ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان وەڵامی پرسیارەکانی مەدیا خەبەر تیڤی دایەوە. هەڵسەنگاندن و وەڵامەکانی دوران کاڵکان بەم شێوەیە:
"پێش هەموو شتێک سڵاوی خۆمان دەنێرین بۆ ڕێبەر ئاپۆ کە مانادارترین بەرخۆدانی مێژوویی بەڕێوەدەبات. لە ساڵی ڕابردوودا دوو چاوپێکەتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجامدرا. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا یەکەم چاوپێکەوتن، لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا چاوپێکەوتنی دووەم ئەنجامدرا. چاوپێکەوتنی سەرەتا لە لایەن برازاکەیەوە ئەنجامدرا و وەک دیداری بنەماڵەی هەڵسەنگێندرا. بەڵام چاوپێکەوتنی دووەم لە لایەن شاندی دەم پارتییەوە ئەنجامدرا
بەیاننامە درا بە ڕای گشتی، وەک پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ. دواتر شاندەکە دەستی بەکارەکانی کرد. لەگەڵ ناوەندە گشتییەکانی پارتەکانی پەڕلەماندا کۆبوونەوەکانی ئەنجامدا. کۆبوونەوەیان لەگەڵ هەندێک کەسایەتیدا ئەنجامدا. لەم کۆتایشدا ڕاگەیەندراویان لەسەر کۆبوونەوەکانیان دا. هەروەها پەیوەست بە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە هەندێک زانیارییان دا.
بە سەرنجدارییەوە بەدواداچوونی ئەمەمان کرد، بەردەوامیشین. هەوڵدەدەین لە پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین. هاوکات لە کارەکانی شاندەکەی دەم پارتیش. جگە لەمە هیچ زانیارییەکمان لەسەر نییە. هەڤاڵ جومعە ئاماژەی بەوەداوە، هیچ داواکاری، پەیام و بانگەوازییەکی فەرمیمان تا ئێستا بۆ نەهاتووە. بۆیە ناوەڕۆکی گفتوگۆکان نازانین. هەروەها شتێک نییە داوامان لێکرابێ.
ئێمەیش وەک ڕای گشتی و هەموو کەسێک قسە و ڕاگەیاندراوەکان لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەبینین، هەوڵدەدەین لە دۆخەکە تێبگەین و وانە لە پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆوە وەربگرین. دۆخەکە بەم جۆرەیە. زۆر شت دەگوترێت، بەڵام لە پراکتیکدا هیچ دۆخێکی جیاواز لە ئارادا نییە. مشتومڕێک بوو کە زۆر گرنگ و مانادار بوو. بەڕێوەبەرییمان دەربارەی ئەمە ڕاگەیاندراوی دا. گرنگیمان دا بەم گفتوگۆیانە و بە گرنگمان زانی. بە سەرەنجەوە بەدواداچوونی دۆخەکە دەکەین. بۆ ڕای گشتی و بۆ خۆشمان ئەوەمان ئاشکرا کرد بە بەرپرسیارێتی خۆمان هەڵدەستین. دانوستاندکاری سەرەکیی و موخاتیبمان ڕێبەر ئاپۆیە. هەموو کاتێک لە پشتی ئەو پرۆسەوەیەین کە ڕیبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە.
لە ئێستا و داهاتووشدا لەگەڵییداین و بەگوێرەی بڕیارەکانی وی دەجوڵێیینەوە. ئەمەمان بە ئاشکرا باسکردووە. بەڵام بەدەر لەمە ئێمە هیچ پراکتیکێک نابینین. نە لە گوفتار و لە کردارییشدا بە تایبەت لە لایەن ئاکەپەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە ئارادا نییە. هەندێک لایەنی ڕاگەیاندن ژەهرییان لە دەم دێتە دەرەوە. بە گوێرەی خۆیان نزیکایەتییەکی سووک و بێ مانا دەگرنەبەر. هەڵبەت ڕقایەتی دەکەن. بەڵام لە ڕاستییدا دۆخی کەسی و هەرزانی خۆیان نیشان دەدەن. ئەمە لە پێناو دەستەڵاتدارییدا دەکەن. قسە و ڕاگەیاندراوەکانی ئاکەپە و بەتایبەت هی ئەردۆغان نیشانی ڕاگەیاندنەکان دەدەن. ئەمە بەتەنها لەلایەن خۆیانەوە ئەنجام نادەن.
بێگومان لە ناو پارتە جیاوازەکاندا هاندان هەیە. لە لایەکی دیکەوە پراکتیکیان بەردەوامە. لەم پراکتیکانەیاندا هیچ گۆڕانکارییەک ڕووی نەداوە. هێرشەکانی سەر گەل، گرتن، سەپاندنی قەیوم بەردەوامە. بوختییان دەکەن، فشار و گەلەکۆمەکی دەکەن. لە ئیمراڵیشدا پەیوەست بە دۆخی ڕێبەر ئاپووە هیچ گۆرانکارییەک نەکراوە. بەڵێ چاوپێکەوتن هەبوو. ئەمش بەربنەمای تێکۆشانی هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هاتەئاراوە.
پێشتریش باسی ئەمەمان کردووە، ئەمە سەرکەوتنێک بوو. بەڕێوەبەرییمان ڕاگەیاندراوی دا. دەستنیشانیکرد دان بە گۆشەگیرییدا نرێنراوە. ئەمە هەڵسەنگێندرا و هەڵسەنگاندێکی درووستە. بەڵام بەدەر لەمەش هیچ پراکتیک نییە. پەیوەست بە دۆخی ڕێبەر ئاپۆوە هیچ گۆڕانکارییەک لە لایەن دەسەڵاتداریییەوە ئەنجام نەدراوە. زانیارییمان نییە.
ئەوانەی داوا و بانگەوازییەیان کرد، ئەوانەی بەرپرسیارن گەر جددین با هەنگاوی کردەیی بنێن'
بەڵی بێگومان گۆشەگیری بەردەوامە. سیستەمی ئیمراڵی هەر وەک خۆی بەردەوامە. ئەو بارودۆخەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئێستادا تێیدایە بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نییە. پەیوەست بەمەوە هیچ هەنگاوێکی کردەی نابینین. بەڵێ، گفتوگۆ کراوە. شاندەکەی دەم پارتی دیداری ئەنجامدا، پارتە سیاسییەکانی تورکیا ڕاگەیاندراوە و قسەیان هەبوو. ئەمە گرنگ و مانادارە. بەڵام هەموو ئەمانە تەنها گفتوگۆیە. پراکتیکەکان بەگوێرەی خۆشبینی گفتوگۆکان نییە. بۆ نموونە نازانین لە پەڕلەماندا هیچ کارێک دەکرێت یا نا. ڕوون نییە هەموارکردنەوە و سەرڕاستکردنەوەی یاسایی هەیە یا نا. دەوڵەت باخچەلی داوا و بانگەوازی کرد. چەندین لایەنی دیکەش بەشداری بانگەوازییەکە بوون. گوتییان، با ڕێبەر ئاپۆ بێتە پەڕلەمان. گوتییان با لە گرووپی دەم پارتییدا قسەکات. باشە ئەو چۆن لە ئیمراڵی دەرچێت و بێت؟ با بێت. کێ ئاستەنگە لە پێش ئەمەدا؟ بۆ هاتنی، ئایە ئەوانەی کە داوایایەیان کردووە ئەم بانگەوازییەیان کردووە هیچ شتێکییان ئەنجام داوە بۆ ئەم کارە؟ هەوڵیان داوە؟ هیچ هەوڵدانێکیان هەیە؟ هیچمان نەبینی. بەومانایەیی بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک بکرێت داوا لە ڕێبەر ئاپۆدەکەن خواستەکانیان جێبەجێ بکات و لە چاوەڕوانی ئەوەدان. ئەمە کارێکی کردەنی نییە. گەر جددی بن، بەڕاستی لەگەڵ کارەکانی شاندەکەدا خۆشباوەڕییەک بڵاوبووەوە، ئەمە بە گرنگ دەبینین و مانادارە. پشتگیری دەکەین. یانی با هیچ کەسێک نەڵێت پەکەکە فڵان شت دەڵێت، لە دژی دەوەستێتەوە. هیچ شتێکی لەم شێوەیە بوونی نییە. وەک تەڤگەر و گەل بە سەرنجدارییەوە چاودێری پرۆسەکە دەکەین. بەڵام ئەوانەی ئەم داوایەیان کردووە، ئەوانەی خواستییانە شتێک ڕووبدات، بەو گوێرەیە کار ناکەن و ناجوڵێنەوە. ڕێبەر ئاپۆ گوتی، گەر هەلومەرجەکان بڕەخسێندرێت ئەوا دەتوانم ڕۆڵی پراکتیکی و تیۆری خۆم بگێڕم. لەم دۆخەی ئێستاییدا دەتوانێت چی بکات؟ چۆ لێدوان و ڕاگەیاندراو بدات؟ ناتوانێت هیچ شتێک بڵێت. بە ئێستاشەوە ناتوانرێت قسەکانی بڵاوبکرێتەوە، هەرکەس بڵاوی بکاتەوە تاوانە. نەک بە تەنها پەرتووکەکانی بەڵکو پاریزنامەکانیشی کۆدەکرێتەوە. شتێک کە بە شێوەیەکی یاسایی ئەنجام دراوە. کێ دەتوانی ئەمە بکات؟ بۆیە هەوڵدانێک نییە. هیچ نابینین. هەڵبەتە پێویستی بە پراکتیک هەیە. ئەوانەی ئەم داوایەیان کرد و ئەوانی خۆشبینی دەئافرێنن گەر جددی بن ئەوکاتە دەبێت هەنگاوی پراکتیکی بنێن. با بارودۆخی گونجاو بئافرێنن کە ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت لە گرووپی دەم پارتییدا قسەکات. با رێگەی بۆ بکەنەوە تا بتوانێت سیاسەت بکات. با خاوەنی بارودۆخی کارکردن و ژیانێکی ئازاد بێت. با ئیدی کۆتایی بە سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی بهێنن. لە کاتێکدا ئەو سیستەمە بەردەوام بێت و لەم لایشەوە ئەمە وەک هیوایەک بڵاوبکەنەوە. ئەمە بابەتێکی درووست و ڕاست نییە.
