هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبارەت بە ٤٣هەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لەکاتێکدا کە بە مانیفێستی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە تێکۆشانمان چووەتە قۆناغێکی نوێی مێژووییەوە، هاوکات دەچینە ٤٣ هەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی مێژوویی ١٤ی تەمووزەوە، کە وەک ڕۆژێکی شکۆمەندی نەتەوەیی پێشوازی لێدەکەین. شەهیدانی نەمری ئەو بەرخۆدانە مێژووییە گەورەیە، هەڤاڵان خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یڵماز و عەلی چیچەک بە حورمەت وپێزانینەوە بە بیر دێنینەوە و بە ڕێزدارییەوە سەری ڕێز لەبەردەم یادەوەرییەکانیدا دادەنوێنین، لە کەسایەتیی ئەوشەهیدانەدا، جارێکی دیکە هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بەبیر دێنینەوە. هەروەها دڵسۆزی خۆمان بۆ شەهیدان و بەڵێنێک کە بە شەهیدانمان دابوو، دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانی ئازادیی ئاپۆیی لە سەر بنەمای هێڵی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز، پێشکەوتنێکی گەورەی مێژوویی خوڵقاند. بێ گومان لەسەر بنەمای ڕۆح، ڕێباز و ڕوانگەی ئەم هێڵە پێشهاتی مێژوویی نوێ دەخوڵقێت و گەلەکەمان دەگەیەنێتە ئەو ئازادییەی کە ئامانج وخەونێکی مێژوویی بووە.
ئەو پڕۆسە نوێیەی کە ڕێبەر ئاپۆ بە 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' دەستیپێکرد، لەسەر بنەمای میرات و تێکۆشانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز دامەزراوە کە گەلەکەمانی لە لەناوچوون ڕزگارکرد و تێگەیشتن و ئیرادەی ئازادی پێبەخشین. لەسەر بنەمای ڕۆح، ئیرادە و ڕێبازی ئەم هێڵە دامەزراوە. بۆیە پێویستە لە هەموو کاتێک زیاتر گرنگی بە بەرخۆدانی ١٤ی تەموز بدریت و بە قووڵی لەم ڕووداوە مێژووییە تێبگەین. ڕێبەر ئاپۆ لە بانگەوازەکەیدا لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، 'مانیفێستی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی وەک جێگرەوەیەک بۆ مانیفێستی 'رێگای شۆڕشی کوردستان' پێناسە کرد کە مانیفێستی هەنگاوی یەکەمی ئێمەیە. بەرخۆدانی مێژوویی ١٤ی تەمووز لەسەر بنەمای بەرخۆدان لە بەرامبەر لەناوچوون، نکۆڵی، بەرەنگاربوونەوە دژی کۆمەڵکوژی و داگیرکاری دەستی پێکرد کە ڕێبەر ئاپۆ لە مانیفێستی 'ڕێگای شۆڕشی کوردستان'دا پێناسەی کردبوو. ئەم هێڵە تێکۆشانە کۆتایی بەونکۆڵیەی هێنا کە بەسەر گەلی کورددا سەپێنرا و گەلەکەمانی سەرلە نوێ بووژاندەوە.
ئەمڕۆ تێکۆشانی ئازادیی ئێمە لەسەر بنەمای ئەو میراتە مێژووییە لە سەردەمی خوڵقاندنی پێشهاتە مێژووییە نوێیەکاندایە. گومانی تێدا نییە تێکۆشانی ئازادیی ئێمە کە لەسەر هێڵ و میراتی بەرخۆدانی مێژوویی ١٤ی تەمووز پەرەی سەندووە، گەلی کوردی بەرەو ئازادی بردووە و بە ڕێنمایی نەتەوەی دیموکراتیک، سۆسیالیزمی دیموکراتیک و کۆمۆناڵیزمی دیموکراتیک، لە پێناو ئازادی، یەکسانی و یەکگرتوویی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، ڕەوڵی مێژوویی خۆی بەڕیوە دەبات.
لەسەر ئەم بنەمایە، جارێکی دیکە بە ڕێزداریی وپێزانیەوە سەرجەم شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی، بەتایبەتی شەهیدانی مێژوویی ١٤ی تەمووز، هەڤاڵان کەمال، خەیری، عاکیف و عەلی، بەبیر دێنینەوە و داوا لە گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین لە هەر شوێنێک دەژین، بەڕێزدارییەوە یادی شەهیدانی مێژوویی ١٤ی تەمووز بەرز ڕابگرن، هەروەها لە تێکۆشانی مێژووییان تێبگەن و لەسەر ئەو بنەمایە خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و تێکۆشانی سەردەمی نوێ پەرە پێبدەن."