گورزەکانی گەریلا بەردەوامە: ١٨ چالاکی ئەنجامدرا

هێزەکانی گەریلا بە چالاکیەکانیان بەرپەرچی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەدەنەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمەکانی زاپ، مەتیان و خواکوڕک ١٨ چالاکییان ئەنجامدا.

چالاکی گەریلا

هەپەگە دەربارەی چالاکیەکانی گەریلا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیانداراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ

لە ٤ی تەموز لە کاتژمێر ١٦:١٥ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم بە چالاکی سابۆتاژ گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.

لە ٤ی تەموز کاتژمێر ٢١:٤٥ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە ٤ی تەموز لە نێوان کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١٥:٠٠خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ بە چەکی قورس ٨ جار گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. لە چالاکیەکەدا گورز لە حەفارەیەک و زریپۆشێکی سەربازی درا.

لە ٤ی تەموز لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدار.

لە ٤ی تەموز لە کاتژمێر لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە ڕێبازی نیشانە شکێنی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا کە بەرەو گوندی سێگرە دەڕۆشتن. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا.

لە ٤ی تەموز لە کاتژمێر ٢٢:٢٠ خولەکدا هێزەکانمان دەستیان لە هەلیکۆپتەرێک کردەوە کە بەنیازی دانانی هێزەکانیان بوو لە شاخی بەهار.

لە هەرێمی خواکوڕک؛

لە ٤ی تەموز لە کاتژمێر ١١:٣٠خولەکەدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەکیفێ بە ڕێبازی سابۆتاژی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.

لە هەرێمی مەتینا؛

لە ٢٧ی حوزەیراندا باخ و باخاتی گوندەکانی دەرگەلێ، بازێ و میسکای لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە بۆردوومانکرا، ئەو ئاگرەی لە دەرنجامی بۆردوومانکەوە کەوتەوە باخ و باخات و ماڵەکانی گوندی دەرگەلی سوتاند. سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆتۆمبێلی زریپۆشەوە تێپەری ناو گوندەکانی دەرگەلێ، بازێ و میسکای بوون و بەم شێوەیە هەوڵیناندا گوندەکان بسوتێنن، گوندنشینان ئاوارەبکەن و گوندەکان چۆڵ بکات

لە ٤ی تەموز لە کاتژمێر ٠٦:٥٠خولەکدا لە دژی داگیرکەران کە بەرەو گوندی میسکای دەڕۆشتن بە ڕێبازی سابۆتاژی چالاکیەک ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر بەسزا گەیاندران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

لە ٤ی تەموز لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم تونێلەکانمان ٧ جار بە گازی کیمیاوی، ٨ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

٣ و ٤ی تەموز لە هەرێمی خواکوڕک لە گۆڕەپانەکانی کەندەکۆلا و بەربزن ٢ جار، لەهەرێمی گارە لە گۆڕەپانەکانی شاخی زەنگەل و چەمرۆبۆتکی ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی دەرگەلێ ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٢٤ جار؛ بە گشتی ٣٠ جار ئەو گۆڕەپانانە بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکراون.

٤ و ٥ی تەموز هەلیکۆپتەر بۆردوومانی هەرێمی خواکوڕک و هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپی کرد."