بە دیمەن

گەریلاکانی ئازادی ٤ـی نیسانیان پیرۆز کرد

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە چیا ئازادەکانی کوردستاندا بە ئاهەنگ و چالاکی ژینەگەیی ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد. لە ئاهەنگەکەدا جەمال سەرحەد فەرماندەی گەریلا قسەیکرد و گوتی: "تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین."

پیرۆزکردنی ٤ی نیسان

ـی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیە. لە هەموو لایەکی جیهانەوە، کوردستانیان و ئازادیخوازن ئەم ڕۆژە بە چالاکی ژینگەیی و ئاهەنگەوە پیرۆز دەکەن. گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەپەیش لە چیا ئازادەکانی کوردستانەوە بە مەراسیمێکی سەربازی، شانۆ و گۆرانییەکانی گرووپی هونەری ئاوازی چیا ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕێبەر ئاپۆییان پیرۆز کرد. جەمال سەرحەد کە فەرماندەیەکی گەنجی گەریلایە لە ئاهەنگەکەی ٤ی نیسانی گەریلادا قسەیکرد و پەیمانی بەرزکردن و بەردەوامیدانی تێکۆشانی دا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

فەرماندەی گەریلا جەمال سەرحەد لە قسەکانییدا ئەمەی گوت: "ڕێبەرمان گەیشتە تەمەنی ٧٦ ساڵەیی. هەربۆیە ئەم ڕۆژە مانای ڕۆژبوونی ژیانەوەیە. ڕێبەر ئاپۆ گەلێکی زیندووکردەوە کە لە قڕکردندا بوو. هەربۆیە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیە ڕۆژبوونی گەلەکەمانە، ڕۆژبوونی هەموومانە. لەمڕۆدا لەم چیایانەدا لە نێو تێکۆشانی سەختداین، ڕێبەرمان ماوەی ٢٦ ساڵە لە بەرخۆدانی ئیمراڵیدایە. لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەرماندا ناوەستین و تێکۆشانمان بڵند دەکەین."

گرووپی ئاوازی چیا نەمامیان چاند                  

گرووپی ئاوازی چیا پێش بەشداربوونیان لە مەراسیمی پیرۆزکردنەکەی گەریلا، نەمامیان چاند و هەستی خۆیان بۆ ٤ی نیسان دەبڕی.

ئەندامانی گرووپی ئاوازی چیا لە قسەکانیاندا سەرنجیان خستەسەر گرنگی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ و گوتیان: "لەگەڵ هاتنی بەهاردا سرووشت خۆی سەوزپۆش دەکات، هەربۆیە ٤ی نیسان، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بەمانای ژیانەوە دێت. بۆیە بەم ئامانجەوە نەماممان چاند و پێشوازیمان لەم ڕۆژە پیرۆزە کرد."

گرووپی ئاوازی چیا ٤ی نیسانیان لە ڕێبەر ئاپۆ، بنەماڵەی هێژایی شەهیدان، گەلی وڵاتپارێز و هاوڕێیان پیرۆز کرد. دوای چالاکییە ژینەگەیەکەیان گرووپەکە ڕۆشتنە جێگەی ئاهەنگەکە و بەشداری ئاهەنگەکانی گەریلا بوون.

گەریلاکان چەندین رۆژە لە ئامادەکارییدا بۆ پیرۆزکردنی ٤ی نیسان ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ. لە نێو ئامادەکارییەکانی گەریلادا شانۆ، گۆڤەند و چالاکی فرەچەشن هەبوو. بە دەیان گەریلا لە ئاهەنگەکەدا ئامادە بوون و بە گۆرانییەکانی ئاوازی چیا جۆش و مۆراڵی گەریلا لە لوتکەدا بوو.

گەریلاکان بە گووتنەوەی درووشمەوە لەگەڵ گۆرانییەکانی ئاوازی چیادا ئاهەنگ و هەڵپەڕکێیان گێڕا.