یەپەژە شەهید بوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند

یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ڕایگەیاند ژنە شەڕڤانیان گەریلا قامیشلۆ لە ئەنجامی ڕووداوێکدا لە ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٤دا لە تل ڕەفعەت شەهید بووە.

گەریلا عەفرین

فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسرا شەهید بوونی شەڕڤانیان، گەریلا قامیشلۆ (شیرین فەتاح)ی ڕاگەیاند.

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هاوڕێمان گەریلا قامیشلۆ لە حەسەکە لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایبکبووە و لە ساڵی ٢٠٢١دا بە بڕیاردارییەکی مەزنەوە بەشداری ڕیزەکانی یەپەژە دەبێت."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "پەیوەست بوون و خۆشەویستی هاوڕێمان گەریلا عەفرین بە ڕێبەر ئاپۆوە، جوانترین حەقیقەتی ژیانی بوو. ئەم خۆشەویستییەیی کرد بە بنەمایی ژیانی خۆی و بۆیە لە ماوەیەکی کورتدا لە ڕووی سەربازی و بیرکردنەوە پەرەی بە کەسێتی خۆیدا."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە کات و شوێنی شەهید بوونی گەریلا عەفرین کراوە و هاتووە: "هاوڕێمان لەوکاتەی لەسەر ئەرکەکەیدا بوو، لە ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٤دا لە تل ڕەفعەت لە ئەنجامی ڕووداوێکدا شەهید بوو."

لە لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا ناسنامەی شەهید خراوەتەڕوو، وە سەرساغی لە بنەماڵەی هێژای شەهید و گەلی وڵاتپارێز کراوە، یەپەژە بەردەوام بوون لەسەر ئامانجەکانی شەهید گەریلای دووپات کردووەتەوە.

ناسنامەی شەهید بەم جۆرە خراوەتەڕوو:          

ناو و پاشناو: شیرین فەتاح

ناسناو: گەریلا قامیشلۆ

ناوی دایک: مەجیدە

ناوی باوک: عەلی

کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٥ / تل ڕفعەت.