بە دیمەن

قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند

قەسەدە ئاماری شەڕی لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سوریا (SNA) ڕاگەیاند. بەو پێیە ٥ سەربازی داگیرکەری تورک بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش تێکشکێندرا.

"فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەوی هەینی/شەممە ناوچەی دەوروبەری بەنداوی تشرینیان بۆردومان کرد. لە هەمان کاتدا هەرێمەکە بە چەکی قورس تۆپباران کرا."

 دەوڵەتی داگیرکەری تورک دانی بەیانی دوێنێ بە تۆپ گوندی خربە خالدی بۆردومان کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا زیانی ماددی بە موڵک و ماڵی دانیشتووان گوندەکە کەوت.

هەروەها شەڕڤانانمان لە بەرەی پردی قەرەقوزاق لە دژی بنکەیەکی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە کێوی قەرەقۆزاق، بارەگای گوندی قەبر ئیمۆ، ٣ چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا کوژراو و برینداربوونیان لێکەوتەوە. ئەوەندەی پێستراست کراوەتەوە ٥سەربازی سوپای داگیرکەری تورک بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی تێکشکێندرا.

هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی تینا، خەسەق و مەلهایان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی مەدەنی زیانیان بەرکەوت.

سوپای داگیرکەری تورک و بەچەتەکانی بە شێوەیەکی چڕ و بەردەوام گوندەکانی تینا، جادە، بیر حسۆ، خەسەق، دیکان، مەلها، کێوەکانی سێڤێ و قەرەقۆزاقی باشووری کۆبانی تۆپباران دەکەن. بەو هۆیەوە زیان بە ماڵ و موڵکی دانیشتووان گەیشتووە.

"فڕۆکەوانی بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک بە درێژایی ڕۆژ بەسەر ناوچەی دێرحافردا سوڕاونەتەوە."