ناڵێین هەموو شتێک ئەرێنییە، بەتایبەت ئەوانەی ئەم داوایەیان کرد، ئەوانەی لەم کارە بەرپرسیارن، ئەوانەی بە ڕاستی دەیانەوێت شتێک بکەن، دۆخەکە بگۆڕن، گەر باوەڕییان بە قسەی خۆیان هەیە ئەوکاتە با هەنگاوی کردەیی بنێن.
'نابێت هیچ کەموکوڕی و لاوازییەک لە تێکۆشاندا بکرێت'
جگە لە تێکۆشان هیچی دیکە نییە. وەک چۆن تا ئێستا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد لە چوارچێوەی 'هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەیی' چالاکی کراوە، گەلی کورد و دۆستەکانی لە چوار پارچەی کوردستان، لە هەموو لایەکی جیهان دەبێت بەردەوامی بدەن بەم هەڵمەتە و تێکۆشانیان بەردەوام بێت. نابێت تەنانەت لاوازییەکی بچوکیش هەبێت. بە تێکۆشان دەتوانرێت هەنگاو بەوکەسانە بنرێنرێت کە قسەکەدەن و جێبەجێی ناکەن.
ئاشکرایە هەموو شتێک دەتوانرێت بە تێکۆشان بەدەستبهێندرێت. هەموو شتێک بە تێکۆشان دەئافرێنرێت. کەواتا لەو کاتەدا دەبێت تێکۆشانی بەرفراوانتر بکرێت و بە میتۆدی جیاواز بەڕێوەببرێت و بگات بە ئەنجام.
بەڵێ، لە ڕووی ئافراندنی ئەنجامەوە بێگومان هەڵمەتی ئازادی دەرنجامی گرنگی بەدەستهێناوە. گوتمان بەم شێوەیە دەبێت. بەڕاستی گوتمان پێشکەوتنی هەمیشەیی لە چوارچێوەی ئامانجەکانی هەڵمەتی ئازادییدا دەبێت. لە ئێستادا ڕێگە بە رووی ئەمەدا کراوەتەوە. بەڵام بۆ درووستکردن و ئەنجام وەرگرتن دەبێت زیاتر تێبکۆشین، تێکۆشانێکی کاریگەر بەڕێوەبەرین. جارێکی دیکە سڵاو لە تێکۆشانی هەڵمەتەکە دەکەینەوە. بانگەوازیمان لە گەل و دۆستانمانە بە بەهێزییەوە تێکۆشانیان بەردەوام بکەن.
بەر لە ١٠-١٥ساڵ، پێش ٢٠ ساڵ لە کاتی پرۆسەی یاساییدا، لەوکاتەی ڕێبەر ئاپۆ بەرگری لە خۆی دەکرد، لە پارێزنامەکانی خۆیدا ئەم دۆخەی هەڵسەنگاند. مەرجی دانا. گوتبووی، گەر بەم شێوەیە ئەنجام بدرێت ئەم ئەنجامە دێتەئاراوە، بەو شێوەیە ئەنجام بدرێت دەرنجامێکی لەم شێوەیەیی دەبێت. قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ یەک بە یەک دێنەدی. دەبێت پێش هەموو شتێک هەموو کەسێک ئەمە ببینێت. نابێت بە سووکێتییەوە نزیکی ئیمراڵی ببنەوە. کەسانی سووک هیچ مانا و بەهایەکییان نییە. ئیدی جیهان ئەمەی قبوڵ کردووە. هەموو کەسێک قبوڵی دەکات. چەند کەسێکی بێ ئیرادە دەرکەوتوون و هەوڵدەدەن ئاڵۆسکاوی درووستکەن. هیچ مانایەکییان نییە. لە لایەکی دیکەوە چۆن بوو؟ دوو لایەنی هەیە؛ یەک، ئێمە تێدەکۆشین. پەکەکە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر لە پەنجا ساڵە لەم پێناوەدا تێدەکۆشێت. بۆئەوەی ئەم عەقڵێت و سیاسەتە بگۆڕێت. ئەوەی دەمانویست بیگۆڕین چی بوو؟ عەقڵێت، سیاسەتی قڕکەر، چەوسێنەر، فاشیست و دووژمنی کوردانە. کە چلی ساڵی بەسەردا تێپەڕیووە. شەڕی ئازادیمان لە ساڵی ٤١ـەمیندایە، بە شێوەیەکی بێ ناوبڕ بەردەوامە. هێرشە قڕکەرەکانی شەڕی تایبەتی بەڕێوەبەری فاشیست کە لەسەر بنەمای 'پلانی چالاکی لەناوبردن' ڕێ دەکات ١٠ ساڵی پڕکردووەتەوە.
'شەڕی کرد، نەیتوانی ئەنجام بەدەست بێنێت، ئێستا بەدوای چارەسەرێکی دیکەدا دەگەڕێت'
لە بەرانبەر ئەمەدا وەک بزووتنەوەی ئازادیمان و گەلەکەمان بەرخۆدانێکی بەرفراوانیان بەڕێوەبرد. لەو هەلومەرجەی هەبوو، ئەوانەی پلانەکەیان ئامادەکرد و جێبەجێیان کرد نەگەیشتنە ئامانجی خۆیان و ڕووبەرووی شکست بوونەوە. 'پلانی شکست' بەم شێوەیە بە تێکۆشان پووچەڵکرایەوە. حکومەتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە گەیشتە ئاستی هەڵوەشینەوە. چییان کرد؟ هەموو ئیمکانەکانی تورکیایان بەکار هێنا، لە هەموو لایەکەوە پاڵپشتییان وەرگرت، لە ناتۆ، لە چین، لە ڕووسیا، لە هەموو لایەکەوە پشتیوانییان وەرگرت، هەموو جۆرە چەکێکیان بەکارهێنا، ئەخلاق و یاساکانیان پێشێل کرد، بەهەزاران تاوانی جەنگیان لە هێرشەکانیان ئانجامدا و سەرنەکەوتن. گەریلا قارەمانەکانی کورد لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین، هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و سەرتاسەری کوردستان بوێرانە لەسەر هێڵی فیدایی بوون بەرخۆدانی بێوێنەیان بەڕێوەبرد و قارەمانیەتێکی مێژووییان تۆمار کرد. ژنان و گەنجانی کورد شەو و ڕۆژ بە هۆشیاری و ڕێکخستنی بێوێنەوە تێکۆشانێکی مەزنیان بەڕێوە برد. هەروەها گەلی کورد و دۆستانی لە چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەستیان بە تێکۆشان کرد. ئەم خەباتە دواجار لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەدواوە لەسەر بنەمای چارەسەری پرسی کورد و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بووە بە چالاکی پلان بۆ داڕێژراو و ماوەی ساڵێکی تێپەڕاند و چووە ساڵی دووەهەمی خۆیەوە و شکستی بە گۆشەگیرییەکی ڕەها هێنا. ئیتر ئەو هێزانەی بە شکست ڕووبەڕوو بوون، بۆ ڕزگاربوون لەو دۆخە بەدوای چارەسەریدا گەڕان. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە، یەکەم کەس بوو کە بەدوای چارەسەریدا کەوتە هەوڵدانەوە. بۆچی؟ چونکە ئەو شەڕی بەڕێوە دەبرد. دۆخێکی ئاشکرا و ڕوونە هەموو کەس لێ تێدەگەن. دەپرسن، بۆچی هەوڵدانەکان لەلایەن دەوڵەت باخچەلیەوە دەستی پێکرد؟ من ئەو کاتەش وتم ئەی کێ دەستی پێکردبا؟ لە هەر حاڵەتێکدا لە ڕانت خۆرەکانەو دەستی پێنەکراوە، ئەو کەسەی شەڕەکە بەڕێوە دەبات لەلایەن ئەوەو دەستپێکراوە، لەبەر ئەوە لەشەرەکەس نەیتوانی ئەنجام وەربگرێت، بێچارە مایەوە. ئێستا بەدوای چارەسەرێکی جیاوازدا دەگەڕێت. ئەمە شتێکی ئاساییە. کەواتە ئەمە لایەنێکی مەسەلەکەیە. ئەمەش ئاشکرا بوو. لەکۆتاییدا لەوە تێگەیشتن ناتوانن درێژە بە هێرشەکانیان بدەن. بۆیە لەو ئاستەدا نین کە بتوانن ئارمانجەکەیان بەدەست بێنن.
