ڕۆزەرین ئۆجالان: تێکۆشانی هاوڕێ ژنەکانمان لە زیندان، ئیلهامبەخشە

ئەندامی کۆمیتەی زیندانەکانی پاژک، ڕۆزەرین ئۆجالان ڕایگەیاند ژنانی بەرخۆدەری نێو زیندانەکان بە تێکۆشان و قوربانیدانیان ڕۆڵێکی مەزن دەگێڕن بۆ ئەوەی تەڤگەری ئازادیی ژنانی کوردستان مەزنتر ببێت و ببێتە ئیلهامبەخش بۆ هەموو جیهان.

ئەندامی کۆمیتەی زیندانەکانی پاژک، ڕۆزەرین ئۆجالان بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا. سەرەتا لەگەڵ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"، ٨ ی ئاداری لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو ژنانی زیندان و ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز کرد.

ڕۆزەرین ڕایگەیاند سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ژنان و گوتی: "ئەو کەسەی گوتی سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ئازادیی ژنان، ڕێبەر ئاپۆ بوو.

ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵانی نەوەدەکات ڕایگەیاند دەبێت شۆڕشی کوردستان ببێتە شۆڕشی ژنان. لەم سەدەیەدا بیردۆزی ئازادیی ژنانی ڕاگەیاند و بەپارتیبوونی ژنانی پێکهێنا. دیدگایەکی ڕێکخستن و تێگەیشتن و چالاکی بۆ شۆڕشی ژنانی جیهان دانا و تەڤگەری ژنانی کوردستانی دامەزراند.

ڕێبەرێتی دەڵێت "هەموو سات و ڕووداوێک ‌هێندەی شۆڕش گرنگە". ئەم چالاکییانەی دەکرێن، گەیشتوون بە ئاستی شۆڕش. لەم سەردەمەدا، پێویستە بزانین بوێریی مانگرتن لە خواردن وەک چالاکی دیموکراتیک، هەڵوێستێکی ئاسان نییە.

هیچ سیستەمێک هێزی ئەوەی نییە وزەی ژنان بەدیل بگرێت. ڕێبەرێتی ساڵی ١٩٩٨ بە بیردۆزی ئازادیی ژنان ئەم ئیرادە ئازاد و هێزە جەوهەرییەی ژنانی دەرخست. بیردۆزی ئازادیی ژنان بەرامبەر ڕاستیی ژنی کۆیلە، دەیەوێت لەڕێگەی خۆپاراستنی هێزی جەوهەرییەوە، ژنان بکاتە خاوەن ئیرادە.

ژنانی بەرخۆدەری نێو زیندانەکان بە تێکۆشان و قوربانیدانیان ڕۆڵێکی مەزن دەگێڕن بۆ ئەوەی تەڤگەری ئازادیی ژنانی کوردستان مەزنتر ببێت و ببێتە ئیلهامبەخش بۆ هەموو جیهان. لە هەموو جێیەکی جیهان شەڕەکان بەگوێرەی بەرژەوەندی پیاوسالاری بەڕێوەدەبرێن و ژنان و منداڵان دووچاری ناڕەحەتی دەکەن. منداڵان دەکوژرێن و ژنان ئاوارە دەکرێن. ژنانی جیهان هەرچەند زۆرترین کار دەکەن کەچی ١٠٪ ی داهات قازانج دەەن. دەوڵەتی تورک، گەل و تەڤگەر و گەریلا و منداڵ و سرووشتی کوردستان قڕدەکات. بەرامبەر ئەمەش بە پێشەنگایەتی یەژاستار بەرخۆدانێکی مەزن هەیە.

پێویستە چالاکییەکانی ٨ ی ئاداری ئەمساڵ جیاوازبن، پێویستە خاوەنداری لەم پرۆسەیە بکەین کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە. پاش ١٠ ساڵ بینینی وێنەی ڕێبەر ئاپۆ، جۆش و شادییەکی مەزنی بە ئێمە بەخشی. پێویستە بانگەوازبکەین بۆ پێشخستنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی. وەک ژنان دەبێت بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەک مەزنترین خەڵات ببینین و بۆ بینینی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان مەزنتر بکەین".