەکی گەنجە. گەنجانی کورد لە زانست و پەروەردە و ژیانی ئازاددا بەرخۆدێر و بە ئیرادەن، هاوکات تێکۆشەر، فەدایی و وەفادارن. لەسەر هێڵی فەداکاریی تێدەکۆشیت و ژیان دەکات. بۆیە هیچ هێرشێک ناتوانێت ڕێگری لێبکات، ئیرادەی بشکێنێت و لە ژیانی ئازاد دووری بخاتەوە. ئەمەشیان سەلماند، دەبێ گەل لەوە باشتر تێبگەن. ئەوان بەردەوام ئەم هەڵوێستەیان لە بەرامبەر هێرشەکانی شەڕی تایبەتدا نیشان نەدا. خۆیان ڕێک نەخست و بەرخۆدانیان نەکرد، گەنجێکی زۆر لێیان درا و ڕفێندران. تەنها دەستگیریان کرد و ڕفاندیان. لە میدیاکانەوە سەیرمان کرد، ناڕەزایەتی زۆرمان بیست. کەواتە ئەو کاتە لە کوێ بوون؟ ئەوان دەمانچەیان هەیە، ئێوە بۆچی نیتانە؟ ئێوە لە جیهانێکی وادا دەژین. لە دژی تۆ دوژمنەکەت بەدوای چەکێکدا دەگەڕێت بۆ لەناوبردنی تۆ. چاوەڕێی چی دەکەن؟ مرۆڤ دەبێ بەم شێوەیە نزیک بێتەوە.

پێویستە مرۆڤ گرنگی نەدات بە دەرەوەی وڵات

بۆنمونە، کۆچبەری سیاسەتی شەڕی تایبەتە. قڕکردن شەری تایبەت ئەنجمام دەدات. شەڕی تایبەت لە هەموو جێگایەک هەمان شت بەدەستناهێنێت. لە کوردستان قڕکردن ئەنجام دەدرێت. شەڕی تایبەتی قڕکردن هەیە. پێکهاتەی دیموگرافیک دەگۆڕێنن. کۆمەڵکوژی پێکدێن، قڕکردنی چاندی و تواندنەوە ئەنجام دەدەن. لەم خەباتەی بۆ ئازادی هەیە، گەنجانی کورد دەچنە دەروەی وڵات. بەو قسەیەیی گوشار، ستەم، تیرۆری فاشیست هەیە ناتوانین ئەم شتە ڕوونکەینەوە. ئەوان هەبن، تۆش هەییت. تۆ گەنجی. ئەرکی تێکۆشانت هەیە. گەنجانێک کە تێدەکۆشن بوونیان هەیە. بەشداری ناو ڕێزەکانی گەریلا ببە و بڕۆ چیا. خۆت بە ڕێکخستن بکە، ڕێکخستنبوونی نهێنی بکە، بڕۆ ژێرزەمینەوە. بەڵام لە وڵاتی خۆتدا بژی. هەر شتێکی بچوک ڕوبدات یەکسەر ئەم وڵاتە جێدە‌هێڵن. بەم شێوەیە نابێ! پێویستە مرۆڤ لەدژی ئەمە بوەستێتەوە. نابێت ئەمە بە ڕەوا دابنرێت.

نابێت مرۆڤ زۆر گرنگی بداتە دەرەوەی وڵات. لە دەرەوەی وڵات کاری زۆر، نازانم دەرفەت زۆرە، وا خۆشە، لە ئەوروپا ئەم شتە هەیە. ئێمە هەموومان لە ئەوروپا بووین. من بە پارێزەکەمم وت، هەموو ئەڵمانیام لەسەر تاپۆکەن، ناتوانن بۆ یەک ڕۆژ لێرە بمهێڵنەوە. پێویستە مرۆڤ بۆ وڵاتی خۆی بگەڕێتەوە. گەر کەمێک پەرژایەسەرخۆی پێویستە بگەڕێتەوە، گەر بۆ تێکۆشانی ئازادی کارنەکات، بە ڕۆڵی گرنگی خۆی هەلناستێت هەڵبەتە دەبێت بگەڕێتەوە. پێویستە بەشداری ناو ڕیزەکانی تیكۆشان ببێت، بەشداری ناو گەریلایەتی بێت.