لە لایەکی ترەوە ئەمە دەرکەوتەی شەڕی جیهانی سێیەمە کە ماوەی ٣٥ ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچێت. ئەم شەڕە بەردەوام جێگەی هەڵسەنگاندنە. سەرەتا بە شەڕ و قەیرانی کەنداو دەستی پێکرد، دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت، لەسەر بنەمای ستراتیژی سیستەمی نوێی جیهانی ئەمریکا، ماوەی ٢٠ساڵ لە دەوری کەنداو شەڕ ڕوویدا. زیاتر لە ١٠ساڵ، نزیکەی ١٥ ساڵە، بۆ مسۆگەرکردنی کۆنترۆڵی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست شەڕ بەڕێوە دەبەن. شەڕەکە لە نێوان سیستەمی سەرمایەداریی جیهانی و دەوڵەت نەتەوەدا کە بەهۆی جەنگی جیهانی یەکەمەوە دامەزران ڕوویدا. ناوەندی ئەم پێکدادنانە لە عێراق و لە ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە دەستی پێکرد. شەڕی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکرد. ئەو ڕووداوانەی دواتر ڕوویان دا، کەم و زۆر هەمووان ئاگادارن. بۆچی؟ چونکە پێش ئەوە ئەوانەی شەڕیان دەکرد ئارمانجی خۆیان ڕاگەیاند. باسیان لە پرۆژەی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردبوو، لێدوانی زۆریان لەوبارەیەوە دا، بەڵام ناوەڕۆکی قسەکانیان ڕوون نەکردەوە. زۆر شت بە شاراوەیی مایەوە. بەڵام دوای کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی ٢٠ لە هێندوستان هەموو شتێکیان ڕاگەیاند. یانێ پڕۆژەی نوێی بازرگانی و وزەیان لە هێندوستانەوە بۆ یۆنان ئاشکرا کرد. سەرەتا دەوروبەری کەنداویان خستە بن کۆنترۆڵەوە دواتر دەوروبەری سعودیەیان کۆنترۆڵ کرد. پاشان بە سەرکردایەتی ئیسرائیلەوە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کۆنترۆڵ دەکەن. واتە ڕێگاکە پاک دەکەنەوە. بێکاریگەر کردنی حەماس لەسەر ئەم ئەساسە بوو. ئەوکاتە گوتمان، لوبنان دەکەوێتە ناو ئەو پلانەوە. چونکە ڕێگاکەیان ڕاگەیاندبوو. هەروەها گوتمان دواتر دەگاتە سوریا. لە ڕاستیدا وەها بوو. ساڵێکی تەواو نەکرد، شەڕی لوبنان و حزبوڵا دەستی پێکرد. شەڕێکی سەرسوڕهێنەر بوو. هەمووان چاوەڕێی ئەوە بوون شەڕەکە ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت. بەڵام حزبوڵا لە ماوەیەکی کورتدا گورزێکی قورسی بەرکەوت. ئیسرائیل کە پشتگیری لە ئەمریکا و ئەوروپا وەردەگرێت، دیارە کە ئامادەکاری زۆری بۆ کرابوو. پاشان ڕوون بووەوە کە پلانی دووایی سوریایە. دوای ئەوەی حزبوڵا گورزێکی قورسی بەرکەوت، ئەمە بەو مانایە بوو کە ئێران گورزی لێکەوتووە. دوای ئەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ٦ی تشرینی دووەمدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دەرفەتی ڕێککەوتن لەگەڵ ڕوسیا بۆ حکومەتی ئەمریکا بەدەست هات. لە ماوەی سێ هەفتەدا ڕێککەوتنی پێویستیان ئەنجامدا. دوای ٢٠ڕۆژ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، هێرشیان کردە سەر دەسەڵاتی ئەسەد و لە ماوەی هەفتەیەکدا ڕژێمی بەعس لە سوریا رووخا.
'ئەگەر تورکیا نەگۆڕدرێت، دیموکراتیک نەبێت دادەڕوخێت'
پایەی عەرەبی، پێگەی دەوڵەت نەتەوە کە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزرا، هەڵوەشایەوە. چی ماوەتەوە؟ تورکیا و ئێران ماونەتەوە. تورکیا و ئێران زلهێزه هه ژموونخوازه هەرێمیەکانی دۆخی ئێستان. بۆیە کاتی هەڵوەشانەوەی دەوڵەت نەتەوەی تورکیا و ئێرانە. هێرشەکانی سیستەم لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوە دەچن. ئێران لە نزیکەوە هەست بە دۆخەکە دەکات. هەوڵ دەدات بەو پێیە مامەڵە بکات. هەروەها دەسەڵاتی قووڵی تورکیا هەستی بەم شتە کردووە. هەروەها دەوڵەت باخچەلی پرسی مانەوەی دەوڵەتی خستە ڕۆژەڤەوە و لە ١ی تشرینی یەکەمدا دەستی لێدوان کرد. داوایان کرد، با لە ناوخۆدا یەکگرتووی دروست بکەین، تەنها بەمشێوە دەتوانین بمێنینەوە، ئەگینا تورکیاش هەڵدەوەشێتەوە. ئەم لێدوانانە ڕاست بوون. لە ڕاستیدا ئەگەر تورکیا خۆی نەگۆڕێت، دەست بە دیموکراتیک بوون نەکات، هەروەها پرسەکە چارەسەر نەکات، دەڕووخێت.
وەک چۆن دەوڵەت نەتەوەکانی عەرەب لەناوچوون، چارەنووسی دەوڵەتی تورکیاش بەهەمان شێوە دەبێت. تاکە شتێک کە دەتوانێت ڕێگری لەم هەڵوەشینەویە بکات دیموکراتیزە کردنی تورکیایە لەسەر بنەمای چارەسەر پرسی کورد. ئەڵبەت دیموکراتیزەکردنی تورکیا تەنیا لە بە چارەسەری پرسی کورد و ئازادی بەدی دێت. یانێ کلیلی چارەسەری پرسی کوردە. یانێ کلیلی دیموکراتیزەکردنی تورکیایە. بۆیە بە ناوی یەکگرتووییەوە داوایان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد و وەکوو لایەنی پرسە لەگەڵی دانیشتن. ئێمەش دۆخەکەمان بە گرنگ زانی. لێدوانێکی وەها ئاشکرای سەرۆکی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی کە هەر لە سەرەتاوە شەڕی کۆمەڵکوژی دژی کوردی بە شێوەیەکی ئایدیۆلۆژی و سەربازی بەڕێوە بردووە، هەنگاوێکی گرنگ بوو. بەڵام ئەنجام چی دەبێت؟ گوتمان، دەچنە سەر ئەوانەی دژی ئەم بابەتەن لە عێڕاق، هەروەها قوبرس دەخرێتە بەرنامەی کاریانەوە چونکە پرسی دوورگەکانی ئەوێ لە ئارادایە، بۆیە لە ئێستاوە باس لە قوبرس دەکرێت. تورکیا لە دژی ئەمە هەڵوێستی خۆی نیشان دا. قەیوم لە ئاکدەنیز دانرا. ئەم دانانە پەیوەندی بەو پرسەوە هەیە. هێرشەکانی دەوڵەتی ئاکەپە بۆ سەر شارەوانییەکان پەیوەندی بە سیاسەتی قەیومەوە هەیە، بەڵام لەم کاتەدا دانانی قەیوم لە شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین پەیوەندی راستەوخۆی بە قوبرسەوە هەیە. بۆیە دەیانەوێ ڕێوشوێنی پێوێست بگرنەبەر، بەڵام ئەم ڕێوشوێنانە هیچ کاریگەری نابێت. ئەوان دەیانەوێت بەرەی خۆیان، واتە پێگەکانیان بەهێز بکەن. یانێ خۆیان بۆ شەڕ ئامادە دەکەن، بێگومان وەک وتمان ئەمە چارەسەر نییە.
ئەم پرۆسەیە بەجۆرێک کەوتە ڕۆژەڤی بەڕێوەبەرانی تورکیا. بە باشی لێ تێدەگەن یان نا؟ هەروەها هەڵسەنگاندنی دروستی بۆ دەکەن یان نا؟ ئایا دەتوانن سیاسەتێکی نەرم بەڕێوەببەن بۆ چارەسەری کێشەکە یان نا؟ ئایا هێزە دیموکراتیکەکان دەتوانن لە پرۆسەکەدا رەوڵ بگێڕن یان نا؟ بەم زووانە هەموو شتێک دەبینین. ڕێبەر ئاپۆش دەستپێشخەری کردووە.
'پێویستە پارتەکانی دیکە یەکگرتووانەتربن'
شاندەکە خاوەن ئەزموونە. لە کەشێکدا کە هەندێک لایەن نابەرپرسانە لە هەندێک ڕاگەیاندنەوە هەوڵێکی راست و بەرپرسیارانە بەڕێوە نابەن، ئەنجامی سەرکەوتوویان تێپەڕاندووە و ئەنجامەکانیان ڕاگەیاند. ئەوان پێشەوەچوونەکانیان ئەرێنی بینی، گەشبینن، بەڵام نیگەرانیەکانیان دەربڕی. هەروەها نیگەرانییەکانیان لە ماوەی کۆبوونەوەکاندا دەبینرا. زیاتر پەیوەندی بە ئاکەپەوە بوو. دیارە ئەوان جدی نین. قسەکانی تەیب ئەردۆغان و بەشێک لە بەڕێوەبەرانی ئاکەپە هاوشێوەن. بەردەوام مەترسی هەیە. ئەوان دەیانەوێت کەشێک دروست بکەن کە هەستی 'کە گوایە من سەرکەوتووی دووەمم و ئەم شەڕەم بردووەتەوە'. بەڵام ڕاستییەکە بەم شێوەیە نییە. ئەم دۆخێکی هەڵە و مەترسیداری لێدەکەوێتەوە. ئەمەش لە لێدوانەکانی شاندەکەدا دەرکەوت کە: پێش هەموو شتێک، بە ڕاست یان بە هەڵە، ئەمە ڕۆژەڤی گفتوگۆەکانی تورکیا دیاریکرد. ئەمەش ئەرێنی بوو. چونکە دیموکراتیزەکردن و کلیلی پرسەکە کوردە. هەروەها موخاتەبی سەرەکی پرسی کورد ڕێبەر ئاپۆیە. بۆیە هەبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژڤی گفتوگۆکانی چارەسەری دۆخێکی ئاساییە. بەڵام وەک پێویست باسی لێ نەکراوە، بابەتێکی جیاوازە، من بە شێوەیەکی جیاوازی دەبینم. بەڵام گفتوگۆیەکی لەو شێوەیە گرنگە.
گۆڕەپانی گفتوگۆەکان چی بەسەر هات؟ ئێمە بینیمان، ئەم جۆرە پرۆسەیە یەکەمجار نییە دەستی پێکردووە، پێشتر ئاگربەستەکان ڕاگەیەندراوە، ڕێبەر ئاپۆ و پارتەکەمان پرۆسەی هاوشێوەی ئەنجامداوە، هیوا و نائومێدی هەبوو، هەڵوەشایەوە بۆیە گەیشتینە ئەم ئاستە. واتە هیچ دۆخێکی نوێ لە ئارادا نییە. بۆیە ئەزموون و زانیاریمان هەیە. بەبەراورد لەگەڵ ڕابردوو، زۆربەی لایەنەکان، ناوەندی سیاسی، حیزبەکان لەیەکەوە نزیکن. بۆیە هەندێک لە پرۆسەکە تێگەیشتوون، واتە ڕۆانگەیەکی هاوبەشیان هەیە. بەڵام گۆڕانکارییەکی تەواو فکری و سیاسی بوونی نییە، یانێ دەڵێن ئەم دۆخە بەم شێوەیە پێشکەوتن بە خۆیەوە نابینێت، پێویستە بگۆڕدرێت. ئەمەش باشە، پێدەچێت یەکگرتوویی هەیە. بەڵام هەموویان وەک یەک نین. لە کاتی دیدارەکان و ڕاگەیاندراوەکاندا، شاندی ئاکەپە وتی: 'گفتوگۆمان ئەنجامدا'. هیچ کام لەو شاندەکە دیداریان ئەنجامدا ئەم لێدوانەیان بەکارنەهێنا. لە ناو ئاکەپەشەوە هێشتا لێدوان بە زمانی کۆن، هەڕەشە و 'بێ ڕێزی کردن دەدرێت. ئەمانە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕاستیەکانەوە نییە. لایەنەکانی تر یەکگرتووترن. ڕێبازی جەهەپە هەروەها یەکگرتووانە بوو. نیگەرانی ئەوە هەیە کە ئاکەپە دۆخەکە بۆ هەڵبژاردن بەکاربهێنێت. بەتایبەت لە لایەن جەهەپەدا. ئەلبەت هەندێک لایەنی تریش لەم بابەتەدا نیگەرانن. بێگومان ئەوان مافی خۆیانە. بەڵام ئەمە هەڵسوکەتێکی ڕاست نییە کە بکرێتە ئامرازێک بۆ هەڵبژاردن. بەتایبەت دۆخێکی وەها، چارەسەری پرسی کورد، دیموکراتیزەکردنی تورکیا، گۆڕانکاری یاسایی کە گرێدراوی ئەم بنەمایەیە و هەموارکردنەوەی دەستور بۆ تورکیا، ناکرێت بۆ بەرژوەندی حزبی و هەڵبژاردن بەکاربهێندرێت. ئەمەش لەبواری یاساییەوە، نایاسایی دەبێت. بۆەیە ئەم ڕێبازە بە قازانجی چارەسەری ناشکێتەوە و کاریگەری دروستی لەسەر کۆمەڵگا نییە. بەپێچەوانەوە کاریگەری نەرێنی هەیەو نیگەرانی هاوشێوە لێدەکەوێتەوە، ئێمە ئەمەمان پێشووتر بینیوە: وەک بەکارهێنان و کەڵک وەرگرتن سەیر دەکرێت. ئێمە پێشتر ئەمەمان بیبیوە. ئەم پرۆسەیە ڕاستییەکەی ئاشکرا کرد، بەڵێ ئێمە هەستمان پێکردبوو، پرسی کورد بە شەڕ دەستی پێکرد. پرسێکی ١٠٠ ساڵە، شەڕێکی ١٠٠ ساڵەی بەدوای خۆیدا هێنا. کوردیان تووشی شەڕ کرد و ئەم سیاسەتەیان پەیڕەو کرد.
سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی و دەوڵەتان و هێزە سیاسییەکان لەمە سوودمەند بوون. یانێ لە پرسی چارەسەرنەکراوی کورد و شەڕی کوردان ڕانت خۆریان کرد. لە تورکیا ڕانت خۆر زۆرن. هەروەها زۆر ناوەند هەن کە لەم دۆخە سوودمەند بوون، بەردەوام زمانی شەڕ و توند بەکار دێنن، زمانیان وەک چەقۆ تیژە، فەرموو هەموو کردەوەیەکتان ئەنجامدا. چل ساڵە ئەم شەڕە بەردەوامە. کوا ئەوانەی زمانی وەها بەکار دێنن لەم پرۆسەی شەڕەدا لە کوێ بوون؟ پێویستە مرۆڤ لێکۆڵینەوە بکات کە بڕیارە چی بکەن، ئاشکرا بوونی باش دەبێت. ئەگەر کەسانی دەتوانن لەو بارەوە لێکۆڵینەوە بکەن ئەمە وەک ئەرکێکی گرنگی ڕاگەیاندنی دەبێت. ئێمە ئەمەمان لە ناوەندی ڕاستڕەو و نەتەوەپەرەستەکاندا بینیوە. ڕاستییەکە ئەوەیە کە جەهەپە زۆر لە ناوەندی ناسیۆنالیزمی کۆمەڵایەتیدا بوو. هەروەها زۆر ناوەند هەبوون کە لەم کێشەیە و پرسی کورد و شەڕ سوودمەند بوون. پێشتر لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دەیانگوت 'ئاپۆ'و 'پەکەکە' وەک پوەن بەکار دەهێنین. یانێ بەشێوەی ماددی لەو شەڕە سوودمەند دەبن. ئەمەمان لەم پرۆسەیەدا بینی. ئەمە خاڵێکی گرنگ بوو.
'کۆمەڵگەی کوردی هەم لە ڕووی چۆنیەتی و هەم لە ڕووی چەندایەتییەوە بەهێزە'
لە کۆتاییدا دەتوانم ئەمە بڵێم. پرسی کورد پرسێکی ئاسان و ئاسایی نییە. تا چەند ئاسانە؟ گرێدراوی عەقڵیەت و سیاسەتە. وەک هەندێک کەس بیری لێدەکەنەوە، پەیوەندییەکی وەهای بە بەرژەوەندی مادیی و کێشە سیاسی و ئابوورییەوە نییە. بەڵکوو پرسێکی عەقڵیەتیە. عەقڵیەتی فاشیستی، داگیرکاری، جینۆسایدە. ئەو عەقڵیەتەی کە دەیەوێت نکۆڵی لە کورد بکات و لەناوی ببات، ئەو سیاسەتەی کە ئەم عەقڵیەتە دەیخوڵقێنێ، ئەم کێشەیە دروست دەکات. ئەگەر واقیعی کورد ببینیت ئەوەندە ئاشکرایە کە دیارە، ئەگەر تێبگەیت کە هەروەک چۆن هەموو کەسێک مافی ژیانی هەیە، مافی دیموکراسیشی هەیە، گەلی کوردیش مافی هەیە، ئەگەر ئەزموونی گۆڕانکارییەکی وەها لە عەقڵیەت و بوونی دیموکراسی بکرێت، دەستبەجێ پرسی کورد چارەسەر دەکرێت. بە گوێرەی ئێوە، بە گوێرەی هەر کەسێک دەتوانێت یەکسەر چارەسەری بکات.
یانێ پێویست ناکات سیستەمێکی ئەشکەنجەی فاشیستیانە ٢٦ساڵە بەسەر ڕێبەر ئاپۆ دا بەڕێوە ببەن. هیچ پێویست بەم قسانە و ئەم سیاسەتانە نابێت. عەقڵیەت و سیاسەتێکی لەم جۆرە یەکسەر دەتوانێ چارەسەری بکات. ئێستا کێشەکە ئەوەیە ئەو عەقڵیەت و سیاسەتە بوونی نییە، ئەگەر نکوڵی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن کەس بکرێت و هەموو دەرفەتەکانی تورکیا بۆ لەناوبردنی ئەم گەلە، بۆ قڕکردنی گەلی کورد بەکار بهێندرێت، مەحاڵە چارەسەری سەربکەویت. ١٠٠ ساڵە هێرش دەکەنەسەری، نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن. کورد لە ڕووی ژمارە و تایبەتمەندییەوە کۆمەڵگەیەکی لاواز نییە. بەڵکوو کۆنترین مرۆڤی مێژووە، لە چاخی بەردینەوە هاتووە. کۆنترین نەتەوەی مزۆپۆتامیایە، کولتوور و بەهاکانی زۆر کاریگەرن. کەواتە چۆن ئەم گەلە لەناو دەبەن؟ لە ڕاستیدا ئێوە بە شێوەیەکی عەشیرەییەوە لە ئاسیای ناوەڕاستەوە بە سواری ئەسپەوە هاتبوونە ناوچەکە، بە زەبری شمشێرەوە تاڵانکاریتان کردووە و لە ئەنادۆڵ نیشتەجێ بوون. ئەمە بەهۆی کێیەوە بووە؟ بێگومان لە سایەی کوردەوە بووە. بە کوردستاندا تێپەڕی و بە پاڵپشتی کوردەوە توانیتان ئەو ئەنجامە بەدەست بهێنن. ئەگەر ئێستا دەتەوێت ئەو لقەی لەسەری دانیشتووی ببڕیتەوە، دەکەویتە چ دۆخێکەوە؟ دۆخی ئێستای حکومەتی تورکیا بەم شێوەیە. ئەو حکومەتەی کە دەیەوێت کورد لەناو ببات ئێستا لە دۆخێکی وەهایە.
