ڕاگەیاندراوی یەرەکە پەیوەست بە بۆردوومانەکانی سەر پێنجوێن

یەرەکە ڕایگەیاند هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە لە بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی پێنجوێن.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) پەیوەست بە بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمی پێنجوێن ڕاگەیاندراوێکی دا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٩ی ئایار بە فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆردوومانی ڕیزە چیای لەرێی لە هەرێمی پێنجوێن کرد.

ڕاگەیاندرا لە بۆردوومانەکاندا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە