كولتوور و هونه‌ر
دوایین ھەواڵ
-
میری باڵه‌بانی كوردی عه‌گیدێ جمۆ كۆچی دوایی كرد
هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد عه‌گیدێ جمۆ له ته‌مه‌نی ٨٧ ساڵاندا له شاری ئه‌ریڤان-ی ئه‌رمه‌نستان كۆچی دوایی كرد. -
تیپی مۆسیقای بەرخودان: مەهەپە موزیکێکى تیپەکەمانی دزیوە بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن
تیپی مۆسیقایى بەرخودان (کۆما بەرخودان) ناڕەزایەتیى بەرامبەر بە پارتى نەتەوەپەرستى تورک (مەهەپە) نیشاندا، چونکە مەهەپە موزیکى سرودێکى تیپی بەرخودانی بە ناوی "کوردستان" دزیوە و بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنێت. -
فیلمی «١٤ی تهمووز» له‌سه‌ر یوتووب بڵاوكرایه‌وه
فیلمی «١٤ی تهمووز» كه باس له به‌رخۆدانی ١٤ی ته‌مووزی زیندانی ئامه‌د ده‌كات، له لایه‌ن كۆمپانیای «میر فیلم» له‌سه‌ر یوتووب بڵاوكرایه‌وه. -
پیشانگه‌یه‌كی كتێب له سۆران كرایه‌وه
لەپێناو پێشخستنی كولتووری خوێندنەوەی كتێب، لە قه‌زای سۆران-ی باشووری كوردستان پیشانگه‌یه‌كی كتێب كرایەوە. -
دووەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و هونەری لە کەرکووک بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکووکی باشووری کوردستان دووەمین فێستیڤاڵی رۆشنبیری و هونەری بە بەشداری ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی هەموو پێکهاتەکانی شارەکە ساز كرا و خەڵات بەسەر چەند هونەرمەندێکدا دابەش كرا. -
هونەرمەندانی کەرکووک داوا دەکەن بایەخی زیاتر بەهونەربدرێت
هونەرمەندانی کەرکووک داواکارن لەم دۆخە ئاڵۆزە سیاسیەی کەرکووک بایەخی زیاتر بە هونەر بدرێت لە شارەکە ، هەروەها هاووڵاتیانیش زۆرتر گرینگی بەهونەر بدەن. -
مستەفا ساڵح کەریم کۆچی دوایی کرد
نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری باشووری کوردستان مستەفا ساڵح کەریم لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. -
دەوڵەتى تورکیا کتێبی کوردیی لە پێشانگایى کتێبی وان دا قەدەغە کرد
قەیومی داسەپێنراوی ئاکەپە بەسەر شارەوانیى گەورە شاری وان دا رێگای نەدا دەزگاکانى چاپ و پەخشی کوردی بەشداری لە پێشانگای کتێبى وان دا بکەن. -
فیلمی ١٤ی تەمموز بە ژێرنووسی کوردی لە مەراسیمێکدا لە سلێمانی نمایش دەکرێت
فیلمی ١٤ی تەمموز، کە باس لە بەرخۆدانی پێشەنگانی پەکەکە لە زیندانی ئامەدی باکوری کوردستان دەکات، سبەینێ ١ی دیسەمبەر بە ژێرنووسی کوردی لە مەراسیمێکدا لە سینەما سالم-ی شاری سلێمانی نمایش دەکرێت. -
كۆما ئاوازێن چیا سروودی «٢٧ی مژدار» بڵاوده‌كاته‌وه
كۆما ئاوازێن چیا به‌بۆنه‌ی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) نوێترین سروودی خۆی به ناوی «٢٧ی مژدار» بڵاوده‌كاته‌وه. -
خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵی فیلمی كۆبانێ دابه‌ش كران
خه‌ڵاته‌كانی «فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كۆبانێ» كه ساڵی یه‌كه‌مه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ساز بكرێت، دابه‌ش كران. -
ئه‌نجامنامه‌ی هاوخه‌باتیی پلاتفۆڕمی زمانی كوردی ئاشكرا كرا
ئه‌نجامنامه‌ی خه‌باتی هاوبه‌شی پلاتفۆڕمی زمانی كوردی كه له لایه‌ن ٩ پارتی باكووری كوردستان دامه‌زرێنراوه، ئاشكرا كرا. -
ناوەندی رۆشنبیریى ئێزدخان: بڕیارەکەى ئەمریکا بێڕێزیکردنە بە ئیرادەى گەلی کورد
هونەرمەندانى ناوەندی رۆشنبیریى ئێزدخان (نەچەئێ - NÇÊ) لە راگەیاندراوێکدا بڕیارى ئەمریکایان لە دژی پێشەنگەکانى پەکەکە جەمیل بایک، دوران کاڵکان و موراد قەرەیلان ئیدانە کرد. -
ده‌رهێنه‌ری فیلمی كچانی خۆر: «ژن - ژیان - ئازادی» نیشانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجالانه
