شەوی کولتوری کورد لە جنێڤ بەڕێوەچوو

چالاکی شەوی کولتوری کورد کە لە جنێف ئەنجامدرا، هەر لە چالاکیەکەدا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیام درا.

بە پێشەنگایەتی کۆمیسۆنی کولتوری ناوەندی کۆمەڵگای دەیموکراتیکی جنێف، بە بەشداری سەدان کوردستانی و سویسری، چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگا و سیاسەتمەداران، ١٣ هەمین چالاکی شەوی کلتوری کورد ئەنجامدرا.

سەرەتایی چالاکیەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. هەر لە چالاکیەکەدا سەرۆکی پێشوی شارەوانی جنێف فرێدەێر پەرلەر، کە ئەندامە لە ئەنجومەنی شارەوانی و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی کریستینا کتسۆس، ئاماژەیان بەوەکرد؛ دەبێت گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لاببرێت.

دواتر لەسەر ناوی (سەدەکە-جە) ڕەمەزان بایتار بە زمانی فەرەنسی و کوردی بەخێرهاتنی بەشداربوانی چالاکیەکە کرد.

هەر لە چالاکیەکەدا لە لایەن ئینستیتیوی کوردانی سویسراوە ستاند دانرا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "١٠٠ هەزار کارت" چەندین کارت ئیمزاکرا و بانگەوازی  بەشدرایکردن لە ڕێپێوانی ١٠ی شوبات کرا، کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە پێشەنگایەتی ئەنتەرناسیۆلانەوە ئەنجام دەدرێت.