لە لایەکی ترەوە جارێکی تر من وتم ئەو شتەی دەوڵەتی تورک نەتوانێت بیگرێت، ئەڵمانیا دەیگرێ و دادگای دەکات. بۆ فەرەنسا و سویدیش شتێکی لەو جۆرەیە دەیداتەوە بە تورکیا. دوای ئەوەی ئەمەمان وت بەوشێوەبوو؟ گەر لەبەر ئێمەبێت نەتوانم شتێک بڵێم. ئەم جارە ڕادەستی تورکیایانکرد. وەک ئەوەی بڵێن، ئێوە وابڵێن ئێمەش وابکەین.

 

خۆمان ڕاسپاردەی کەسانی جیاواز نەکەین

پێش دەساڵ لە ناوەندی پاریس هەڤاڵ ساکین و ئەوانی تریان کوشت. ساڵی ڕابردوو لە ناوەندی پاریس هەڤاڵ ئەڤین و ئەوانی تریان کوشت. ئێستا ئەوانەی کە ئەوەندە لە بەرچاو کۆمەڵکوژی دەکەن، چی ناکەن؟ ئەو کاتە دەبێت خۆمان ئاسایشی خۆمان پێکبهێنین. پێویستە ئاگاداربین لەو جێگایەنەی لێین. بەو قسەیی کە دەڵێن 'ئیوە دەپارێزین و ئێرە جێگەیەکی ئاسودە و خۆشە' خۆمان ئەمانەتی کەسانی جیاواز نەکەین. لە سەرەتادا دەبێت ئەمە دیاری بکەین.

لە لایەکی ترەوە هەندێک ڕووداو هێندەی تر باشتر ئاشکرابوو. بێگومان لە میدیاکانیشدا دەرکەووتن. ئەوانەی ئەم شتە دەکەن ئاشکرادەبن و لە کۆمەڵکوژیەکانیشدا هاوکارن. بۆچی ئەم کۆمەڵکوژییانە ئەنجام دران، بۆ ڕوون نەکرانەوە؟ فەرەنسا هەمووی وندەکات. هاوکاری دەکات. هاوکاریی دەگرێتەوە. سیاسەتی گۆریوە بۆ بازار. پێویستە ئەم راستیە ببینرێت. بەم جۆرە نزیکی مرۆڤ و هەموو شتێک ببینەوە. ئەو کاتەی ئەم شتانە دەکەن، ئێمە رێو شوێنی خۆمان گرتبێ. ئەم راستیانە زیاتر بورژێنین و زیاتر تێبکۆشین. ئەوەی ئێمە دەیڵێن نایاسایی نیە. بۆیە پێویستە ڕێوشوێنی خۆمان بگرین. باسی کام یاسا و  نایاسایی دەکەین؟ ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە ئەشکەنجەی ئیمراڵیدایە ڕادەگرن. لەو جێگەیی کە مافی پەنابەرییان دا بە هاوڕێ سارا، بە ڕۆژی ڕوناک بە ئامانج گیرا. ئەوانەی ئەم شتەدەکەن هەموو شتێکیان لێ دەوەشێتەوە. ئەوکاتەی شتێک دەکرێت، بزانین، رێوشوێنی خۆمان پێشبخەین. بە تایبەت گەنجانی کورد با باشتر دەربارەی ئەم شتە بزانن و هۆشیاربن، ڕێکخستنبن، ببنە خاوەن پێوانە و هەڵوێستێکی ڕاستەقینە.

