لە ناوەڕاستی پاریس، لە ناوەندی زانیاری کوردستان کە دەکەوێتە ناوچەی ستراسبۆرگی سانت دێنیس، ١٢ ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵکوژییەکی دڕندانە ئەنجامدرا. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣، ساکینە جانسز (سارا)، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) نوێنەری کەنەکە لە پاریس و لەیلا شایلەمز (ڕۆناهی) ئەندامی بزووتنەوەی گەنجان، بە سێ فیشەک کە لە سەریان درا بوو کۆمەڵکوژ کران.
وەزیری ناوخۆی ئەوکاتە، مانوێل ڤاڵس، چووە شوێنی ڕووداوەکە و وتی: "ئەمە ڕووداوێکی جددییە و بۆیە من لێرەم". ڤاڵس لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەم ڕووداوە قبوڵ ناکرێت. لێکۆڵینەوەکان تازە دەستی پێکردووە و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەین."
ئۆلاند: ئەم هێرشە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا کراوە
دواتر سەرۆکی ئەو کات فرانسوا ئۆلاند لێدوانێکی دا و وتی: "ئەمە کردەوەیەکی مەترسیدارە، کاریگەری دەستبەجێی لەسەر سێ کەس هەیە، یەکێک لەوانە کەسێک بوو کە من و زۆرێک لە سیاسەتمەداران باش دەمانناسی، چونکە بەردەوام سەردانی ئێمەی دەکرد." ئۆلاند مەبەستی فیدان دۆغان بوو، فیدان دۆغان لە چوارچێوەی دانوستانە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئۆلاند کە ئەوکات سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی بوو دیداری ئەنجام دەدا.
دوای ١١ساڵ، لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤، ئۆلاند لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە بەرگریکردن لە ئەوروپا، کە ٣٠٠ خوێندکار بەشدارییان تێدا کردبوو، لە زانکۆی بریتانی سود لە شاری لۆریێنت، دانی بەوەدانا کە ئەو کۆمەڵکوژییە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجامدراوە."
ئۆلاند لە میانەی لێدوانەکەیدا سەرنجی بۆ یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، ساکینە جانسز ڕاکێشا و وتی: "بەڕاستی ئەمە دەستێوەردانی دەوڵەتێکی بیانییە کە ئەندامی ناتۆیە و کاندیدە بۆ یەکێتی ئەوروپا." بەڵام پاش ١٢ ساڵ، ئەو بەڵێنانەی کە لەو کاتەدا بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان درابوو جێبەجێ نەکراون.
بەڵگەکان ڕوون ودیار بوون
ئێستا لێکۆڵینەوەکان لە چ ئاستێکدایە و لە کوێ ڕاگیراوە و بۆچی تەنانەت سەرەڕای ئەو هەموو بەڵگەیە دۆسیەکە کاری لەسەر ناکرێت؟
ئەو بەڵگانەی کە بە ڕوونی بەرپرسیارێتی میت لە کۆمەڵکوژیەکەدا نیشان دەدەن، لە دۆسیەکەدا هەیە. هەروەها تۆمارە دەنگییەکە کە باس لە پلانی تیرۆرکردن دەکات و ئەو بەڵگەیەی مۆری 'نهێنی' فەرمانی تیرۆرکردنی هەیە.
تەنانەت چەند ڕۆژێک پێش بڵاوبوونەوەی ئەم دوو بەڵگەیە، لە ٤ی ١ی ٢٠١٤، عومەر گونەی چاوەڕێی دوو میوانی دەکات کە لە ئەڵمانیاوە لە لایەن میتەوە هاتبوون کە پلانی هەڵهاتنیان بدۆزنەوە.
عومەر گونەی لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا، بە شێوەیەکی گوماناوی کۆچی دوایی کرد".
بێدەنگ بوونی بەرپرسانی میت
پاشان بەڵگەی زۆرتر ئاشکرا بوون و بۆ یەکەمجار لە فەرەنسا دەزگایەکی دادوەری بە فەرمی ناوەندی هەواڵگری وڵاتێکی لە ڕووداوێکی لەم جۆرەدا تۆمەتبار کرد. بنەماڵەکان داوای بەردەوام بوونی لێکۆڵینەوەکانیان کرد. لە بەهاری هەمان ساڵدا لە چوارچێوەی 'کوشتنی تیرۆریستی و ڕێکخراوی تیرۆریستی' لێکۆڵینەوەیەک دەستیپێکرد.
دوای ساڵێک، لە ١٢ی ئاداری ٢٠١٨، جارێکی تر بنەماڵەکان ئەو بەڵگەکانیان پێشکەش بە داواکاری گشتی پاریس کرد، بەڵام وەکوو پێویست پێشکەوتنێک نەکرا، دەرکەوت دەوڵەتی تورک ڕەوڵی لە دۆسیەکەدا هەیە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامە نوێیانەی کە پێشکەش کران، دانپێدانانی دوو بەرپرسی میت هەبوون، کە لەلایەن ئاژانسی فوراتەوە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوکراونەتەوە. ئەم بەرپرسانەی میت لە ٤ی ئابی ٢٠١٧ لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی پەکەکەدا دەستگیرکرا بوون.