نە کۆمەڵگای کورد لەڕووی ژمارە و تایبەتمەندییەوە کۆمەڵگەیەکی وەهایە کە بە ئاسمیلەکردن و جینۆسایدی کولتووری لەناوببرێت و لەڕووی جەستەییەوە لەناودەبرێت، نە دەوڵەتی تورکیا، کۆمەڵگەی تورکیا لەو ئاستەدایە کە بتوانێت کوردان لەبەر کۆمەڵگای تورک لەناوببەن. لەبەر ئەوە هەبوونتان لەسەر دەستی کورد بەدەست هاتووە. بە هاوپەیمانی لەگەڵ کورد، ئەنادۆڵ کراوە بە وڵاتێک بۆ خۆتان و لەوێ بوونە نەتەوە. ئەمەیە ڕاستی هاتن و بە نەتەوە بوونتانە. ئەگەر کورد لەناو ببەن، ئەوە یەکمجار خۆتان لەناو دەبەن. متمانەت لەناو دەبەن. کەواتە چۆن شتی وا دەبیت؟ هەر بۆیە ڕێبەر ئاپۆ بەردەوان دەڵێت: "کورد بەبێ تورک بوونی مەحاڵە و تورکیش بە بێ کورد بوونی مەحاڵە". ئەوان ژیان و بوونیان پێکەوەیە. ئەگەر ئەمە نەبینن و بڵێن هەرکەسێک لەناو سنوورەکانی کۆماری تورکیایە تورکە، هەموو کەسێک دەکەم بە تورک، ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە و وەک تا ئێستا دیارە شتی وا ڕوونادات، لەبەر ئەوە ئێوە هێزی ئەوەتان نییە و ناتوانن سەرکەون، بەو عەقڵیەتەوە بەردەوام بن ناتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن. بۆیە ناتوانن بە زەبری چەک کێشەکان چارەسەر بکەن.
بەهەمان شێوە بە جینۆساید پرسی کورد چارەسەر نابێت. چی چارەسەر دەکرێت؟ بەڵکوو دەتوانرێت بە گۆڕینی عەقڵیەت، بە گۆڕینی سیاسەت پرسەکە چارەسەر بکرێت. ئەگەر تۆزێک دیموکراتیک بن، ڕۆانگەیەکی بەربڵاو و هەمە لایەنەتان بێت، هەروەها قبوڵ بکەن کە گەلی کورد وەک تورک نەتەوەیەکە، مافی دیموکراسی و ژیانێکی ئازادی هەیە، لە ماوەیەکی کەمدا چارەسەری ڕوودەدات. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ وتی: "لە ماوەی هەفتەیەکدا چارەسەری دەخوڵقێنین. داوا دەکات کە چارەسەری من قبوڵ بکەن، با ڕێگەی بۆ بکەنەوە. بۆچی؟ چونکە پرسەکە بە گۆڕینی عەقڵیەت چارەسەر دەکرێت. بۆیە پێویستە مرۆڤ لە گفتوگۆکاندا ڕەخنە لە سیاسەت و عەقڵییەتی فاشیستی، ڕەگەزپەرستی و نەتەوەپەرەستی دەوڵەت بگرن.
بۆیە پێویستە مرۆڤ ڕووی گفتوگۆەکان لەو بارەیەوە دەست پێبکات. بۆیە پێویستە مرۆڤ بە ڕوانگەیەکی ئازاد و دیموکراتیکەوە ڕەخنە لە سیاسەت و عەقڵیەتی جینۆساید بگرن و بتوانن کۆتایی بەو بیرکردنەوەیە بهێنن.
'یەکەم ئەوەیە کە رێبەر ئاپۆ بتوانێ بە شێوەیەکی چالاک هەنگاوە سیاسیەکانی بەرێوە ببات'
ڕێبەر ئاپۆ پێشتر ١٥-٢٥ ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵێک ئەگەری جیاوازی لەبەرچاو گرتبوو، ئێمە بەوشێوە تێگەیشتین. بەپێی هەندێک سیاسەت پێشبینی دەکرا کە ئەنجامەکە بەرەو کوێ دەڕوات. بەردەوام بەدوادا چوونی بۆ دەکرد. بەوهۆیەوە پێشهاتەکان باش دەزانێت، پێش هەمووان دەیانبینێت و پێش هەمووان بەو پێیە هەڵوێست و سیاسەتی پەرەپێدەدات. ئەو دەرئەنجامی بەردەوامی تێکۆشانی بینی. ڕاستە، ڕەنگە تێکۆشانمان سەرکەوتنی گەورەی بەدەست نەهێنابێت، بەڵام پلانی شکستی هەڵوەشاندەوە. ئەوانەی پێیان وابوو لە ڕێگەی هێرشی سەربازییەوە شکست بە تەڤگەری ئازادیی کورد دەهێنن، خۆیان گەیشتنە دۆخێکی هەڵوەشانەوە. واتە تێکۆشانی تەڤگەری ئازادیی هەموو پلانەکەیانی تێکشکاند.
لە لایەکی دیکەوە پێشهاتەکانی جەنگی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئارادایە. دۆخێک هەیە کە ئیسرائیل ببێتە هێزێکی یەکەمی هەژموونی لە ناوچەکەدا. ئێران و تورکیا ئێستا زلهێزی هەژموونخوازی ناوچەکەن. ڕژێمی بەعس لە سوریا هەڵوەشایەوە. سیستەمی دەوڵەت نەتەوە لە عێراق و سوریا کۆتاییهات. ئێستا تەنها دەوڵەت نەتەوەکانی ئێران و تورکیا ماونەتەوە. یانێ دەتوانین بڵێین، هەر لە ئێستاوە بەهۆی جەنگی جیهانی سێیەمەوە مانەوەی دەوڵەت-نەتەوە مەحاڵە. قەد شانسی مانەوەیان نییە شکستیان هێناوە. لە ڕاستیدا تورکیا و ئێرانیش لەم شەڕەدا شکستیان هێناوە. بەڵام چۆن و ئەنجامەکەی لەم پرۆسەی داهاتودا دیاری دەکرێت. واتە ڕوون دەبێتەوە کە چۆن ڕووبەرووی گۆڕانکارییەکان دەبنەوە. ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگاندنی بۆ ئەمانە کردووە. لەم چوارچێوەیەدا کاتێک دەوڵەت باخچەلی لێدوانێکی لەو شێوەیەی دا و کۆمەڵگای تورکیا لەبەرامبەردا نەرمی نیشاندا، ڕێبەر ئاپۆ دەستپێشخەرییەکی لەو شێوەیەی دەست پێکرد و ئامادەیی خۆی نیشاندا و دەرفەتەکانی هەڵسەنگاند و وتی: 'ئەگەر هەلومەرجی گونجاو بڕەخسێندرێت، دەتوانم پرسی کورد لە زەمینەی شەڕ و ململانێوە بگوازمەوە بۆ زەمینەی یاسایی و سیاسی." دەیەوێت دۆخی شەڕ و ململانێ بوەستێنێت و دەرگای چارەسەری یاسایی بکاتەوە. دەیەوێت ڕێگا بۆ سیاسەتی دیموکراتیک بکاتەوە و پرۆسەیەک بۆ پەرەپێدانی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد بکاتەوە. بۆیە ئامادەیی خۆی دەربڕی.
'دەبێت تێکۆشان کاریگەرتربێت و بە هێزتر تێبکۆشن'
کێ سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی ئافراند و ماوەی ٢٦ ساڵە بەڕێوەیی دەبات؟ پێویستە بارودۆخی گونجاو بئافرێنێ و ئەم سیستەمە بڕوخێنن. دەڵێن با پەکەکە خۆی بیڕوخێنێت. ئێمەیش بەم شێوەیە وەڵامی ئەو کەسانە دەدەینەوە، پێویستە سەرەتا ئەم سیستەمی ئەشكەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنە، ئەم سیستەمی کە تورکیا و کوردستانی خستووەتە تەنگەژەوە بڕوخێنن. با ئەو کەسانەی دەتوانن بێن لەم دۆخەدا کار بکەن. با بێنە دۆخێکەوە کە بتوانن گفتوگۆ بکەن... دواتر نازانین پەکەکە هەڵدەوشێتەوە یان نا، ئێمەیش نازانین. هێندە کارێکی ئاسان نییە، جیهان بەسەریدا دەڕوخێت. یانی پەکەکەیی ئەم دەوڵەتە، ئەو دەوڵەتە؟ چی تێدەگەن؟ ئاسمان بەسەر مرۆڤەکاندا دەروخێت. یەک لە ژیانی گەلی کوردی دیموکراتیک و ئازاد، بەشداربوونی دیموکراسی تورکیا دەبێت چۆن بێت؟ پێویستە ڕێکخستنبنوونێک پێش بکەوێت.