هەوڵەدەدەن ئێران بکێشنە ناو شەڕەوە

ئێران هێرشی سەر ئیسرائیلی کرد. هەموو کەسێک دەڵێت چاوەڕێی هێرش بووین. ئێران ئاشکرایکردبوو کە وەڵامی دەبێت. هەرخۆی ئێران وتی ئەمە هێرشێکی وەڵامدانەوەبوو. ئێمەیش لێگەڕینی بۆدەکەین، دەمانەوێت دەربارەی ئەو ڕوداوە زانیاری بەدەستبخەین، ڕوداوەکە هەڵسەنگێنین و گفتوگۆی بکەین. لە خۆیدا بەڕێوەبەری بۆ هەرهەنگاوێک پێویست بکات، ڕای تەڤگەرمان بۆ گەل بڵاودەکاتەوە. بۆچوونی بنەڕەتی هەرئەوەیە. بەڵام وەک ئاستی شەخسی لە چوارچێوەی ئەو زانیارییانەی کە هەمە دەتوانم بڵێم. ڕوداوەکە وەک دەستپێکی شەڕیی دووەمینی غەززەیە. بە هەندێک تۆمەت و پرۆڤۆکاسیۆن پرۆسەی لەشکرکێشی و کۆمەڵکوژی لە دژی خەڵکی غەززە دەستیپێکرد. لەم ڕووەوەشەوە حەماس ڕۆڵی هەبوو، تەیپ ئەردۆغانیش ڕۆڵی هەبوو. لایەنی پێکهێنەر ئەمریکا و ئیسرائیلن. ئەمەمان بە ڕوونی باسکرد. ئەوەی بووە قوربانی خەڵکی غەززەیە. یانی هەندێکیان دەیانگوت ڕێگەی وزە تێکدەدەم، دەستیان بەم کارەکرد و هەندێکیشیان دەیانگوت کە ئاستەنگیەکانی ڕێگەی وزە لادەبەم، ئەوان دەستیان بەم کارەکردووە. واتا یەکتریان ورژاند. ڕەنگە شەڕێکی یەکلایەنیان کردبێ. هەروەها ڕیگەیان بۆ ئیسرائیل کردەوە بچێتە ناو غەززەوە و زۆرترین کۆمەڵکوژی بکات و باڵادەستی خۆی فراوانتربکات. یانی هەموو ئەمانە لەلایەن ئەوانەوەکراوە. ئێستا دەیانەوێت هەمان شت بکەن. ئەوکاتە تەیپ ئەردۆغان و حەماسیان وەک ئامرازێک بەکارهێنا، لە ئێستاشدا دەیانەوێت ئێران وەک ئامرازێک بەکاربهێنن. بە بۆچوونی من ئیسرائیل دەچێتە ناو گرژی و ململانیەوە لەگەڵ ئێراندا، لە ئێستاشدا بناغە دادەنرێت کە ئیسرائیل لە غەززە و گۆرەپانەکانی تر لەدژی هەندێک هێز هێرشەکانی زیاتربکات. چونکە ئیسرائیل ئەمەی کرد.

دەڵێین ئێران هێرشی کۆتایکرد، بەڵام بۆ ئەوەی ئێران ڕاکێشنە ناو هەم شەڕەوە کە ٦ مانگە بەردەوامە ئیسرائیل و تورکیا دەست وەردانی گەورەیانکردووە. بە تایبەت بەڕێوەبەری تەیب ئەردۆغان و دەزگا چاپەمەنییەکانی کە چاپەمەنییەکی ساختەکارە. یانی چاپەمەنی ئاکەپە چەندین هەوڵیدا بۆ ئەوەی ئێران بکەوێتە ناو ئەم شەرەوە، چی لەدەست هات کردی. هەورەها چاپەمنی ئیسرائیلیش هەمان ڕۆڵییانگێڕا. هێرشی سەر باڵوێزخانەی ئێران لە سوریا لەسەر ئەم ئاستەبوو. ئەمە پێویستی بە بینین و تێگەشتن هەیە. بەڕێوەبەری ئێران لەماوەی ڕابردوودا هەڵوێستێکی لێزانانەی پیشاندا. یانی لەبەرامبەری پرۆڤۆکاسیۆنەکان زۆر فریووی نەخوارد.

هێرشی لە دژی باڵوێزخانەی لە سوریا لەم ئاستەدا هەڵسەنگێندرا. ئیسرائیل پێشتر بەڕوونی ڕایگەیاندووە وەڵامی دەداتەوە. بۆیە لە چوارچێوەی هێزدا وەڵامەکەی دایەوە. لێکەوتەکانی گرنگ نین، بەڵام ئەوەی ئێستا ڕوودەدات لە ئێستادا ئیسرائیل و ئێران لە شەڕدان. بەم شێوەیە هەوڵدەدەن ئێران بکێشنە ناو شەڕێکەوە. لایەنەکانی دەرەوە زیاتر بۆ بۆ دۆخی ناوەوەیان ڕۆڵ دەگێڕن. بۆ نمونە بەڕێوەبەری ئاکەپە و تەیپ ئەردۆغان بۆ ئەوەی دەنگ بەدەست بخەن و لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوێت، سیاسەتی حەماس و فەلەستینی کرد. بەتەواوی سیاسەتی ناوخۆی لە چوارچێوەی بەرژەوەندی خۆیدا بەکار‌هێنا. لە ئێستاشدا بەڕێوەبەری ناتانیاهۆ ئەم پرۆڤۆکاسیۆنانە و ئاژاوانە بۆ ئەوەیە ئێران بکێشێتە ناو شەڕ و دامەزراندی بناغەی زیاتری هێرشەکانی لە دژی غەززە زیاتر بکات. هێرشی ئێران کەمێک وابوو. زیاتر لەو گورزەی بەر لایەنەکەی ترکەوت، دڵی کۆمەڵگای ئێران یان لایەنگرانی خۆی خۆش دەکات و وەک سەرکەوتنێک پێشکەشیان دەکات.