فیلمی كچانی خۆر كه باس له به‌رخۆدانی ژنانی كورد ده‌كات له شاری جنێڤ نمایش كرا و پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێ كرا. ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه گوتی: ویستوومه تێكۆشینی ژنانی كورد به جیهان ڕابگه‌یه‌نم. -
لە سلێمانی فێستیڤاڵی كولتووریی سورنا ساز ده‌كرێت
ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گه‌شه‌پێدانی هونەری به درووشمی «ئاوازێک لە گەرووی نیشتیمانه‌وه» ڕۆژانی ٢٥-٢٦ی تشرینی یه‌كه‌م\٣-٤ی گه‌ڵاڕێزان یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی كولتووریی سورنا ساز ده‌كات. -
٣هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیى فیلم لە سلێمانی بەڕێوەچوو
لە ٣هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیى فیلمی سلێمانی، کە تیایدا دەرهێنەران لە ٥٢ وڵاتی جیاوازیی دونیاوە بەشدارییان کردبوو، لەلایەن بینەرانەوە پێشوازییەکی گەرم لە فلێمەکانی "١٤ تەمووز" و "کچانی رۆژ" کرا. -
هه‌فته‌ی كولتووری كوردستان له برۆكسل به‌رده‌وامه
هه‌فته‌ی كولتووری كوردستان كه له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له ڕۆژی دووه‌میدا به نمایشكردنی مه‌ڕاسیمی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كوردان به‌رده‌وامه. -
بارانی هه‌وره‌كان؛ چیرۆكی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان فیدا كرد
كتێبی «بارانی هه‌وره‌كان\چیرۆكه‌كانی به‌رخۆدان له سه‌نگه‌ره‌كانی كۆبانێ» كه له نووسینی ده‌نگیز بیلگینه، له لایه‌ن وه‌شانخانه‌ی میزۆپۆتامیا بڵاوكرایه‌وه. كتێبه‌كه ١٥٠ چیرۆكی به‌رخۆدانی كۆبانێ ده‌گێڕێته‌وه. -
بیبلۆگرافیاى زازاکى بڵاوکرایەوە
یەکەمین بیبلۆگرافیاى زازاکی کە لەلایەن کوردۆلۆگ (کوردناس) موتلو جان ئامادەکراوە بڵاوکرایەوە. بیبلۆگرافیاکە لیکۆڵینەوەیە لەسەر زاراوەى زازاکیى زمانى کوردی. بیبلۆگرافیاکە لەلایەن چاپ و پەخشی ڤاتەوە بڵاوکراوەتەوە. -
ڕیتمی چیا؛ گەریلا تۆڵهڵدان
دەلیل تۆڵهڵدان کە پێش شۆڕشی رۆژئاوا لە ناو کاری رۆشنبیری و هونەردا بوو. وتی، دەیەوێت خەونی هاوڕێ شەهیدەکانی بهێنێتەدی. وتیشی: "پێوەرەکانم ئەوەیە خاوەنداری لە بەهایانە بکەم کە هونەرمەندانی شەهید مزگین و سەفکان، خوڵقاندویانە". -
له ساڵیادی كۆچی دوایی یڵماز گونه‌یدا، دیداری سلێمانی بۆ فیلم به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له ساڵیادی كۆچی دوایی سینه‌ماكاری كورد یڵماز گونه‌ی، دیداری سلێمانی بۆ فیلم ساز ده‌كرێت. -
تاڵانکردنى حەسکێف لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە بەردەوامە
دەوڵەتى تورکیا بەردەوامە لە تاڵانکردنى حەسێکفی ١٢ هەزار ساڵ. ئەمڕۆش گۆڕێکیتری دێرین و مێژوویى لە حەسکێف لە شوێنەکەى خۆى هەڵکەنرا و بردیان بۆ شوێنێکى تر. -
فێستیڤاڵی كولتووری كوردی سكاندهناڤیا له ستۆكهۆڵم سازكرا
٢٢هەمین فێستیڤاڵی كولتووری کوردی سكاندهناڤیا لە هۆڵی سۆڵنا-ی شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوێد به‌ڕێوه‌چوو. كوردستانیانی زۆربەی شارەکانی سوێد به‌شدارییان لە فێستیڤاڵه‌كه‌دا كرد. -
«ڕۆژی ٨ی ئەیلوول\١٧ی خه‌رمانان لە دینسلاكن فێستیڤاڵی کلتووری ساز ده‌كه‌ین»
پلاتفۆرمی پشتگیری عەفرین: «ڕۆژی ٨ی ئهیلوول\١٧ی خه‌رمانان لە شاری دینسلاكن-ی ئەڵمانیا فێستیڤاڵی کلتووری لە لایەن ٩٣ ڕێکخراوەوە ساز دەکرێت.» -
کەیهان کەلهوڕ هونەرمەندی رۆژهەڵاتى کوردستان خەڵاتى ئایزاک سترنى جیهانیى پێبەخشرا
کەیهان کەلهوڕ هونەرمەندی کەمانچە (جۆزە) و ئاوازدانەری کرماشانى خەڵاتى نێونەتەوەیى هیومان سپریتی ئایزاک سترنى پێبەخشرا.