ئینستیتیوتی کوردی ڕۆژی زمانی دایکی پیرۆزکرد

ئینستیتیوتی کوردی بۆ لێکۆڵینەوە و زانستی لە ئەڵمانیا ٢١ی شوبات ڕۆژی زمانی دایکی پیرۆزکرد.

ئینستیتیوتی کوردی بۆ لێکۆڵینەوە و زانستی لە ئەڵمانیا بە بۆنەی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

" وەک ئاشکرایە، لە ڕۆژی ٢١ی شوباتی ١٩٥٢دا خوێندکارانی بەنگالی بۆئەوەی زمانی بەنگالی وەک زمانێکی فەرمی لە پاکستاندا بناسرێت، چالاکیەکەی بایەخدارییان ئەنجام دا. ئەو چالاکییە لە ساڵی ١٩٥٦دا گەیشت بە ئامانجەکەی و زمانی بەنگالی لە پاڵ زمانی ئورد دا بووە بەزمانێکی فەرمی لە پاکستاندا. یونسکۆش لە ساڵی ١٩٩٩دا ٢١ی شوباتی وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دیاریکرد. ئەم ڕۆژە کرا بەڕۆژی جیهانی زمانی دایک بۆ هەموو نەتەوەکان.

شەرمێکی گەورەیە تا ئێستا لە بەرامبەر زمان و چاند، وێژە و مێژووی کورد سیاسەتی قڕکردن هەیە. دیسانەوە شەرمێکی گەورەیە هێشتا منداڵانی کورد لە وڵاتی خۆیاندا بە زمانی دایک پەرەوردەناکرێن. دیسانەوە شەرمێکی گەورەیە تا ئێستاش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە پەنجا ملیۆن کورد لە ژێر قڕکرنی توندی چاند و هونەردان.

دەبێت ئەوە بزانرێت، کە لە سەرەتایی مێژووەوە هەتا ئەمڕۆ، کوردستان خاوەنی جوگرافیایەکی زۆر دەوڵەمەندە بە دەشت و شاخ و دۆڵەکانی، بە کانیاو و ڕووبار و چەمەکانی، بە ڕەگ و ڕیشەی ڕووەک و ئاژەڵەکانییەوە. لەبەرئەوەی هەموو بوونەکانی ئەم جوگرافیایە بە زمان پێناسە دەکرێن، هەر دەستکەوت و خوڵقاندنێک لە بوارەکانی ئابووری، کولتووری، ئەدەبی، هونەری، زانستی، مێژوویی و کۆمەڵایەتیدا، هەروەها لە بواری تەلارسازی و بیناسازیدا، هەموویان لە ناو زمانی کوردیدا دەبینرێت. زمانی گەلەکەمان یادەوەری گەلە. بە هۆی ئەو هۆکارانەوە زمانی کوردی بە دەوڵەمەندییەکەیەوە لە نێو دە زمانی سەرەکیی جیهاندا جێگەی خۆی گرتووە.

زمانی کوردی وەک زۆر زمانی تر لە زار و شێوەزار پێکدێت. ئەو گەلانەی نەتەوەیبوونی سەربەخۆیان هەیە، زمانەکەیان بووەتە زمانی بازاڕی ئابووری و پەروەردە. هەرچەند زمانی کوردی تا ئەمڕۆ خۆی پاراستووە، بەڵام ڕووبەڕووی گۆشەگیری بووەتەوە، بەتایبەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

- لە باشووری کوردستان: بەهۆی ئەوەی زمانی کوردی لە دەستووری دەوڵەتی فیدراڵی عێراقدا قبوڵ کراوە، زمانی کوردی لە هەموو بەش و  دام ودەزگا فەرمییەکان بەکاردێت. به ڵام به هۆی نه بوونی سیاسه تێکی ​​ستراتیژی لەسەر زمان و پلانسازی بۆ زمانەکە، بارودۆخی زمانی کوردی له م هەرێمە ئاڵۆزه و له به ڕده م ئاسته نگی زۆردایه . پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپەلە ئەو کێشە و ئاستەنگانە لەبەردەم زمانی کوردیدا چارەسەر بکات. کارکردن بەشێوەیەکی جدی بۆ ڕێکخستن و داڕشتنی کەناڵ و پلاتفۆرمی زمان و پەروەردەکردنی بە زمانی دایک بڕەخسێت.

- لە ڕۆژئاوای کوردستان: هەرچەندە ڕۆژئاوای کوردستان لە دۆ خێکی  هەستیاردایە و لەژێر هەلومەرجێکی نائاساییدا و لەژێر هەڕەشەی داگیرکاری و شەڕ و بەرخۆداندایە، بەڵام ئیرادەیەکی بەهێز لە بواری پەیداکردن و بەکارهێنانی زماندا نیشان دەدات. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەگوێرەی دیمۆگرافیای ناوچەکان، پرۆسەی وانەوتنەوە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و سریانی لە دامەزراوە پەروەردەییەکانیدا بە پێی دیمۆگرافیای ناوچەکان بنیات ناوە و زمانی دایکی بەکاردەهێنێت.

- لە باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان: لە تورکیا و  ئێران خوێندن بەزمانی دایکی جگە لەزمانی فەرمی (وەک زمانی تورکی و فارسی) مومکین نییە. سیستەمی ڕەگەزپەرستی دەوڵەتانی داگیرکەر، بەهۆی هۆکاری تائیفی – ئایینی و یاسایی، زمانی کوردی و زمانەکانی دیکەی کوردستان لە ژێرهەڕەشەیەکی گەورەدان. بە تایبەتی زاراوە و لەهجەی 'هەورامی، ماچۆ، (کرمانچکی-زازاکی)، کەلهوڕی و ئەوانی دیکە، هەروەها زمانەکانی ئاشووری، سریانی، کلدانی و ئەرمەنی' لە ژێر هەمان بارودۆخی خراپدان. بەشێک لە زاراوە کوردییەکانی باشووریش ڕووبەڕووی ئەم مەترسییە دەبنەوە. بە تایبەتی ئامانجی ئەم دەوڵەتە ستەمکارانە، سەرکوتکردن و نەهێشتنی زمانی کوردییە. لە هەمان کاتدا زمانی پێکهاتەکانی تریش ڕووبەڕووی لەناوچوونە.

هەروەها ئەگەر زمانەکەی  زۆر له بیر بچێته وه و له زمانەکەی دابڕێت، له میراتی گەلەکەی بێ بەش دەبێت له ڕووی فەرهەنگی  و وێژەی و مێژوو و سروشتی وڵاته که ی. هەروەها ئەگەر زۆرێک لە منداڵان بە زمانی دایکی خۆیان نەزانن، نە داهاتووی ئەو منداڵانە، نە ئایندەی خەڵک کاریگەرییان لەسەر دەبێت و لە ئەنجامدا گەل دەتوێتەوە.

بۆیە بانگەوازمان ئەوەیە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ئاگاداری زمانەکەمان بین و قسەی پێبکەین و بیخوێنینەوە و بینووسین و لەگەڵیدا بژین. گرنگترین شت ئەوەیە کە منداڵەکانمان بە زمانی دایکی خۆیان پەروەردە بکرێن و لەسەر بنەمای ئەمە بەها نەتەوەییەکان بەدەست بهێنن.

بەم هیوایەوە 'ڕۆژی جیهانی زمانی دایک' لە هەموو گەلانی جیهان و بەتایبەتی گەلی کورد و گەلانی دیکەی کوردستان پیرۆز دەکەین".