پرۆژەی چارەسەری ئێمە؛ کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکە

ئێمە لە دژی ئەو جۆرە شەڕەین. ئێمە لە دژی بەرژەوندی خوازی، ئیمپرالیست، داگیرکەر و قڕکەرین. کێشە بەم شێوەیە چارسەر ناکرێت. یانی لەو بڕوایەداین کە ڕێبازی چارەسەری کێشەکان، کۆمەڵگایەکی سیاسی و دیموکراتیکە، ئەو کێشانە زیاتر لە پێنج هەزار ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست خوڵقێندراوە و قوڵکراوەتەوە.ئێمە پێمان وایە چارەسەری بۆ ئەو کێشەیە خۆبەرێوبەری دیموکراتیکی و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکە.ڕێبەر ئاپۆ ئەو پرۆژەیەی وەک پارادیگمایکی نوێ پێشکەش کرد. هاوکات ئەوپرۆژیەی بە بەرنامەیەکی تیۆری پێشکەشی هەموو گەلانی جیهان کرد. یانی هەڵویستەی ئێمە بۆ چارەسەری ئەوەیە کە ئاماژەمان پێدا. لەبەر ئەوەش ئێمە داوا دەکەین گەل زیاتر ئیرادەی خۆیان پێشبخەن و خۆیان بە رێکخستن بکەن. با گەل زیاتر خاوەن هەڵویست و خاوەن قسەبن. با دیموکراسی ببنە هەموو کوچێکی جیهان کە لێی دەژین. با ڕێگری بکەن لە دەوڵەتانی تاکڕەو، دیکتاتۆر، نەتەوەپەرست و تاوانکار. با بەرێوبەرایەتی گەلی دیموکراتی درووست بکەن.  با لە چوارچێوەی تایبەمەندیەکان کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی بێتە مەیدانەکەوە. پرۆژەی چارەسەری ئێمە وەهایە. ئەوە یەکلای بۆتەوە کە پرۆژەکانی تر جگە لە پرۆژەکەی  ئێمە هەموو کردارە خراپەکانی شەڕ، پێکدادان، کۆمەڵکوژی و نەخۆشیەکان لەگەڵ خۆیان دێنن.

ئێمە بانگەواز لە هەموو گەلانی هەرێمەکە دەکەین؛ کە ڕاستیەکان ببین و لە دژی زهنیەت و سیاسەتی بەرژەوەندی خواز هەڵوێستیان هەبێت. بە نەتەوەپەرستی، ئاینگەرای و یەکتر لەناوبردن کێشەکان چارەسەر نابن. چارەسەری هەرە گونجاو بۆ کێشەکان هەڵوێستی دیموکراتی و خۆبەرێوەبەری دیموکراتیە، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکە. ئێمە هەموومان پێکەوە دەتوانین ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە بەڕێوەبەریەکی نوێی دیموکراتیک بونیات بنێینەوە وهەرێمەکە جوان بکەین. لەو خاکە پێرۆزەی کە لانکەی شارستتانیتە جێگەی هەموو کەسێکی تێدا دەبێتەوە، هەموو کەسێک دەتوانی تێدا بژیت. پێوستە ئەو هەرێمە خۆی بە دوور بگرێت لە هەموو ئاستەنگ و چوارچێوەیەک. پێوستە داگیرکەر لە سەر خاکی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست پاک بکرێتەوە لە هەرێمە دەربکرێت. چونکە داگیرکاری دژی چاندی و ئەخلاقی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستە. بۆیە ئێمە لەو چوارچێوەیە و بۆ بوونیادنانی دیموکراتی، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بانگەواز لە هەموو هێزە ئازاد و دیموکراتییخوازەکان دەکەین کە تێبکۆشن. سڵاو لە هەموو هێزێکی ئازاد و دیموکراتیک خوازی هەرێمەکە دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.