بۆیە ئەوەی بنەڕەتییە ئەوەیە کە ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆ بکرێتەوە تاکو بە شێوەیەکی ئازاد سیاسەت بەڕێوەبەرێت. واتا ڕووخاندنی سیستەمی ئیمراڵییە. ئەمە پێویستییە. بەڵام هەرگیز هەوڵدانێکی لەم شێوەیە نییە، کارێکی لەم شێوەیە نییە. لە چاوەڕوانی ئەوەدان لە بارودۆخی ئیمراڵییدا ڕێبەر ئاپۆ کارامەیی نیشان بدات و ئەوەی دەیانەوێت بیکات. ئەمە نا ئیمکانە. بە گوتنی دەمیرەل لە دژی جەوهەری شتەکەیە. وای دەگوت. ئەمە ئیمکانی پێکهێنانی نییە. بۆ ئەوەی رێبەر ئاپۆ ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. ئەوەی پێویستە بیکەن چییە؟ بێگومان دەبێت تێکۆشان بکرێت. تەماشاکەن، ٢٣ی تشرینی یەکەم چاوپێکەوتن لە ئەنجامی تێکۆشاندا هاتە ئاراوە. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمدا لە ئەنجام تێکۆشاندا چاوپێکەوتنی دووەم ئەنجام درا. وەک دەرنجامی هەڵمەتی جیهانی ئازادی دەرکەوت. ئەوەی چەرخەی سیستەمی ئیمراڵی دەگۆڕێت بە دڵنییانەوە تەنها تێکۆشانە. یانی تێکۆشانی هێزی ئازادی گەلی کورد و دۆستانیانە، تێکۆشانی هێزە ئازادیخوازەکانی تورکیا، گەنجانی کورد و ژنانی جیهانییە. دەبێت باش لەم ڕاستییە تێبگەین. با کەس لە چاوەڕوانی ئەوەدا نەبێت چارەسەری لەسەر مێزی دانوستاندن درووستبێت و هەموو شتێک چارەسەر بێت. با کەس بەوشێوەیە وەری نەگرێت وەک ئەوەی کۆتایی بە تێکۆشان هاتووە. شتێکی لەم جۆرە بوونی نییە. دەکەونە ناو تێکۆشانێکی ئاڵۆز و زیاترەوە. لەم ڕووەوە دەبێت ڕێکخستنبوونی زیاتر هەبێت. یەکگرتووی زیاتی دەوێت، تێکۆشانی دەوێت.
دەبێت لە بەرانبەر هەموو جۆرە فێڵ و یارییەک، شەڕی قڕکاری و شەڕی تایبەت هۆشیارتر و ئاگاداربن. لەم ڕووەوە دەبێت ڕێکخستنبوون هەبێت، لە نێو یەکگرتوویدا بن. دووەم ئەوەیە دەبێت زۆر هۆشیار بن و ڕێوشوێن بگرنەبەر. دەبێت هەتا کۆتایی لە تێکۆشاندا بن. پێویستە تێکۆشان نەوەستێت. دەبێت باشتر لە قۆناغەکە تێبگەن، دەبێت چارەسەری لە دەستی ئێمەدا بێت. دەبێت بە تێکۆشانی خەباتکار و گەلان درووستبێت. بۆیە دەبێت بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرنە ئەستۆ و تێکۆشان بەڕێوەبەرن. دەبێت بە ڕێگەی درووست و چالاک تێکۆشان پێش بخەن.
'دەبێت هێزە دیموکراسییەکان خاوەنداری لە پرۆسەکە بکەن'
دەبێت گەنجانی کورد بە پێشەنگایەتی بکەن، ژنان پێشەنگایەتی بکەن، گەلی کورد و دۆستانیان هەنگاوبگرنەبەر. بەڵام لێرەدا ئەوەی پێویستە ڕۆڵی زیاتری هەبێت هێزەکانی دیموکراتیک، چەپ و سۆسیالیستییەکانن. بەڕێوەبەرییمان لەم بابەتەدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. دوای لە هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا کرد خاوەنداری بکەن و پێشەنگایەتی بکەن. ئەمە کارە کاری دیموکراتیکبوونی تورکیایە. دەبێت لە ئاستی شۆڕشدا دیموکراتیکبوون درووستبێت. مەگەر لەو کاتەشدا هەر ئەمە خواستتان نەبوو؟ ئەوەی دەتانەوێت درووستەبێت. بۆیە دەبێت تێبکۆشن و خاوەنداری لێ بکەن. بانگەوازییان کرد. من بەشداری ئەم بانگەوازییە دەبم. ئەم بانگەوازییە دووبارە دەکەم. دەبێت هەموو هێزە چەپ، سیۆسیالیست و دیموکراتیکەکانی تورکیا لە هەموو کەسێک زیاتر خاوەنداری لەم پرۆسەیە بکەن. دەبێت لەگەڵ گەلی کورد، گەنجان و ژناندا تێبکۆشنیان یەکانگیر بکەن. بۆئەوەی پرۆسەکە ببێتە پرۆسەی دیموکراتیکبوونی تورکیا دەبێت بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن و تێبکۆشن. دەبێت پێکەوە تێکۆشانی دیموکراتیکبوون پێشبخەن. ئەوکاتە ئەم پرۆسەیە پێش دەکەوێت. چارەسەری لە لایەنی درووستەوە درووست ببێت. لە لایەنی دیموکراتیبوونی تورکیادایە. بەبێ دیموکراتیکبوونی تورکیا پرسی کورد چارەسەر نابێت. لە تورکیادا هیچ چارەسەرییەک درووستنابێت. ئازادی کوردان بە دیموکراتیکبوونی تورکیا وەک گۆشت و نینۆکە.
ئەوەی لە کۆتاییدا دەیڵێم. لایەنەکانی دەسەڵاتداری دەڵێن تێکیانمان شکاندوون و دەیان نێژیین. دەبێت ئەو قسانە ڕاگرن. هەوڵدەدەین هەستیاری و سەرنجڕاکێشی پێویستی پرۆسەکە نیشان بدەین. وەک شێواز و فکر. بەراستیش دەمانەوێت ئەم پرۆسەیە سەرکەوێت کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت بە جۆشەوە پەرەی پێبدات. هەوڵمان بۆ ئەمەیە. بەڵام کۆمەڵگای تورکیاش دەبێت بزانێت بەم هەڕەشانەوە بەڕێوەناچێت. بەو هەڕەشانە شتێک نایەتە ئاراوە. بەڕێوەبەری پەکەکە لەم بابەتەدا ڕاگەیاندراوی دا. هەموو کاتێک ئامەدەین بۆ شەڕ و ئاشتیش. نابێت یاری بە دەماری هێزەکانی ئازادی بکرێت. بەراستی هەندێک گۆڕانکاری پێویستە، تورکیا خۆش دەویسترێت. لەم قۆناغەدا کە تورکیا لە لێواری داڕوخاندایە، هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕزگاری تورکیا کۆتا چانسە. گەر ئەمە هەڵنەسەنگێندرێت شتی لەو جۆرەش بوونی نابێت. لەسەر کوردستان تێکۆشان زیاتر بووە. چەندین کارەکتەری کاریگەر هەیە، بە تەنها دەوڵەتی تورک نییە. لەم ئاستەدا کورد لەگەڵ هەموو کەسێک لە نێو پەیوەندییدایە. کوردستان ناوەندی تێکۆشانە. بۆیە کەس ناتوانێت کوردان لەناوبەرێت.
'گەریلا ئەو بناغەیەی درووستکرد کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی کراوەبێت'
کورد بێ چارەسەر و ئەڵتەرناتیڤ نییە. ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بناغەی دیموکراتیک بوونی تورکیا خواستی چارەسەری هەیە. پشتگیری لەو چارەسەرییە دەکەین. هەر ئەوەندەیە، چونکە باوەڕمان پێیەتی. دیموکراتیکبوونی تورکیا دەبێتە دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمەش ڕێگەی ژیانێکی دیموکراتیکی و ئازادییە بۆ مرۆڤایەتی. بۆیە باوەڕمان بەمەیە و پشتگیری دەکەین. لەم ڕووەوە هەنگاو دەنێین. نابێت ئەو حساباتە بکرێت کە ئەمە تاکە بژاردەیە. بۆیە گەر شتی نەرێنی دەرکەوێت، با هیچ کەسێک وەک بەرپرسیار نیشانمان نەدات. وەک تەڤگەر، گەل ئێمە بە ئارامی، سەرنجداری و هەستیارییەوە بە گوێرەی پێویستی پرۆسەکە دەجوڵێینەوە. وێڕای هەموو هێرشی لایەن و بازنەکانی دەسەڵاتداری. ئەوەندە کەسییان دەستگیرکردووە. قەیوم دەسەپێندرێت. بەرانبەر جەهەپە ئەوەندە ململانێیان هێناوەتە ئاراوە. تورکییان خستووەتە ناو کاری جیاوازەوە. تورکیایەک کە چارەسەری درووست بکات و ببێتە دیموکراتیکی. هەروا بێتەوە شەڕ دەکەن و شەڕ ناوەستێت. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و پارچەکانی کوردستان بە هەموو سەختییەکەوە شەڕ لە ئارادایە. بەردەوامە و هەنگاوێکی بچوکیش نەکشاوەتەوە. با ئەمە لای هەموو کەسێک ڕوونبێت.