لە نێو ئەو کەسانەدا سەباحەدین ئاساڵ بە تایبەتی دەردەکەوێت. ئاساڵ یەکێک بووە لەو کەسانەی کە بەشداری کۆبوونەوەکانی ئۆسلۆی کردووە. هەروەها ڕاگەیەندراوە کە ئەم کەسە لە کاتی کۆبوونەوەکاندا خۆی بە 'ئۆزان' ناساندووە. بە پێی سەرچاوە کوردییەکانی نزیک لەو کۆبوونەوانە ڕایانگەیاندووە کە سەباحەدین ئاساڵ وەک دەستی ڕاستی هاکان فیدان دەناسرێت. بە پێی ئەو تۆمارە دەنگیانە دەردەکەوێت بلیتی فڕۆکەکەی عومەر گونەی لە لایەن میتەوە ئامادە کراوە.
شوێنپێی هەوڵی تیرۆر لە برۆکسلەوە بۆ پاریس
هەروەها لە دۆسیەیەکی دادگای بەلژیکدا، کۆمەڵکوژی پاریس جارێکی دیکە خرایە ڕۆژەڤەوە. لە دۆسیەکەدا پەیوەندی نێوان باڵیۆزی باڵای تورکیا لە فەرەنسا ئیسماعیل حەقی موسا و ئەو تیمەی ئامادەکارییان بۆ تیرۆرکردنی پێشەنگە سیاسییە کوردەکان دەکرد لە برۆکسل ئاشکرا بوو. هەروەها گومانی جددی لەوەکرا کە ئەم تیمە تیرۆرە ڕۆڵی لە کۆمەڵکوژییەکەی پاریسدا هەبووبێت.
ئیسماعیل حەقی مووسا کە ناوی دووهەمیەتی کاتێک کۆمەڵکوژییەکە لە پاریس ئەنجامدرا. دوای شەش مانگ وەک باڵیۆزی باڵا لە پاریس جێگیر دەکرێت، لەو کاتەدا عومەر گونەی بە شێوەیەکی گوماناوی مرد. لە فایلی تۆمارە دەنگییەکان ڕۆڵی تیمی تیرۆرکردنەکە لە کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ٢٠١٣دا دەردەکەوێت.
هەروەها لە دۆسیەی برۆکسل پەیوەندیدار بە هەوڵی تیرۆرکردنی هاوسەرۆکی کۆنگرە گەل ڕەمزی کارتاڵ و ئەندامی ئەنجومەنی کۆنسەی کەجەکە زوبەیر ئایدار لە ٢٠١٧ بەڕێوەچوو. دادگا پێنج ساڵ سزای زیندانیکردنی بۆ تاوانباران بڕیەوە. بەڵام یەکێک لەو تاوانبارانە ئازادانە لە فەرەنسا دەسووڕێتەوە ئەمە لەکاتێکدایە کە فەرەنسا بە بیانوی جیاواز زۆرێک لە چالاکانی کورد دەستگیر و ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا دەکاتەوە.
هەروەک چۆن ڕۆڵی میت لە کۆمەڵکوژییەکەی پاریس ئاشکرا بوو، وێنەی زەکەریا چەلیکبیلەک و یاکوپ کۆچ ئەندامانی تیمی تیرۆرەکان لە ئەوروپا لە کاتی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی سەرەکی تورکیا ئاشکرا بوو.
نهێنی دەوڵەت' ئەوەی کۆمەڵکوژییەکە دەشارێتەوە
سەرەڕای ئەم زانیاری و بەڵگانە، داوای دادپەروەری گەلی کورد تۆمار ناکرێت. لەم دۆخەی ئێستادا تەنها یەک فایل هەیە کە کراوەتەوە، بەڵام ئەویش ڕاگیراوە. بە بیانووی 'نهێنی دەوڵەت'. دەزگای هەواڵگری ناوخۆیی فەرەنسا (DGSI) بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم زانیاریانە 'نهێنی دەوڵەتە'. وەک زۆرێک لە تیرۆرە سیاسییەکانی دیکەی فەرەنسا، ئاشکراکردنی ئەم کۆمەڵکوژییە بە هۆی میکانیزمە سیاسییەکانەوە ڕێگری لێدەکرێت. بەڵام بە واتایەکی تر تێکۆشان بۆ حەقیقەت و دادپەروەری لە لایەن گەلی کورد و دۆستانیەوە بەردەوامە.
هەمان عەقڵیەتی دەوڵەت لە کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسدا!
'عەقڵیەتی دەوڵەت' کە بەربەستێکە لەبەردەم ڕوونکردنەوەی کۆمەڵکوژی ساڵی ٢٠١٣، دوای دە ساڵ، لە کاتی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس، جارێکی دیکە لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەرفەتی بۆ کۆمەڵکوژییەکی تر کردەوا. ئەڤین گۆیی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە، عەبدولڕەحمان کزڵ وڵاتپارێزی کەجەکە و هونەرمەند میر پەروەر لە بەردەم ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەحمەد کایا کۆمەڵکوژ کران.
سیستەمی دادوەری کە دەستبەجێ ئەم هێرشە تیرۆریستییەی بە "عەقڵیەتی ڕەگەزپەرستانە" زانی. لە ڕووداوی تیرۆری ساڵی ٢٠٢٢دا، سەرەڕای هێرشی بە ئەنقەست بۆ سەر ناوەندی ڕۆشنبیریی کورد، بانگەشەی ئەوە کرا کە تا ئێستا ئاستی تیرۆریستیی بوونی هێرشەکە دیاری نەکراوە. کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی فەرەنسا (جەدەکە- فە) و پارێزەرانی بنەماڵەکان دەیانەوێت داواکاری گشتی دژەتیرۆر لەم دۆسیەیەدا جێگیر بکات.