بنەماڵەی شەهید ئارارات: درێژە پێدەری تێکۆشانی شەهیدانین
ئەندامانی بنەماڵەی شەهید ئارارات ئاماژەیان بەوەدا بە هەزاران کەس جێگەی شەهید ئارارات دەگرنەوە و درێژە پێدەری تێکۆشانی شەهیدان دەبن.
ئەندامانی بنەماڵەی شەهید ئارارات ئاماژەیان بەوەدا بە هەزاران کەس جێگەی شەهید ئارارات دەگرنەوە و درێژە پێدەری تێکۆشانی شەهیدان دەبن.
گەریلای هەپەگە سارا جەزایر بە ناسناوی ئارارات تۆلهەڵدان کە لە نیسانی ٢٠٢٤دا لە خواکوڕک شەهیدبوو، بە مەراسیمێکی شایستە لە کۆبانێ یادیکرایەوە.
لە مەراسیمەکەدا بنەماڵەی شەهید ئارارات قسەیان بۆ ئاژانسمان کرد و باسیان لەوەکرد هەرچی ڕووبدات با ڕووبدات هەتا کۆتایی ژیانیان لەسەر ڕێ و فکری ئازادی شەهیدان دەبن.
باوکی شەهید ئارارات خەلیل مستەفا سلۆ باسی لەوەکرد لە سایەی گەریلاوە لێرەن و بە تێکۆشانی گەریلاوە سەرکەوتن بەدەستدەهێنن و وتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هەموو جۆرێک هێرشی سەر گەلەکەمان دەکات. بەڵام دەوڵەتی فاشیستی تورک زۆر باش دەزانێت لەسایەیی تێکۆشانەکانی گەریلاوە سەردەکەوین. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین، بانگەوازی لە هەموو گەل دەکەین ئاستی تێکۆشانیان بەرفراوانتربکەن."
هەروەها وەفا جەزایری خوشکی شەهید ئارارات باسی لەوەکرد تا کۆتایی ژیانیان لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبن و وتی: "سەربەرزم بە شەهیدبوونی خوشکەکەم. لە پێناو گەلی کورددا بەرخۆدانی کرد. هەرچەندە شەهید بدەین لە کۆتاییدا سەرکەوتن بەدەست دەهێنین. لەسەر ڕێگەی شەهید ئارارات درێژە بە تێکۆشان دەدەین. ئارارات شەهید بوو بەڵام بەهەزارن کەس جێگەیی دەگرینەوە."
محمەد جەزائیری ئامۆزای شەهید ئارارات سەرنجی خستە سەر کەسایەتی بەرخۆدێری شەهید ئارارات و وتی: "لە دێر زەمانەوە گەلی کورد لە پێناو پاراستنی خاکەکەیدا لە تێکۆشاندابوون. لە ئیستاشدا ئێمە خاوەنداری لە خاکەکەمان دەکەین. ئارارات هەر لە منداڵیەوە کەسێتییەکی سەربازی و بەهێزی هەبوو. داستانی کۆبانێ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دروستکرد و بەوهۆیەوە بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادی بوو و لەو پێناوەشدا وەک گەریلایەک گیانی بەخشی بە ئازادی کوردستان. بە هەزاران کەس جێگەی شەهید ئارارات دەگریینەوە و درێژە پێدەری ڕێگەکەی دەبین."