یەکەم هێز کە بووە هۆی بانگەواز و بیرۆکەیەکی لەو شێوەیە و بووە هۆی ئەوەی دەوڵەت باخچەلی و بازنەکانی تری سیاسی تورکیا بچنە ناو نزیکبوونەوەیەکی لەو شێوەیە، تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کوردە. ئەمە گومان هەڵنەگرە. لە ناوەند، بناغە و پێشەنگایەتی ئەم خەباتەدا شەڕی تێکۆشانی گەریلا فیداییەکان بوونی هەیە. ئەم خەباتە لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ەوە لە سەر هێڵی قارەمانێتی بەردەوامە. ئەم خەباتە لە ساڵی ٢٠٢٤ لە ڕاستیدا لەسەر هێڵی قارەمانان بەردەوام بوو کە ناوەندەکەیان زاپ و مەتینا بوو. گەریلای هەرە کۆتایی نیشاندەرەی ئەمە هاوڕێ ئاسیا و ڕۆژگەر بوو کە بە دۆست، دوژمن و هەمووانی نیشاندا کە هێز و دەرفەتیان هەیە هەموو گوزێک بدەن لە دەوڵەتی تورک لە ناوەندی ئەنقەردا. لە ساڵی ٢٠٢٤دا هەرخۆی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە هەبوو، پەدەکەی بۆ زیادکرا، عێراقیشی بۆ زیادکرا، بەو شێوەیە تورکیا هاتە ناو ساڵی ٢٠٢٤ەوە. ئەوان بەو بانگەشەیە چوونە ناو باکووری عێراقەوە کە شتێک بە ناوی پەکەکە و پرسی کورد نامێنێت. تەیب ئەردۆغان خۆی ئەمەی وت. بە درێژایی ساڵ بە یەکە زرێپۆشەکانەوە دەچوونە هەموو شوێنێک. بە پاڵپشتی و پێشەنگایەتی سوپای عێراق و پێشمەرگەی پەدەکە هەموو جۆرە هێرشێکیان ئەنجامدا. وتیان، قفڵەکە دادەخەین. ماوەی ٤ ساڵ ئەم سوپایەیە نەیتوانی گورز لە یەک سەنگەر بدەن. سەنگەرەکان هەموو ماوەی ئەم ٤ ساڵە بەرخۆدانیان کرد. سووپا بە هەموو توانایەکی خۆیەوە هێرشی دەکات. سەنگەری نوێ لێ دەدەن. شەڕەکان بە تەنها لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا نیە بەڵکو لە هەموو باکووری کوردستاندا بڵاوبووەتەوە. شەڕ لە چیا و شارەکاندایە. لە ئاستی جیاوازدا و لە دژی ئامانجی جیاواز. بە گوێرەی ئەو تایبەتمەندیانە بەردەوامە. دوێنێ هەندێک ڕەخنە هەبوو کە گوایە بۆ شەڕ ناکرێت. بە هەرحاڵ وەزیری بەرگری دەیگوت، ئەوەندە تۆببارانمان ئەنجام داوە مەگەر ئێوە نایبینن، زیاتریش ئەنجام دەدەین. لە ماوەی دوو رۆژەدا ٤٦ هێرشی ئاسمانییان لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام داوە. هی دیکەش. هەرخۆی شەڕ لە هەموو لایەنێکی جیاوازەوە هەیە. دەڵێت، مەگەر لەمە زیاتر چی بکەین؟ هەرخۆی لە زەمینەوە ناتوانرێت شتێک بکات. دەڵێت قفڵەکامان داخست، هەمووی چیرۆکە. کەوتنە ناو چیا و دۆڵەکانەوە، بە تەواوەتی لە گێژاودان. چیاکانی کوردان دەسوتێنن و وێرانی دەکەن و گەریلاش ئەوان دایان دەپڵۆسێنن. بەزۆر خۆێ رادەگرێت. گەر هاوکارییەکانی پەدەکە و عێراق نەبێت، گەریلا لە یەک ڕۆژدا هەموویان دەردەکات. حەقیقەتە ئەمە. لەم ڕووەوە شەڕ بەردەوامە. چالاکییەکان بڵاودەکرێنەوە. ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندن و بڕیاڕگەی ناوەندییمان ڕۆژانە دیمەنەکان بڵاو دەکاتەوە. دۆخەکە بەو جۆرەیە. هەرخۆی دۆخەکە زۆر سەختە. هیچ نەماوە نەیکەن. لە تەنگەژەدان. بە دڵنیاییەوە دۆخی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستی مەدیا بەم شێوەیە.
فەرماندەییمان هەڵیسەنگاند. هێز و ماتەوزەی گەریلا لەوپەڕی ئاست بەرزییدایە. گۆڕەپانەکانیان بەرفراوانە. خۆش خۆش دەتوانێ خۆی نوێ بکاتەوە و پەرە بەخۆی بدات. شەڕەکانی زیاتر بکات لە گۆڕەپانەکانی خۆییدا. ئامانجەکانی بگۆڕێ، تەرز و دەرفەتەکانی پێشکەوتنی گەریلا زۆرە. گەر لە قۆناغەکانی پێشماندا شەڕ بەردەوام بکات، دەبێت هەمووان حساباتی ئەمانەش بکات. ئەوەی ڕێگەی لەبەردەم ئەمانە کردەوە، بەرخۆدانی قارەمانانەی گەریلایکانی زاپە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کە پلانەکانی لەناوبردنیان تێکشکاند. گەریلا دەرفەتی دەستپێشخەری و دەستکراوەی بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئافراند. بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە سڵاوییان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنییان بۆ دەخوازم. بە ڕێز و پێزانینەوە هەموو شەهیدانمان یاد دەکەمەوە.
داگیرکاری عەفرین و هێرشکردنە سەر تشرین
ئەوان ڕایانگەیاند کە ژمارەی شەهیدان ٦ کەسە و ژمارەی بریندارەکانیش ٢١کەسن. بەڵام لەوێ هێرش دەکرێتە سەر کەسانی مەدەنی. لە تشرین بەرخۆدانێکی گەورە لە ئارادایە. بە ڕۆژان و هەفتە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە پێشەنگایەتی گەلی کورد، بەڕاستی داستانی قارەمانییەت دەنووسنەوە و تێکۆشانێکی بێوێنە بەڕێوەدەبەن. لە خەتی فیدایی بووندا لە خۆیان و هەرێمەکانیان پاراستن دەکەن. بە ورە و فیداکارییەوە ئەم کارە دەکەن و سەرکەوتوو دەبن. داهاتووی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوونە. تاکە هێزێک کە ببێتە نمونە و کاریگەری لە سەر بنیاتنانەوەی سوریای نوێدا بکات، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە. کەواتە ئەم تێکۆشانە، ئەو خوێنەی کە دەڕژێت، ئەو ئازایەتی و قوربانییەی کە نیشان دەدرێت، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت و ئەنجامێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە و بێهودە نابێت. من لەو باوەڕەدام هەم گەلی ڕۆژئاوا و هەم هەموو گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زۆر باشتر ئەمە دەزانن، بەو بۆنەوە سڵاو لە بەرخۆدانی قارەمانانەیان دەکەم و هەروەها بەڕێزدارییەوە هەموو شەهیدە قارەمانەکان و بەتایبەت بابی تەیار بەبیر دێنمەوە، یادیان بەرز و بەڕێز بێت.
هێرش کردنە سەر عەفرین سەرەتایەکی کاریگەر بوو بۆ هێرشکردنە سەر ئەم هەرێمانە. هێرشی داگیرکاری عەفرین، لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، نابێت بە جدیی وەرنەگیردرێت. عەفرین بۆ ماوەی دوو مانگ بەرەنگاری هێرشەکان بووەوە، دەوڵەتی تورک بە هەموو هێزی خۆیەوە و بە پاڵپشتی ناتۆ هێرشی کردە سەر عەفرین. بەرخۆدانێکی شکۆمەندانە، لە ڕاستیدا بەرخۆدانێکی قارەمانانە بەڕێوە چوو. عەفرین هێزی ڕزگاریخوازی خۆی بنیات نا و تا ئێستا ئەو هێزە بەردەوامە لە تێکۆشانی ئازادکردنی عەفرین.
بۆیە جارێکی تر لە ٧ـەمین ساڵی داگیرکردنی عەفریندا سڵاو لە بەرخۆدانی گەورەی گەل دەکەم و بە ڕێزدارییەوە شەهیدانی ئەو بەرخۆدانە مەزنە بەبیردێنمەوە. هەروەها سڵاو ئاراستەی هەموو ئەوانە دەکەم لە تێکۆشانی ئازادی عەفرین دا تێدەکۆشن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
عەفرین شاری کوردستانە، بەڵام عەفرین بە تایبەتمەندییە زۆرەکانییەوە، هەرێمێکە کە دەتوانرێت هەر کارێکی بۆ بکرێت و بە هەر جۆرە ئازایەتی و فیداکارییەکەوە دەتوانرێت لە پێناو ڕزگاریدا تێکۆشان بکات. بۆیە تێکۆشانی عەفرین ناوەستێت و بەردەوام دەبێت.
دوای عەفرین دەوڵەتی تورک گرێسپی و سەرێکانیشی داگیرکرد. بە هێزی چەتە و بەکرێگیراوەکانی و ئەو هێزانەی کە ناوی سوپای نیشتیمانی سوریای لێناوە، هەوڵی داگیرکردنی هەندێک ناوچەی تر وەک، منبج، شەهبا و ناوچەکانی دیکە دەدات. ئەوان لەگەڵ تەحریر شام (هەتەشە) هاوپەیمانن. بەڵام لە ڕاستیدا داگیرکەری ڕاستەقینە خودی تورکیایە. بۆ نموونە باس لە چۆنیەتی بنیاتنانەوەی سوریا دەکرێت. بەڵام بەردەوام ئەم باسە بەسەر هێزەکانی سوریای دیموکراتیکدا دێنن. یانێ سەبارەت بە دۆخی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕۆژئاوای فورات باس دەکەن. لەکاتێکدا هێزێکی داگیرکەر لە سوریا هەیە. ئەویش دەوڵەتی تورکە، یانێ پارتی ئاکەپە ئەوان سەرقاڵی داگیرکاریین. عەفرین داگیر دەکەن. ئاڵای تورکیا لەوێ هەڵدەکەن، قوتابخانەی تورکی لەوێ کراوەتەوە. وەک شارێک لە تورکیا بەڕێوەدەبرێت. گرێسپی بەهەمان شێوە، هەوڵ دەدەن سەرێکانیش بەم شێوەیە بەڕێوەببەن. ناوچە داگیرکراوەکانی دیکەش وا لێدەکەن. ئەمە مانای داگیرکارییە. ئەوانەی باس لە داهاتووی سوریا دەکەن، پێویستە سەرەتا لە دژی داگیرکاری تورکیا هەڵوێستیان هەبێت.
