تەڤ-چاندی عەفرین و شەهابا کلیپێک بۆ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەرهەمدێنن

تەڤگەری چاند و هونەری کانتۆنی عەفرین و شەهبا، بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی چیایی کورمانج، کلیپێکیان بۆ هێزەکەنی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) بەرهەمهێنا.

لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ەوە لە کاتی داگیرکردنی عەفرینەوە، لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، گەلی عەفرین بە چەندین ڕێگە و ڕێبازی جیاواز لە دژی ئەم داگیرکارییە خەبات دەکەن. هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، کە لە گەنجانی عەفرین و هەرێمەکە پێکهاتووە، لەسەر بنەمایی میراتییەکی سەردەمیانە لە دژی داگیرکاری دەجەنگن. لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا هێزەکانی هەرەئە چەندین چالاکیان ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا گورزی کوشندەیان لە داگیرداوە. بۆ پشتگیری کردنی ئەم هێزە، تەڤگەری چاند و هونەری کانتۆنی عەفرین و شەهبا کلیپێکی هونەری بەرهەمهێناوە.

وتن و ئاوازی کلیپەکە لە لایەن هونەرمەندی عەفرینی ڕێزان بەکرەوەەیە، کلیپەکە لە ستۆدیوی چیایی کورمانجی کارەکانی کراوە و لە لایەن کۆمەڵەی چیایی کورمانجی بەرهەمهێنراوە.

لە بارەی کلیپەکەوە هونەرمەند ڕێزان بەکر وتی: "کلیپەکە لەماوەی مانگێکدا ئامادەکارییەکانی تەواو بوو، بەڵام بەهۆی، دۆخ و گەمارۆی سەر شەهباوە نەماتنوانی زوتر بەرهەمی بهێنین. وەک هونەرمەندان بەم ڕێگەیە پشتگیری خۆمان بۆ شەهیدان و چالاکیەکانی هێزەکانی پاراستنی عەفرین دەرەبڕین".

ئەندامی کۆمەڵەی چیایی کورمانجی زیلان خەلیل، کە لە کلیپەکەدا بەشدارە وتی: "ئەم گۆرانیەمان ئامادەکرد، چونەکە هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕێگەیی حەقیقەت و قارەمانێتیان پیشانداین. لەبەر ئەوە وەک هونەرمەندان ئەم کلیپەمان بۆ بەرخۆدان و چالاکیەکانیان ئامادە و پێشکەشکرد. پەیامان لەم کلیپەدا بە ڕویی داگیرکاریدا ئەوەیە؛ کە هیچ هێزێک ناتوانێت هێزەکانمان شکست پێبهێنێت".