پێشانگای 'دورگە' کرایەوە

پێشانگایی تابلۆی 'دورگە'ی هونەرمەند سینان هەزەر لە کۆڵن کرایەوە. هەزەر ئایدیای تابلۆکانی لە پەیامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەرگرتووە.

هونەرمەندی وێنەکێش سینان هەزەر، کۆتا پێشانگای خۆی بە ناوی 'دورگە' لە کولتوربونکەری شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کردەوە. لە پێشانگاکەدا ٢٣ تابلۆ نمایشکرا.

هەزەر لە بارەی کارەکانیەوە وتی: "خاڵی دەستپێکی من پلان و سکێچەکانی ئیمراڵی بوو. لێرەوە رێبەرایەتی پیشاندار و هەستپێکرا".

هەر لە پێشانگاکەدا مەمۆ گول و مەزڵوم ڕەوشەن میوزیکیان پێشکەشکرد و چەندین هونەرمەند و سیاسەتمەدار بەشداربوون.

هەزەر باسی لەوەکرد، بۆ دروستکردنی تابلۆکانی، ئەندێشەی لە پارێزنامەکانی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەرگرتوە، بە تایبەت کتێبی 'سوسۆلۆژیای ئازادی' کاریگەری زۆری لەسەر هەبووە و ٣ جار خوێندوویەتیەوە. هەروەها کتێبەکانی تیۆری گولـلە و پاراستنی ڕەوا' و ئایدۆلۆژیایی ڕزگاری ژن' کە ڕێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەکانیدا سەرنجی خستۆتە سەر.

وێنەکێش لە تابلۆکانیدا، پەیامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی نەخشاندووە.

پێشانگای وێنەی 'دورگە' دواتر لە کات و شوێنی تردا لە شارەکانی دیکەش بەڕێوەدەچێت.