دووەم: بەردەوام هێرشی نوێی دەکەن. سوپای نیشتیمانی سوریا چیرۆکێکی دروستکراوە. هەموویان هەڵاتن و نەماون. مەگەر لە راگەیاندنەکان نەمانبینی؟ هێزەکانی قەسەدە و شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) چەند هێرشێکیان ئەنجامدا؛ هەر بەزوویی تێکشکان. سوپای تورک دەستبەجێ دەستوەردانی کرد. بەردەوام هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدات. بە هێلیکۆپتەر هێرش دەکات، بە فڕۆکە هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدات. بە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش ئەنجام دەدات. هەموو هێزی تەکنیکی خۆی بەکار دێنێت. وەکوو بڵێی سوپای نیشتمانی سوریا شەڕ بکات. ئەمە چیرۆکێکە، سوپایەکی وەها ناتوانێ شەڕ بکات. ئەو هێزەی شەڕدەکات خودی دەوڵەتی تورکە. ئەوەیتر چیرۆکە. واتە خودی دەوڵەتی تورکە کە هێرش دەکاتە سەر تشرین. هێرش دەکاتە سەر ڕەقە، تەبقا. ئێستا لە ڕۆژئاوا زیاتر دەیهەوێت سوریا داگیر بکات. یانێ لە ڕاستیدا دەوڵەتی تورک سەرکردایەتی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدی کرد و ئێستاش دەیهەوێت بەتەواوی داگیری بکات. بێگومان بەردەوام وا دەکات. کەس باسی نەکات و لەوبارەوە هەڵسەنگاندنی بۆ نەکات. رێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ڕۆڵی تورکیە لە پیلانگێڕیدا، دەڵێت تورکیا وەکوو پاسەوانێک وایە. لەم ڕووخانی ڕژێمی بەعسی سوریا، ڕۆڵی دەسەڵاتی ئاکەپە پاسەوانی بوو. داوای داعش دەکەن، دەیانەوێت ڕزگاریان بکەن یانێ دەیانەوێت لە شوێنەکانی تر بەکاریان بهێنن. لە ڕاستیدا ئەوان هەمیشە سیاسەتی باج وەرگرتن پەیڕەو دەکەن. هەبوونی گەریلایان وەک هەڕەشە بەکارهێنا. هەڕەشەی پەنابەرانیان بەکارهێنا. حکومەتی ئاکەپە ساڵانێکە بەم هەرەشانە تەمەنی خۆی درێژ دەکاتەوە. دەڵێت ئەگەر داعشە دیلەکان ئازاد بکرێن ئەوا زیندوو دەبنەوە و سەرلە نوێ چالاک دەبنەوە. ئەم بابەتە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە میدیاکاندا ڕەنگ دەداتەوە. ئەمەش لە کەشوهەوای هێرشەکانی حکومەتی ئاکەپەدا ڕوودەدات. ئەگەر کەمێک بتوانن دەستیان بە داعشە دیلەکان بگات ئەوە دەتوانن لە شوێنەکانی دیکەدا بەکاریان بهێنن. تەیب ئەردۆغان بە فریودانی ڕای گشتی دەیهەوێت کارێکی وا بکات، وا خۆی نیشان دا کە لەو بارەوە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. بەڵام کەس هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە ناکات کە ئەمە چەندە تێچووی هەیە بۆ تورکیا و لەسەری دەکەوێت.
بەم زووانە دەبینرێت و دەبینین کە تورکیا باجی سیاسەتانەی تەیب ئەردۆغان بەقورسی دەداتەوە. دۆخەکە لەم چوارچێوەیەدایە. بەم مانایە هەم داگیرکەرە و هەم لە دۆخی ئێستادا هێزی هێرشبەرە. ئەو هێزەی کە بەناوی سوپای نیشتیمانی سوریا (SNA) لەوێ شەڕ دەکات، لە بنەڕەتدا نەیتوانی هیچ کارێک بکات. ئێستا دەیانەوێت لەگەڵ سوپای تورکیا تشرین داگیربکەن. بۆچی؟ لەبەر ئەوە لەوێ وێستگەیەکی کارەبا هەیە. ئەوان بەدوای سەرچاوەی ئابووریدا دەگەڕێن. بۆیە دەیانەوێت بیگرن یان دەیانەوێت لەناوی بەرن. هێرشیان کردە سەر هەموو سەرچاوەکانی ژیانی کۆمەڵگا و ژێرخانی ناوچەکەیان کردووتە ئامانج و زۆر شوێنیان لەناویان برد. هاوکات خەڵکی مەدەنیش کۆمەڵکوژ دەکەن. خەڵکی مەدەنی ڕۆیشتوون و بوێرانە بەرگری لە بەنداوی تشرین دەکەن. دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەریان، بۆیە هەموو ئەم داگیرکاری و هێرشانە پەیوەندییان بە عەفرینەوە هەیە. یانێ داگیرکردنی عەفرین ڕێگای بۆ ئاکەپە کردەوە. ئێستاش خەریکن کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی دەکەن، تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن. بەڵام رای گشتی هیچ دەنگێک ناکات. پێی وایە سەردەکەوێت شەڕی تەشرین گەیشتووەتە دۆخێکی لەم شێوەیە، بەدڵنیاییەوە ئەم کاریگەری سیاسی زۆر بەرفراوانتری لێدەکەوێتەوە.
پێدەچێت ململانێیەک بێت لە ناوچەیەکی سنوورداردا، بەڵام چڕی شەڕەکە زۆرە و کاریگەرییە سیاسییەکەی زۆر دەبێت. پێدەچێت هاوسەنگی هێز لە گفتوگۆکانی بنیاتنانەوەی سوریادا دیاری بکات.
گوتیان داگیرمان کردووە، بەڵام درۆکەیان لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە ئاشکرا کرا. نازم داشتان و جیهان شەهید کران. ئەوانیان شەهید کرد بۆ ئەوەی کەس ڕاستیەکان نەگوازێتەوە کارێکی وا نەکاتەوە. ئەو کەسانەیان گرت کە پشتگیریان دەکرد. هەروەها لە تورکیە ٦ ڕۆژنامەنووسیان دەستگیر کردووە، چونکە پشتیوانیان لێدەکرێت. چونکە سیاسەتی جەنگ ئاشکرا دەکەن.
هەروەها هێرش بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیاش بەردەوامە. لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، واتە لە تشرین، هێرشەکانیان لەسەر بنەمای ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دژی خەڵکی مەدەنی بەردەوامە. هێرشەکان بۆ دانانی قەیوم هەروەها درێژەی هەیە. دەستگیرکردن بەردەوامە. ئەوان دەزان ئیتر بە هەڵبژاردن سەرناکەون بۆیە سیاسەتی قەیوم بەکار دێنن. دەستپێشخەری و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئارادایە، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک نابینرێت. مرۆڤ وەها تێدەگات، ڕەنگە ئێمە بە دروستی لەوەی کە دەگوزەرێت ئاگادار نەبین! لە لایەک باسی ئاشتی دەکەن، لەلایەک شەڕ بەردەوامە، تەنانەت گوشار دەخەنە سەر ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی بە خێرایی ئاشتی بخوڵقێنێ. لە هەمان کاتدا لە هەموو شوێنێک، لە ناوەوە و دەرەوە، شەڕی چڕ کردووتەوە. هێرشەکان پەرە پێدەدات و بەردەوام دەبیت، ئایا شتێکی وا دەکرێت؟ ئایا هیچ گۆڕانکارییەک بەو شێوەیە روودەدات؟ واتە بەم شێوەیە هیچ متمانەیەک دەمێنێت؟ هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ڕای گشتی بە گومان و نیگەرانییەوە سەیری دۆخەکە دەکەن. لەکوردستانیش هەر وایە، لە هەموو جیهان وتورکیاش بەهەمان شێوە، لە ناوەندەکانی دیموکراسیش گومانیان لە پروسەکە هەیە. لە ڕاستیدا ئێمە بەردەوام لە هەوڵی ئەوەداین ئەم نیگەرانی و گومانانە کەم ببنەوە. چونکە ئێمە بە گومانەوە هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنین. بێگومان نیگەرانی هەیە. بەڵام گرنگ ئەوەیە تێکۆشان بەردەوام بێت. بە تێکۆشان پەرە بە پێشکەوتنەکان بدرێت. تەنها بە سەیرکردن هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێندرێت. هەروەها بە بەردەوام کردنی تێکۆشان بتوانین ڕێگا بۆ گۆڕانکارییەکان بکەینەوە. بە فشارخستنە سەر حکومەت، ڕێگا بۆ گۆڕانکاری دەکرێتەوە. هەروەها گۆڕانکارییەکە بنەڕەتی بەرهەم دێت. تورکیە چووەتە ناو پرۆسەی گۆڕانکارییەوە. گۆڕانکاری دەبێت لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردن بێت.