لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی کلتووری کرایەوە

لە کارگەی جگەرەکەی شاری سلێمانی ڕێکخراوی چاوی سلێمانی پێشانگایەکی کلتووری کردەوە.

ئەمڕۆ، لە کارگەی جگەرەکەی شاری سلێمانی لە کاژمێر 4ی عەسر پێشانگایەکی کلتووری کرایەوە و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، تا ڕۆژی 23-2-2024 هەموو ڕۆژ لە کاتژمێر 10ی بەیانی تا کاتژمێر 9ی شەو بەردەوام دەبێت.

پێشەنگاکە لەلایەن ڕێکخراوی چاوی سلێمانییەوە ڕێکخراوە و سێ گروپی کاری دەستی و جلی کوردی و خواردنە کوردەوارییەکان تێیدا بەشدارن.

لە سەرەتای کردنەوەی پێشانگاکەدا بەشداربووان لەلایەن گروپێکی هەڵپەڕکێوە بە هەڵپەرکێ و گۆرانی کوردەواری پێشوازییان لێکرا و چەندین کەسایەتی دیار و میدیاکار و ڕۆژنامەنوسان لە پێشەنگاکەدا بەشداربوون.