لە هەورامان جەژنی پیرشالیار پیرۆز کرا

ئەمساڵیش لە یەکەم چوارشەممەی شوباتدا لە هەورامان و لە هەندێک ناوچەی رۆژهەڵاتی کوردستان جەژنی پیرشالیار پیرۆز کرا.

جەژنی پیرشالیار سەرچاوەکەی بۆ ئایینی زەردەشتی دەگەڕێتەوە و مێژووەکەی بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە. ئەو جەژنە ساڵی دو جار پیرۆز دەکرێت.

ئەمساڵیس لە رۆژهەڵاتی کوردستان جەژنی پیرشالیار بە ئاهەنگ و شایی پیرۆز کرا.

جەژنی پیرشالیار لە یەکەم چوارشەممە مانگی شوباتدا پیرۆز دەکرێت و ٣ رۆژ دەخایەنێت. ئەو جەژنە لە سەر ناوی پیرشالیار کە یەک لە ٩٩ پیرە بە ناوبانگەکەی زەردەشتییەکانە.

لە زەماوەند و ئاهەنگەکەی دوێنێدا ژمارەیەکی زۆر لەسەر بەفر هەڵپەڕین . ژنان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد. بەهۆی دۆخی ئێستای رۆژهەڵات و ئێرانەوە پیرۆزباییەکە بە شێوەی مەراسیمی ناڕەزایەتی دەربرین بەردەوام بوو. لە مەراسیمەکەدا ژنان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە حیجابی زۆرەملێ لەچکیان لابرد.

جەژنی پیرشالیار کە لە هەورامان دەستیپکرد، لە سنە، کرماسان، مەریوان، پاوە، جوانرۆ، بانە، سەقز، تاران و شارەکانی باکوری ئێران، هەروەها لە شارەکانی هەرێمی کوردستان سلێمانی، هەولێر و کەلار پیرۆزکرا و چەندین کەس روویان کردە هەورامان.

لە جەژنەکەدا دەروێشەکانی هەورامان، رێورەسمی جەژنی پیرشالیاریان پێشکەش کرد. سەما و زیکر ئەنجامدرا.

هـ . ب