ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە زانیاری لەبارەی دوو گەریلا بڵاوکردەوە کە لە حەفتانین شەهید بوون.
بەشێک لە راگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لە راگەیەنراوی ١٣ی تەموزی ٢٠٢٠دا بە ڕای گشتیمان راگەیاندبوو کە ١١ی تەموزی ٢٠٢٠ لە حەفیانین لە ئەنجامی شەڕ و بۆردوماندا شەهید بیرهات و گردی قەرتەک هاوڕێکانمان ئەڤین و باهۆز تێکەڵ بە کاروانی شەهیدە نەمرەکان بوون.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: ئەڤین شیلان
ناو و پاشناو: هەیفە رامۆ
شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ
ناوی دایک و باوک: گولچین و شەلال
شوێن و مێژووی شەهادەت: حەفتەنین / ١١ی تەموزی ٢٠٢٠
نازناو: باهۆز سوروچ
ناو و پاشناو: محەمەد ئاڵتنەل
شوێنی لەدایکبوون: روحا
ناوی دایک: ئیسلیم – فەهمی
شوێنی لەدایکبوون: حەفتانین / ١١ی تەموزی ٢٠٢٠
هەپەگە لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەیدا، جگە لە ئاماژەدان بە کاتی بەشداریکردن و خەباتی هەردوو شەهیدەکەی بۆ ناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا، هەروەها پەیامی سەرەخۆشیشی بڵاوکردەوە.
هەپەگە وتی، "سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدە قاڕەمانەکان و دواتریش سەرەخۆشی لە هەموو خانەوادەی شەهیدان، گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و سوێند دەخۆین کە بەرخۆدانمان کە شەهیدە قاڕەمانەکانمان ڕادەستی ئێمەیان کردووە، بە سەرفرازیەوە بە ئامانج بگەیەنین."
ف.ق