گەلکارییەکانی هەورامان
گەلکارییەکانی هەورامان زۆر و جۆراوجۆرن و زووتر بەشێوەی (دەستەوام- بێکری) و بە بەرنامە و پلانی تایبەتی پێشوەختە ئەنجامدراون. (ئەیوب ڕۆستەم)
گەلکارییەکانی هەورامان زۆر و جۆراوجۆرن و زووتر بەشێوەی (دەستەوام- بێکری) و بە بەرنامە و پلانی تایبەتی پێشوەختە ئەنجامدراون. (ئەیوب ڕۆستەم)
گەلکارییەکانی هەورامان زۆر و جۆراوجۆرن، بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانە بوون، ئەگەر بە شیوەی گەلکاری نەبێت ، گرانبووە لە کاتی خۆیاندا بە رێکوپێکی بەرێوە ببرین، ئەم گەلکارییانە زووتر هەموویان بە شێوەی (دەستەوام- بێکری) ئەنجامدراون، لەم رۆژانەشدا کە زۆرێک لە جەمک و کایە کۆمەلایەتییەکان گٶڕانیان بەسەردا هاتووە ، بەلام هیشتا هەندێک لەم کارانەو لە هەندێک شوێنی ناوجەکەدا بە بێکری ئەنجامدەدرین، بۆ بەرێوەبردنی گەلکارییەکان توانایەکی باش و رۆحیەتیکی پاک نمایشدەکرین، بەرنامەی تایبەتیش هەیە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە جێبەجێبکرین و کاتەکانیان بەسەر نەچن، لە سەر بنەمای بەرنامەکەش، کاتەکانی: (کارکردن، دانیشتن و پشوودان، نانخواردن، نویژکردن، گۆرانی و هەلپەرکی......) دیاریکراون، هەرچەندە هەێدیک لە گەلکاریەکاندا بەشدارانیان زۆر ماندوودەبوون، بەلام هەورامییەکان زۆر بەگەرمی بە پیریانەوە دەچوون و بە (گەل) ناویاندەهێنان، هەروەها بەلایانەوە وەک خویەکی کۆمەلایەتی جوانیان لیهاتبوو.
گرنگترین گەلکارییەکان ئەمانە بوون:
١- گەلی گزی بارەکلە- ئەم گەلکارییە بۆ پاککردنەوەی ئەو تەلان و باخانە بوو کە بە بەرهەمهێنانی توو تایبەتبوون.
٢- گەلو تفۆ جنیەی- گەلکاری توو جنینەوە
٣- گەلو گیواو بریەی- گەلکاری گیابرین
٤- گەلو لۆ و کەماو تالیندۆس کەنەی- گەلکاری کەندنی لۆ و کەماو تالیندۆس. (ئەمانە سێ روەکن دەکرێن بە ئالیک بٶ رەشەوڵاخ و بەرزەوڵاخ.
٥- گەلو گیواو بریەی- گەلکاری گیابرین.
٦- گولو هیزم ئاوردەی- گەلکاری دارکیشان.
٧- گەلو وەزشای و وەز ئەرەماڕای- گەلکاری گوێزتەکاندن و گوێز شکاندن.
٨- گەلو پەتڵەگرینای- گەلکاری ساوەر کوڵاندن.
٩- گەلو یانەو بان ناوای- گەلکاری سواقدانی مال و سەربان.
١٠- گەلو مێوکاڵای و مێو بریەی - گەلکاری رەزکێلان و رەزبڕین.
ئەوەی لێرەدا شایانی باسکردنە ، هەرچۆن هەورامییەکان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا تایبەتمەندی خۆیان هەیە، گەلکارییەکانیشیان تایبەتمەندبوون، بۆ نموونە: لە هەندیک ناوچەدا ئەم کارانە بە بێگار بۆ بەگ و ئاغا و کویخا و سەرکارەکان بەرێوەچوون، ئەگەر کەسێکیش لێیان دواکەوتبێت ، ئەوە زٶرجار سووکایەتی پێکراوە، لەبەرچاوی خەڵک خراوەتە ناوحەوزی مزگەوت و تێڵاکاری کراوە، بەڵام لە هەوراماندا تەنانەت گەلکاری بۆ دەسەڵاتدارانیش لە : (سان، بەگ....) جیاوازبوون، هەر بٶ نموونە: لە تەوێڵەدا هەر رٶژێک بڕیاربووبێت (لٶی لاس)ی بەگەکان بکەنن، سەرلەبەیانی زوو شمشاڵێکی سەحەری لە لەیەن (مامٶ فەرەج کە بە فەجە خاڵە) باناوبانگبووە ژەنراوە، ئەمەش وەک ئاگادارکردنەوەیەک بٶ ئەو کارە، ئیتر هەرکەس لە توانایدا بووبێت بەشداریبکات، لە ماڵی خٶیەوە جیرەی ئەو رٶژەی ناوەتە تٶشەبەرەو بەرەو شوێنی مەبەست بەرێکەوتووە، سەرەڕای گرانی کارەکە، بەڵام ئەوەندە بە خٶشی بەرێوەچووە ، وەک رٶژێکی سەیران و گەشتیش هاتووەتەوە.
نوسەر/ ئەیوب ڕۆستەم